لێندی ئینگلاند
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| لێندی ئینگلاند | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Lynndie Rana England | |
| لەدایکبوون | ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢ ئەشلاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| شوێنی دەستبەسەرکردن | لیوای یەکگرتووی دەریایی، میرامار |
| تاوانبار بە | ئەشکەنجە، دەستدرێژی سێکسی، ئازاردانی جەستەیی، خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان |
| پیشە | کارمەندانی سەربازی |
| پەروەردە | قوتابخانەی ئامادەیی فرانکفۆرت |
| دانیشتووی | فۆرت ئەشبی |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٩ |
| کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ |
| ئایین | پرۆتێستانت |
| پلەی سەربازی | سەربازی یەکەم |
| ناکۆکی | شەڕی عێراق |
| لقی سەربازی | سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | ئەشکەنجەدان و ئازاردانی زیندانییانی ئەبووغرێب |
لێندی ڕانا ئینگلاند (بە ئینگلیزی: Lynndie Rana England) (لەدایکبووی ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢ لە ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا)، سەربازێکی یەدەگی ئەمریکییە و لە یەکەی ٣٧٢ی پۆلیسی سەربازی سوپای ئەمریکادا کاری کردووە. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ یازدە لە ئەندامانی دادگا سەربازییەکان لە کارەکەی دوورخرایەوە و بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپ لەگەڵ زیندانییەکانی ئەبووغرێب لە بەغدا لە کاتی داگیرکردنی عێراقدا.[١]
٣٠ی نیسانی ٢٠٠٥ سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی لە زیندانی ئەبووغرێب لە بەغدا لەکاتی لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق تێوەگلاوە لە کردەوەی تاوانکاریدا. بەڵام بەھۆی دووگیانییەکەی و تانەی پارێزەرەکەی بۆ ڕەوایەتی دانپێدانانە سەرەتاییەکانی لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٥، دوای بەسەربردنی تەنھا سێ ساڵ لە زیندان (٥٧١ ڕۆژ) بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر زیندانیانی عێراقی، ئازادکرا. ھاوبەشەکەی و ھاوڕێی پێشووی، عەریف چارڵز گارنەر، لە مانگی یەکی ٢٠٠٥دا سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، کارەکانی و لێپێچینەوەکانی ئەو کچە لە ئەمریکادا جێگەی سەرنجی زۆر بەردەوام بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی یاسا
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