محەممەد شا
| محەممەد شا | |
|---|---|
| محمد شاه | |
| لەدایکبوون | ٥ی کانوونی دووەمی ١٨٠٨ تەورێز |
| مەرگ | ٥ی ئەیلوولی ١٨٤٨ تاران |
| گۆڕ | Fatima Masumeh Shrine |
| پیشە | سیاسەتوان |
| ھاوسەر | Malek Jahan Khanom، |
| مناڵ | ناسرەدین شا، Abdol-samad Mirza Ezz ed-Dowleh Saloor، Abbas Mirza Molk Ara |
| باوان |
|
| خێزان | Bahman Mirza Qajar، Khosrow Mirza، Qahraman Mirza، Bahram Mirza |
| خانەدان | قاجاڕەکان |
| خەڵاتەکان | |
| واژوو | |
![]() | |
| پلە | شا (١٨٣٤–١٨٤٨) |
| Rank | مارشاڵ |
محەممەد شا (٥ی کانوونی دووەمی ١٨٠٨ لە تەورێز – ٥ی ئەیلوولی ١٨٤٨ لە تەجریش) سێیەمین شای قاجاڕەکان لە ئێران بوو. ئەو نەوەی فەتحعەلی شا و کوڕی عەباس میرزا بوو. محەممەد شا پێش ئەوەی کە ببێتە شا بە محەممەد میرزا دەناسرا و نازناوی جێگری دووەمی لەسەر بوو.
گۆڕانکارییە کولتوورییەکان
[دەستکاری]محەممەد شای قاجاڕ یەکێک لە پاشا سەرەکییەکانی ئێرانی قاجاڕی بوو کە دەستیان بە ناردنی خوێندکار بۆ دەرەوەی وڵات کرد. لە سەردەمی محەممەد شا یەکەمین دەزگای چاپ ھاتە ئێران و درێژە بە کاری بزووتنەوەی وەرگێڕانی کتێب لە فەڕانسی و ئینگلیزییەوە درا. ھەروەھا یەکەمین خوێندنگەی ئەورووپی بە شێوەی مۆدێرن لە سەردەمی دەسەڵاتداریی محەممەد شا لە شارەکانی ئێران دامەزرا.[١]
دەستھەڵگرتن لە سلێمانی
[دەستکاری]لە ٣ی شوباتی ساڵی ١٨٤٦ی زایینی، محەممەد شای قاجاڕ بەھۆی پێداگرییەکانی بەریتانیا و ڕووسیا، دەستی لە داواکردنی سلێمانی ھەڵگرت و لە بەرامبەر ئەھوازدا لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ڕێک کەوت.[٢]
