مردنی ڕەش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەیەک کە بڵاوبوونەوەی کارەساتی پەتای ڕەش لە ئەورووپا بە پێی ساڵ نیشان دەدات.

زاراوەی پەتای ڕەش یان مردنی ڕەش یان مەرگی ڕەش بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بەو پەتایەی کە لە نێوان ساڵانی ١٣٤٧ بۆ ١٣٥٢ی زایینیدا بەسەر ئەورووپادا گرتەوە و بووە ھۆی مردنی لانیکەم یەک لەسەر سێی دانیشتووانی کیشوەرەکە. [١] [٢] پەتای ھاوشێوە لە ھەمان کاتدا لە ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبوویەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم پەتایە ئەورووپییە بەشێک بووە لە پەتایەکی جیھانی فراوانتر.

ھۆکار و نیشانەکانی ئەم پەتایە بەگشتی بریتین لە (Yersinia pestis) کە بەکتریایەکە کە لە جەستەی خورۆکەکاندا دەژی (family bobac, variety badger).

زاراوەی پەتای ڕەش[دەستکاری]

ئەمڕۆ پەتای ڕەش بە واتای ئەو پەتا گەورەیە دێت کە لە ماوەی سەدەی چواردەھەمدا ژیانی بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئەورووپای کۆتایی پێ ھێنا. لە سەدەکانی ناوەڕاستدا ئەم پێناسەیە بەکارنەھێنرا، بەڵکو دەیانگوت مردنی مەزن یان پەتای مەزن. چیرۆکنووسانی دانیمارکی و سویدی یەکەم کەسن کە دەستەواژەی «مەرگی ڕەش» ( ئاترا مۆرس-Atra Mors) بەکاردەھێنن کە لە ڕاستیدا پێویستە («مەرگی ترسناک») وەک ئاماژەیەک بۆ پەتای ساڵانی ١٣٤٧-١٣٥٣ تێبگەین، بۆ جەختکردنەوە لەسەر ترسناکیی و وێرانکردنی ئەم پەتایە. کەواتە وشەی «ڕەش» وەک مەتافۆر بەکاردێت.

ئەم پێناسەیە لە ساڵی ١٨٣٢ی زایینی لە پزیشکی ئەڵمانی جەستۆس ھێکەر لە پەرتووکی مردنی ڕەش لە سەدەی چواردەھەمدا وەرگیراوە. ئەم پەرتووکە دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، بە تایبەت کە لە کاتی پەتایەکی کۆلێرادا دەرچووە. پەرتووکەکە لە ساڵی ١٨٣٣ وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی و چەندین جار چاپ کراوە. لەو کاتەوە دەستەواژەی «مردنی ڕەش یان مەرگی ڕەش» بە تایبەت لە ناوچە ئەڵمانی زمان و ئینگلیزی زمانەکاندا بەکارھاتووە، وەک ئاماژەیەک بۆ پەتای سەدەی چواردەھەم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Plague – Madagascar". World Health Organisation. 21 November 2014. Retrieved 26 نوفمبر 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ When Germs Travel: Six Major Epidemics That Have Invaded America And the Fears They Have Unleashed. Random House Digital. 2005. ISBN 0-375-72602-0.