ماری لافۆرێت
ماری لافۆرێت | |
|---|---|
ماری لافۆرێت لە ١٩٩٤ | |
| لەدایکبوون | مایتێنا ماری بریجیت دۆمێنا ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٩ سۆولاج سور-مەر، فەڕەنسا |
| مەرگ | ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (٨٠ ساڵ ژیاوە) ژێنولەر، سویس |
| نەتەوە |
|
| پیشە |
|
| ھاوسەر | ژان گابرێل ئەلبیکۆکو(١٩٨٤–١٩٩٥) |
| یار | جووداس ئەزولیوس |
| مناڵ(ەکان) | ٣ |
ماری لافۆرێت (بە ئینگلیزی: Marie Laforet، فەڕەنسی: Marie Laforêt). گۆرانیبێژ و ئەکتەری دیاری فەڕەنسی (٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٩، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩[١])، لە ساڵی ١٩٧٨دا ڕووی لە ژنێڤ کرد، و ڕەگەزنامەی وڵاتی سویسی وەرگرتووە.[٢]
ژیاننامە
[دەستکاری]ماری لافۆرێت لە شارۆچکەی سۆولاج سور-مەر لە شاری مێدۆک، فەڕەنسا لەدایکبووە،[٣] کاری ھونەری لە ساڵی ١٩٥٩ دەست پێکرد کاتێک لە کۆتا خولەکدا لە پێشبڕکێیەکی بەھرەمەندەکان لە ڕادیۆیی فەڕەنسی (Naissance d'une étoile) سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٤][٥] دوای ئەو سەرکەوتنە لەلایەن دەرھێنەرێکی فەڕەنسییەوە ھەلی ئەوەی پێدرا بەشداری لە فیلمێکی شانۆییدا بکات، دوای ئەو فیلمەش دووەم سەرکەوتنی وەکو ئەکتەر و گۆرانیبێژ بەدەستھێنا و ناوبانگێکی باشی لە فەڕەنسا پەیداکرد.[٦] لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لافۆرێت سەرنجی لەسەر کاری نواندن بوو، لە چەند فیلمێکی فەڕەنسی و ئیتاڵیدا بەشداری کرد.[٧] دوای چەند ساڵێک ھەندێک گۆرانی مۆسیقی بڵاوکرانەوە و شکستیان ھێنا، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣ بە ئەلبوومێکی نوێ، خۆی دەرخستەوە، دیسانەوە بەردەوام بوو لە کاری ئەکتەری، چ لەسەر شاشە و چ لەسەر شانۆ. لە ژمارەیەک شانۆگەری لە پاریس نمایشی دەستپێکردەوە، لەلایەن بینەران و ڕەخنەگرانەوە بە ھەمان شێوە ستایشی زۆری لێکرا، دوای کۆتا ئەلبوومی کە لە ئەیلوولی ٢٠٠٥ بڵاوی کردەوە لافۆرێت خانەنشینبوونی خۆی ڕاگەیاند و ڕوویکردە وڵاتی سویس و لە ژنێڤ نیشتەجێ بوو و ڕەگەزنامەی سویسڕی وەرگرت.[٨][٩]
مەرگ
[دەستکاری]ماری لافۆرێت لە ٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ لە سویسرا کۆچی دوایی کرد، بەھۆی لێککەوتەکانی شێرپەنجەی سەرەتایی ئێسکەوە.[١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Marie Laforêt, la " Fille aux yeux d'or ", est morte». Le Monde.fr (بە فەرەنسی). ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Marie Laforêt et ses mille vies». LEFIGARO (بە فەرەنسی). ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Marie Laforêt - VSD». web.archive.org. ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ↑ Fourny، Marc (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩). «Marie Laforêt, la " Fille aux yeux d'or ", est morte». Le Point (بە فەرەنسی). لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Marie Laforêt, la " Fille aux yeux d'or ", est morte». Le Monde.fr (بە فەرەنسی). ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Marie Laforêt, la " Fille aux yeux d'or ", est morte». Le Monde.fr (بە فەرەنسی). ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Les 6 chansons qui ont marqué la carrière de Marie Laforêt». Le Monde.fr (بە فەرەنسی). ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Les 6 chansons qui ont marqué la carrière de Marie Laforêt». Le Monde.fr (بە فەرەنسی). ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Marie Laforêt, French singer and actress 'with the golden eyes,' dies at 80». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠١٩٠-٨٢٨٦. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Média، Prisma. «Marie Laforêt: sa fille révèle les causes de sa mort - Gala». Gala.fr (بە فەرەنسی). لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی ڕادیۆ
- دەروازەی سویس
- دەروازەی شانۆ