لێدوانی ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی/ھەڵبژاردنەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاڵاوتنەکانی لیژنەی ناوبژی[دەستکاری]

@Aram: @Pirehelokan: @Calak: @Serchia: @Aza: @ئاسۆ: @Amine yousefi: @Kushared: و بەکارھێنەرانی تریش. لەسەر داواکاریی زۆرینەمان، ئێستا ھەموو پەڕەکانی لیژنەی ناوبژی، بە سیاسەتەکانیشەوە، حازرن. ئێستا ھەر ئەوەندە ماوە کە بەکارھێنەران خۆیان بپاڵێون. ئەبێت لیژنە لایەنی کەم ٤ کەس بن، لەو چوارە من پێشنیاری Pirehelokan، Kushared، Aram و ئاسۆ Aza دەکەم. بەکارھێنەرانی تریش لەژێر مەرجەکانی سیاسەتەکانی خۆپاڵاوتن بۆیانی داناوە دەتوانن خۆیان بپاڵێون، بەڵام من وەک خۆم دەنگ بەم چوارە دەدەم. کە خۆیان پاڵاوت باس دەکەم بۆ. ئەم ٤ بەکارھێنەرە، ئەگەر ببن بە لیژنە، پێویستیان بە بەکارھێنەرانی تر دەبێت کە لە ھەندێک لە کارەکاندا بەردەستییان بکەن (لە پەڕەی سیاسەتەکان نووسراوە چۆن) ئەمەیان فراوانترە بۆ بەکارھێنەرانی تر. ھەڵبژاردنەکان ١ی ئاب دەست پێ دەکات، ئێستا پێویستە وتووێژ بکەین. ھەر گۆڕانکارییەک پێویست بێت، دەبێت ئەم دوو ڕۆژە ئەنجامیان بدەین. سپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٤٦، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Épine: سەرەتا دەستخۆشیت لێ دەکەم کە لەم دوو ھەفتەی دواییدا پەرەت بە تەواوی پرۆژەکە داوە! بەڕاستی حەزئەکەم کە ئەو خزمەتە بکەم، بەڵام وەک ئاگاداری بەشدارییەکانی منی، ئەوەنە کارم بەسەرا کەوتووە کە ئەستەمە دەرفەتی ئەوەم ھەبێت. من زیاتر حەز لە کارە تەکنیکییەکان دەکەم، و بەڕاستی سەرم ژان دەکا بە کێشەی نێوان بەکاربەران. پێشنیار دەکەم Aza لەجیاتی من خۆی بپاڵێوێت. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٩، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، من خۆم کاندید دەکەم بەس سەرەتا با شتەکان بخوێنمەوە و بۆیەش قسەم نەکردووە تا ئێستا. هیوادارم بەکارهێنەرێکی زۆر خۆیان کاندید بکەن بۆئەوەی باشترینەکان هەڵبژێردرێن و نەوەک ٤ کەس یان کەمتر خۆیان کاندید بکەن لەبەر کەمی ژمارەکە دەربچن -- Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٥٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەوستان خۆش بێ. بەڵام من بۆ ئەم کارە بآش نیم. چالاک باشترە. سپاس. --Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aza: تکایە مەسڵەحەتی کۆمەڵگە بخە پێشەوە و بیری لێ بکەرەوە. ھەمووان دەتوانن خۆیان بپاڵێون بەپێی مەرجەکانی پاڵاوتن.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٤١، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من کاتم زۆر کەمە بۆ بەشداری. --Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٢، ١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەبوونی لیژنەیەکی وا خراپ نییە. بەس کێشەی ئێمە لە کەمی بەکارھێنەرانە، خۆ بەکارھێنەرە چالاکەکان ھەر بەقەد پەنجەکانی دەستن. بەمە زۆر پاڵێوراومان نابێت. من جارێ دڵنیانیم بۆ خۆپاڵاوتن، و پێم باشە کاک @Calak: و @Pirehelokan: و خاتوو @Amine yousefi: ببنە ئەندامی لیژنەکە. سەرچیا‏١٩:٠٩، ١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کاک @Serchia: منیش بۆ ئەم کارە باش نیم، چوونکە بۆخۆم لێرە زۆر تووشی کێشە بوومە و وەختی وا ناتوانم لەسەرەخۆ بم :| کاک @Calak:، @Pirehelokan: و ئێوە و @Kushared: باشترن بۆ ئەم کارە. Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٤٧، ٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوڕێیانی کاتی ھاتووە، ئەوەی دەیەوێت خۆی بپاڵێوێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٣٢، ٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆشەویستانم بڕوا بکەن دانانی لێژنەیەکی ئاوا بۆ کۆمەڵگایەکی بچووک وەکوو ئێرە پێویست نییە. تەنانەت لە ویکی فارسیشدا ئەمە زۆر سوودی نییە نەخوازە ئێرە. ئێمە چەند کەسین پێکەوە نەحاوێینە بە سەد لێژنەی واش ناحاوێینەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٣، ٣١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Épine: ھەنێکیان پێیان وایە ئەم لێژنەیە بۆ کۆمەڵگایەکی گەورە دەشێت، ھەڵبەتە کەتۆ ئەم پرۆسەیەت کردۆتەوە ھۆکاری خۆتت ھەیە، ئەتوانی وەڵامیان بدەیتەوە، ھەبوونی لێژنەیەکی ئاوا چۆن سوود بە ویکی سۆرانی دەگەیەنێت؟ سوپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٥٥، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]