لێدوانی ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بلۆککردنی برووسک[دەستکاری]

کاک @Épine: با لێرە هەوڵێکی چارەسەرکردنی بدەین پێش ئەولا. ئەدمینە بەڕێزاکن تکایە "ڕا"ی خۆتان دەربڕن هەم لەسەر ئەم پەڕەیە بۆ چارەسەر هەم پێشنیاری "چارەسەر" بکەن. @Pirehelokan:، @Eyubm:، @Amine yousefi:، @Serchia:، @Kushared:، @ئارام بکر: هیوا (لێدوان) ‏٠٦:٠٦، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێڕای ئەوەی لەهەردوو لای قسەی ناخۆش هەبوو، بەڵام پێموانییە بلۆککردن کارێكی باشبووبێت بەتایبەت بۆ ١ مانگ ئەگەر ٢٤ کاتژمێربووایە هێشتا دەکرا تاکوو دۆخەکە ئارامدەبوویەوە. هەرچەند لەدەسەڵاتی خۆشمە بەڵام با هەمووان ڕای خۆیان دەرببڕن ئەوا وەک خۆم لەگەڵ هەڵگرتنی ئەو بلۆکەم لەسەر برووسک. چارەسەریش بۆ ئەوکێشەیە ئەوەیە هەموومان ڕێساکانی ویکیپیدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای ویکی کوردی بگونجێنین و هەموومان پابەندبین بەو یاسایانەی دایدەڕێژینەوە لە نەبوونی سەرچاوە، ناوی وتارەکان، چۆن مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنەری تازە و ئەزموون بکەین و هەرچی بابەتێکی دیکەش ئەگەر هەیە بەئارامی قسەی لەسەر بکەین > Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٣٢، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مامە @هیوا: گیان عالەم شایەتە لە مێتا پێم وتووە ئەگەر یەیتەوە بەڵام وەعد بەیت کە پەلامارم نەیەیت ئێستا خۆم بلۆکەکەی ھەڵ ئەگرم بەس گرەنتی چییە؟ گرەنتی چییە کە دوای ھەڵگرتنی بلۆکەکە دیسان پەلامارم نایاتەوە و زمانی نەیشاو دژم بەکار نایەنێتەوە؟ ئێستا بزانم کە وەعدی ئەوە ئەدات و بەو شێوەیە مامەڵەم لەگەڵ ناکات، من بەربەستەکە لادەبەم و ھەموومان پێکەوە وتووێژ لەسەر سیاسەتەکان ئەکەین. من چەند جار ئەمەم بۆی دووپاتکردۆتەوە لە مێتا، بەس گوێ ناگرێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٢٣، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە ژیار، وا لە ڤایبەر قسە ئەکەین. هیوادارم بتوانم تەلەفۆنێکی سێ کەسی بکەین. کەسێکی تریش ئامادە بێت من ئامادەم کاتی تەلەفۆنەکە دیاری بکەین تا کەسانی تریش بەشدار بن، تکا ئەکەم بەشدار بن. دیارە کاک کوشەیەرد گلەیی هەیە لە بلۆککردنەکە و هیوادارم یاساکە "Administrators must not block users with whom they are engaged in a content dispute;" ببینی کە نەئەبوایە خۆت بلۆکت کردایە. ئەبوایە لانی کەم ڕێگات بدایە ئارام، سەرچیا هتد یەکێکی تر بلۆکی بکردایە. ئەوە بە تەلەفۆن باس ئەکەین. کاک برووسک با دوای ئەم رووداوە بڕوات. دیارە سورە لەسەر ئەوەی نەیەتەوە بەڵام من هەوڵی تەواو ئەدەم دوای ئەم ڕووداوە بڕوات تا لۆگی بەستنەکە پاک ببێتەوە. حورمەت. هیوا (لێدوان) ‏٢١:٣١، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش پێم ناخۆشە کاک برووسک بلۆک کراوە، بەڵام تازە شتێکە و ڕوویداوە، بە نەدەبا وای کردبا هیچ ناگەڕێتەوە، ئەم کارەی ئێپین جوان نەبوو و سکاڵای برووسک حەقی خۆیەتی، ئاگاداری هەموو باسەکان بووم و هەر دوو لا بەشی خۆیان قسەی ناخۆشیان کرد، منیش جار جار تووڕە دەبم و ڕەنگە لە کاتی تووڕەیی قسێک بکەم، کەسی بەرانبەرم بڕەنجێنم، بەڵام کاتی تووڕەیی ناوی خۆی لەسەرە و مرۆڤ هەمیشە تووڕە نییە، دەبوایە تا ئێستا هەردووکتان ئارام ببانەوە، نازانم بۆ وا درێژ بووەتەوە؟ لە یەکتر خۆش بن و بگەڕێنەوە ویکیپیدیای کوردی چاوی لێمانە...