بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەشکەنجەدان و ئازاردانی زیندانییانی ئەبووغرێب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەشکەنجەدان و ئازاردانی زیندانییانی ئەبووغرێب
بەشێکە لەشەڕی عێراق
وڵاتعێراق، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
جێزیندانی ئەبووغرێب
پۆتانی شوێن٣٣°١٧′٣٣″N ٤٤°٣′٥٤″E
بابەتی سەرەکیenhanced interrogation techniques
کاتی ڕوودان٣١ی ئازاری ٢٠٠٤
Map

لە ساڵی ٢٠٠٤ زنجیرەیەک وێنەی ئەشکەنجەدانی زیندانییانی ئەبووغرێب لەلایەن پاسەوانە ئەمریکییەکانەوە لە بەغدا لە ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە و بە خێرایی بڵاوبووەوە. بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە زیانێکی زۆری بە وێنەی سیاسی و مافی مرۆڤی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیاند لە جیھاندا. لە دادگا سەربازییەکانی ئەمریکا، یازدە پاسەوانی زیندان و بەرپرسی زیندان کە تۆمەتبار بوون بە ئەشکەنجەدان، خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان، یان ڕاپۆرتنەکردنی پێشێلکارییەکان بۆ بەرپرسانی باڵای سەربازی، سزای سێ بۆ دە ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.

ھەروەھا جەنەڕاڵ بەرپرسی زیندانەکە بۆ سەرھەنگ دابەزێندرا.

ئابڕووچوونی ئەم تاوانانە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٠٤ لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی بەناوبانگی ٦٠ خوولەک لە کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی لە ژێر ناوی ئەشکەنجەدان لە زیندانەکانی عێراق؛ نموونەی زیندانی ئەبووغرێب پەخش کرا.

پیاوێک بە عەلاگەیەکی ڕەشەوە کە تەزووی کارەبای لێدەدەن، ھێمای ئەشکەنجەدان لە زیندانی ئەبووغرێب

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «شکنجه و آزار زندانیان ابوغریب»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.