بۆ ناوەڕۆک بازبدە

محەممەد سینوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد سینوار
ناوی خۆماڵی
محمد السنوار
ناوی لەدایکبوونمحەممەد ئیبراھیم حەسەن سینوار
نازناو(ەکان)کونیەکەی دەبوو ئیبراھیمە
لەدایکبوون (١٩٧٥-٠٩-١٦) ١٦ی ئەیلوولی ١٩٧٥ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
کەمپی خان یوونس، کەرتی غەززە
دڵسۆزیحەماس حەماس (کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام)
ساڵانی خزمەت١٩٩١–٢٠٢٥
پلەفەرماندەی سەربازی
پێکدادانەکان/جەنگەکان
  • ڕاپەڕیی یەکەمی فەلەستین
  • ڕاپەڕینی دووەمی فەلەستین
  • شەڕی غەززە-ئیسرائیل
    • شەڕی غەززە ٢٠١٢
    • شەڕی غەززە ٢٠١٤
    • ئاڵۆزییەکانی فەلەستین-ئیسرائیل ٢٠٢١
    • شەڕی حەماس-ئیسرائیل
      • ھێرشی تشرینی یەکەم بۆ سەر ئیسرائیل
      • ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە(٢٠٢٣–٢٠٢٥)

محەممەد ئیبراھیم حەسەن سینوار (بە عەرەبی: محمد ابراھیم حسن السنوار) (١٦ی ئەیلوولی ١٩٧٥ – ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥)، سەرکردەی لیواکانی عیزەدین قەسامە کە باڵی سەربازی حەماسە و بنکەکەی لە کەرتی غەززەیە. براکەی سەرۆکی حکوومەتی حەماسە لە کەرتی غەززە بە ناوی یەحیا سینوار. لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا چەند ساڵێک لە زیندانەکانی ئیسرائیل بووە و لە ساڵی ٢٠٠٥ بووەتە سەرۆکی لیوای خان یوونسی حەماس. محەممەد سینوار، سەرکردەیەکی دیاری کەتیبەکانی قەسام (باڵی سەربازی حەماس)، لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا کە کۆمپاوندێکی ژێرزەمینیی لەژێر نەخۆشخانەی ئەورووپی لە خان یوونس لە کەرتی غەززە کردبووە ئامانج، گیانی لەدەستدا، کوژرانی ئەو بە لێدانێک لە سەرکردایەتی سەربازیی حەماس دادەنرێت، بەتایبەتی دوای تیرۆرکردنی یەحیا سینواری برای (سەرکردەی پێشووی بزووتنەوەکە) لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕای گەیاند کە ئامانجەکانی داھاتووی سوپا خەلیل حەیە و عیزەدین حەدادن کە ھەردووکیان سەرکردەی حەماسن.[١][٢][٣][٤][٥]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

محەممەد سینوار لە ساڵی ١٩٧٥ لە کەمپی ئاوارەکانی خان یونس لەدایک بووە. باپیرە و باپیرەی بنەماڵەی سینوار لە جەنگی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ لە عەسقەلان ھەڵھاتن. لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە بزووتنەوەی سەربازی حەماسەوە کردووە.[٥]

پیشەی سەربازی

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٥ سینوار بووە فەرماندەی لیوای خان یونسی حەماس. بەشداربووی ڕفاندنی گیلعاد شەلیت بوو لە ساڵی ٢٠٠٦. لە کۆتاییدا شەلیت لە ساڵی ٢٠١١ لە بەرامبەر ١٠٢٧ زیندانی فەلەستینی ئازاد کرا کە یەکێکیان یەحیا سینوار برای بوو.[٦]

محەممەد سینوار لە ماوەی ڕابردوودا شەش ھەوڵی تیرۆرکردن لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕزگاربووە، دوایین ھەوڵی تیرۆرکردنیان لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢١ بووە. حەماس ڕای گەیاندبوو کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە کاتی شەڕی ئیسرائیل و غەززەدا کۆچی دوایی کردووە بەڵام دواتر دەرکەوت کە ئەمە زانیاری ھەڵەیە. سینوار لە تونێلەکانی ژێر کەرتی غەززە خۆی حەشارداوە.[٧][٨]

لە ساڵی ٢٠٢٣دا، محەممەد سینوار لەلایەن ھەواڵگری ئیسرائیلەوە پێیان وایە یەکێکە لە داڕێژەرانی ھێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمدا. ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیدا لە غەززە کردوویەتی بە یەکێک لە داواکراوترین کەسەکان، بڕی ٣٠٠ ھەزار دۆلاری خستووەتە سەر زانیارییەکانی شوێنی محەممەد سینوار.[٩] دەوترێت لە کاتی شەڕدا کەسێکی نزیکی متمانەپێکراوی براکەی یەحیا سینوار بووە.[١٠]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://www.skynewsarabia.com/middle-east/1801771-فيديو-إسرائيل-تكشف-تفاصيل-عملية-اغتيال-محمد-السنوار
  2. https://www.aljazeera.net/news/2025/6/1/إسرائيل-تعلن-اغتيال-محمد-السنوار-في
  3. https://asharq.com/politics/137584/إسرائيل-قتلنا-محمد-السنوار-الحية-والحداد-الهدفين-المقبلين/
  4. https://www.bbc.com/arabic/articles/c5yxv4420g1o
  5. 1 2 «Muhammad Al-Sanwar, member of the Qassam Brigades' Staff and one of the architects of the "Shalit deal"». Al Jazeera (بە عەرەبی). ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «aljazeera» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  6. «Report: Sinwar's brother also met with hostages in Gaza». The Times of Israel (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. Shoaib، Ali (١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «A Hamas leader pronounced dead in 2014 has been living in underground tunnels and masterminded the October 7 attacks, Israeli intel says». Business Insider (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. Seidel، Jamie (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «'Dead' man Mohammed Sinwar planned October 7 Israel attacks». News Corp Australia (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. Marks Eglash، Ruth (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣). «Israel's most wanted: 'Butcher of Khan Younis,' other Hamas terrorists now in IDF's sights». Fox News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. Morris، Loveday؛ Balousha، Hazem (١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣). «Who is Hamas leader Yehiya Sinwar? From enforcer to Oct. 7 mastermind». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.