(وەتەن چاوی لێمانە دەری کەین لە تەنگانە): Şûşe وتووێژ ‏٢١:٥٩، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان: @هیوا: @Amine yousefi: @Pirehelokan: @Kushared: وا دەزانن من دڵم بە بەربەستن خۆشە؟ نەخێر. ھۆکاری بەربەستنکردنی برووسک لە ناچاریدا بوو چوونکە ھیچ کامێک لە بەڕێوەبەران نەیانکرد، ئاگاداری ئەو سیاسەتەم کە ئەڵێ نابێت بەڕێوەبەر خۆی بەربەستی بکات ئەگەر کێشەیان لەسەر ناوەڕۆک بوو (کەیسەکەی من لە لۆگی بەربەستنەکە و ڕوونکردنەوەکەم لە مێتا ڕوونە)، بەڵام ھیچ بەڕێوەبەرێکی تر نەیدەکرد. کاک چالاک ناچالاکە، کاک ئارام بە ڕاددەیەک نەرمە کە تەنانەت ناتوانێت دەنگی دژ بە خەڵک بدات لە وپ:پوھ! کاک کوشەیرد خۆی وتی کە نایەوێت تەداخولی ئەو کێشانە بکات (ھەڵبەت بەو زمانە نا) و بۆ ئەوانی تریش باش ئاگادار نەبووم و ئەو ماوە چالاکیم لێ نەدیون. لەم حاڵەتەدا ڕێی تێ ناچێت من ڕێگە بدەم کە کێشەکە ئاڵۆزتر بێت. زۆر کەس دەڵێن مانگێک زۆرە: من بۆیە مانگێکم لەسەر دانا چوونکە ئەمزانی ئەم ھەویرە ئاو زۆر دەکێشێ. وتووێژەکەی مێتا لە ماوەی تەنیا یەک ڕۆژدا لە ڕاددە بەدەر درێژ بۆوە و چیتر مەسەلە چاکەی ویکی نەبوو. چەند جارێک ئۆفەرم کرد کە پەیمان بات کە ھێرشم نەکاتەوە سەر تا بەربەستنەکەی لابدەم، بەڵام نەیکرد. ئەگەر ڕازین ئێوە، من حەز ئەکەم ئەم کێشەیە ھەر لە ناوخۆ حەل بکەین؛ ھۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە من ئێستا جێگیر نیم و لە سەفەرم و دێم و دەچم، خەتێکی جێگیرم لەبەر دەم نییە و مەگەر چۆن فریا بکەم بێمە خەت، کە وا دیارە لەگەڵ کاتی کاک ھیوا ڕێک ناکەوێ. ئێوە قسەی لەگەڵ بکەن و با بشزانێت من ھەوڵم نەیاوە دەری بکەم لە ویکی؛ ویکی ھی من نییە و من چەند مافم ھەیە لێی بەشدار بم، ئەویش ئەوەندە ھەیەتی. بەڵام تکایە پێی بڵێن کە دووبارە ھێرشی لەو شێوەیە ئەنجام نەداتەوە. ئەگەر منیش بەو شێوەیەی ئەو ئێستا وەڵامی ئەم حاڵەتەم بدایەتەوە، دەبوایە منیش بموتایە: بڕۆ! مەمنوونی کارەکانت نین لێرە خۆ بۆ ئێمەی ناکەیت! ھتد. وەک دەبینن من تەواو لەو ھەڵوێستم جیاوازە. تازە کاک ھیوا ھیچ کە پەیوەندیم پێوە بەست چوون پەیمانم دابوو، بەڵام وەکوو تر حەز ناکەم پەیوەندیم بە بەشداربووانی ویکی ھەبێت لە ژیانی تایبەتی خۆم دا، چوونکە بەڕاستی ئێستا من وا قەناعەتم ھێناوە، بەپێی بەشدارییە کۆنەکانی برووسک، کە ئەو ڕقی لە منە لەبەر ئەو ھۆکارەی لە مێتا باسم کرد. ئەمە بۆ من ناخۆشە، من ھەر خۆم بە کورد زانیوە. ئەشێ بە ھەڵە چووبێتم و ئامادەم لە ناوخۆ بەربەستەکەی ھەڵگرین بەو مەرجەی ھەردوو بەڕێوەبەر @Pirehelokan: و @Kushared: کە وا دیارە ھەردووکیان حەز بە بەربەستەکە ناکەن، ھەڵبەت پیرەھەڵۆکان نووسیوێتی ئەگەر چیش ڕەنگە بەربەستنەکە لەسەر حەق بووبێ، کە بێنە جواب ئەگەر جارێکی تر برووسک ھەڵوێستی بەرامبەرم بەو شێوەیە بوو. من پێم سەیر بوو کە شتەکە وای لێ ھات.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٠٨، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێپین دەڵێ برووسک زمانی نەشیاوی بەکار ھێناوە، بۆیە بەربەستم کردووە. باشە. من پێشتر ڕای خۆم گوت. وتم بەربەست کردن ئەشێ بۆ پێشگری بێت نە تەمبێ. ئینجا گوتم مانگێکیش بەربەست زۆرە. عەرزم کرد ئەگەر قەرارە لە ناوخۆ کێشەکە حەل ببێت، ئەشێ بلۆکەکەی برووسک لاببرێ کە بتوانێ لێرە قسە بکات. گارانتیشی ناوێت. ئەگەر ھاتەوە و ڕەفتاری دژی سیاسەتەکانی ھەبوو، دەتوانیت دایبخەیتەوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣١، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
