مایكرۆسۆفت وۆرد
مایكرۆسۆفت وورد | |
---|---|
لقی | word processor |
بەشێکە لە | مایکرۆسۆفت ئۆفیس |
ناو | ꠝꠣꠁꠇꠍꠚ ꠅꠀꠞ꠆ꠒ |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٣ |
دابەشکەر | Microsoft Store، کۆگای بەرنامەکانی سامسۆنگ |
پەرەپێدەر | مایکرۆسۆفت |
سەکۆ | ئەندرۆید |
سیستمی پشتگیریکراو | مایکرۆسۆفت ویندۆز، مەک ئۆ ئێس، مەک ئۆ ئێس |
ئامێری وەرگر | شاشەلەمس |
زمانی بەرنامەسازی | سی++ |
وەشانی نەرمامێر | 2.72، 16.0.16227.20132 |
وێبگە | https://products.office.com/word |
مۆڵەت | end-user license agreement |
بەکاردەھێنێت | Microsoft Academic Graph |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/ms-word |
مایکرۆسۆفت وۆرد یان مایکرۆسۆفت ئۆفیس، یەکێکە لە باشترین و بەکارھێنراوترین نەرمەکاڵاکانی ڕێکخستنی وشە. ھەروەھا ئەم نەرمەکاڵایە بەناوبانگترین نەرمەکاڵای ڕێکخستنی وشەیە لە کۆمپیوتەری کەسی و ئۆفیسدا. لە ساڵی ١٩٨٣ یەکەم بڵاوکردنەوەی وۆرد لەژێر ناوی Multitool Word بۆ سیستەمی Xenix و دواتر بۆ کۆمپیوتەرە کەسییەکانی ئای بی ئێم بڵاوکرایەوە بۆ ئەوەی لە ژینگەی دی ئۆ ئێس کاربکەن.
یەکەم وەشانی مایکرۆسۆفت وۆرد لە سیستەمی کارپێکردنی گرافیکیدا لە ساڵی ١٩٨٤ بۆ کۆمپیوتەری ئەپڵ ماکینتۆش بڵاوکرایەوە. دوای ئەوە ئەم بەرنامەیە بۆ سیستەمی کارپێکردنی SCO UNIX و OS/2 و مایکرۆسۆفت ویندۆوز ٣٫١ بڵاوکرایەوە. لە ساڵی ١٩٨٩ ئەم بەرنامەیە بوو بە بەشێک لە کۆمەڵەی نەرمەکاڵاکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس.[١] جگە لەوەش نەرمەکاڵای وۆرد بە دوو وەشانی ئەندرۆید و ویندۆز بەردەستە بۆ بەکارھێنەران.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "کادر ورد" (بە فارسی). ورقه.