کاک ژیار ئەبێ قسەکانی پیرەهەڵۆ جێبەجێ بکەیت. کەواتە بلۆککردنەکە پێشێلکاری دەسەڵاتەکەتە. لە ڤایبەر چاوەڕێتین بۆ ئەویتری و مەرحەباییەک. ‏٢٠:٤٥، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

مامە @هیوا: بەربەستنەکە بێسنوور نییە و کاتییە، وەک پێشتریش لە پەڕەی وتووێژەکەی خۆت ئاماژەم پێ دا. ئەمە بۆ ئەوە نەکراوە کە بێدەنگ بکرێ یاخود «تەمێ» بکرێت وەک پیرەھەلۆکان تێگەیشتووە، بەھەرحاڵ، وەک من ھەر لە سەرەتاوە وتم ھەر کاتێک ویستی بەشداری بکاتەوە بەخێربێ با بیکات، بەربەستنەکەیم ھەڵگرت، لەسەر یەکدەنگی ئێوە. بەڵام دڵنیا بن بەربەستنەکە پێشێلکاری و خراپ بەکارھێنانی مافەکەم نییە وەک ئەوەی برووسک وتوویەتی.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٣٣، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس کاک @Épine: هیوادارم @Broosk: سەر بدات لانی کەم بۆ ١ دەقە. من بەڕاستی سەرقاڵم ئەم چەن ڕۆژە ئەگەر وەک پێویست لێرە نەبووبم.هیوا (لێدوان) ‏٠٩:١٨، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine:، من واتێنەگەشتووم کە بەربەستکردنەکە بۆ تەمبێ یا لەبەر ھۆکاری کەسی بووە، ئەگەر وا بیرم کردایەتەوە دژایەتیم دەکرد. عەرزەکەی من ئەوەیە کە بە بڕوام لە دوای سێ ڕۆژ یا ھەفتەیەک ھەر بەکارھێنەرێک بیر لە قسەکانی دەکاتەوە و لەو ماوەیەدا

گەرمای شەڕەدەستکاریش دادەمرکێ. بۆیە پێم وایە دەتوانین مۆڵەتی پێ بدەینەوە کە بگەڕێتەوە و درێژە بدات بە چالاکییەکانی. ئەویش لەم کەیسەی ئێرەدا کە بەکارھێنەرێکی چالاکیشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٣٧، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەندامان[دەستکاری]

من @Pirehelokan: و @Amine yousefi: ئەپاڵێوم بۆ لیژنەی ناوبژی. گەر دەرچوون، کە دەر ئەچن، تکام وایە شوێنیک دیاری بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و نەگەیاندنی بە مێتاویکی و خەڵکی تر کە تاقەتی خۆیانیان نیە نەک ئێمە. هیوا (لێدوان) ‏٠٩:١٦، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەرچەند شووشە برکارھێنەرێکی چالاکی ویکییە، من پێم باشترە یەکێکی تر بپاڵێوین کە باشتر شارەزایی لە سیاسەتەکان ھەبێت، پێشنیارم چالاک و ئارامە. ھیوادارم دڵی شووشە بەمە نەڕەنجێت و تێبگات.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٢٠، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس @Épine:، منیش دژی شووشەم :)، نا ڕەنجانی بۆ چییە، من نەک هەر شارەزای سیاسەتەکان نیم، شارەزای زۆر شتی تریش نیم، باشترە کەسێکی تر بپاڵێون. Şûşe وتووێژ ‏١٤:٣٦، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: @Amine yousefi: و @هیوا: سپاس بۆ پێشنیارەکانتان، ھەڵبەت دەبێت کەسانی چالاک ببنە ئەندام کە ناکۆکی کات و ناکاتی نییە و دەبێت ئەو/ئەوان لێرە بێت/بن. وەکو خۆم ئامادەم ئەو ئەرکە بگرمە ئەستۆ، بەڵام بە تەنیا ئەستەمە و ڕەنگە بچمە لایەنگری و بەکارھێنەری بەرامبەر زوویرببێت. ئەمە دنیایە، ئەی گەر ناکۆکییەک تووشی من و بەکارھێنەرێکی تر ببێت چی؟ خۆ نابێت خۆشم ناوبژی بکەم! دەڵێم لانی کەم لە سێ کەس کەمتر نەبێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٧، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]