لێدوانی بەکارھێنەر:ئاسۆ/ئەرشیڤی١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو: دەوستان خۆش. بەس من هەر بابەتێکم دانا ئەڵێن پێویستی بە پاککردن هەیە؟ ئەمە یانی چی؟ من ئەو بابەتانە لە ڕۆژنامەکەی خۆمانا بڵاو ئەکەمەوەو بێ کێشەن، بەس لێرە کێشەم بۆ دروست ئەبێت..

کاک ئاسۆ سڵاو له‌ تۆ و له‌ باقیی به‌کارهێنه‌رانی تر. ده‌ستتان خۆش بێت بۆ هه‌موو چالاکییه‌کانتان له‌ ویکیپیدیا. هیوادارم هه‌میشه‌ به‌وزه‌ بن. وا منیش هاتمه‌ ڕیزی به‌کارهێنه‌ران و هیوادارم بتوانم وشه‌یه‌ک لێره‌ زیاد بکه‌م، له‌ کاری وه‌رگێڕان و هاوکاریش بۆ پێشترچوونی ویکی ئاماده‌م بۆ هه‌ر هاوکارییه‌ک. له‌گه‌ڵ ڕێزمدا: دیاکۆ

سڵاو سەرچاوم، بەخێر بێیتەوە کاک دیاکۆ گیان. --ئاسۆ ٠٩:٢٢, ١٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سلام كاك ئاسۆى بەريز من دەمەويت وينيەيەك بەرز بكەمەوە بؤ ئەم سايتە جوانە بەلام نازانم چـۆن ؟ دەكرى يارمەتيم بدەى . (وينەيەكى پاركى سامى عبدالرحمان )

Zirakbd


بەشداری[دەستکاری]

سڵاو کاک ئاسۆ من پێم وایە بتوانم لە باشتر کردنی ئەم ویکیپیدیا نوێیەدا بەشداری بکەم. چۆن دەتوانم بەشدار بم؟

به‌ڕێوبه‌ری کاتی[دەستکاری]

کاک ئاسو من له‌ js و css نازانم ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێتوایه‌ ئه‌توانم له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کاتی به‌که‌ڵک بم، با داوا بکه‌م ! MarMzoK ٠٥:٤٣, ١٦ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)

ڕواڵەتی تەگەکانی H2 و H3[دەستکاری]

ئاسۆ گیان! سەردێڕی ئاستی 2 (H2) بچووکتر ئەنوێنێت لە سەردێڕی ئاستی 3 (H3). سەیری وتاری کیشوەر بکە. تکایە ئەگەر ئەکرێت جێبەجێی بکە. سپاس --Aza ٠٧:٢٨, ٣١ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)

جێبەجێم کرد. باشە؟ سوپاس--ئاسۆ ٠٦:٣٢, ١ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

باشە. بەڵام ئێستا H4 تۆزێک گەورەتر دیارە تا H3! --Aza ٠٧:٠٢, ١ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

ئاسۆ گیان سەردێڕەکان ئێستە یەکجار گەورەیە! داوات لێ ئەکەم سەیری ئەم پەڕە بکەیت و ئەگەر ستایلەکان بەدڵت بوو، common.css بگۆڕیت. هەوڵم داوە لەگەڵ ویکیپیدیای ئینگلیزیدا یەک ئەندازە بن. سپاس --Aza ١٤:٣٥, ١ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر چاک بوو. ھەر بەو شێوازە دروستم کرد. بژیت.--ئاسۆ ٠٦:٣٩, ٢ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

وتاری هەڵبژاردە[دەستکاری]

وتاری هەڵبژاردەی جگەرخوێن لە دەستپێکدا هەڵەی نووسینیی تێدایە! لە جێگەی کوڕ نووسراوە کۆڕ. وشەی بەناوبانگیش لە سەر یەکە نەک بە ناوبانگ :/. ڕەنگە دیسان هەڵەی هەبێت.--Aza ١٥:١٤, ١ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

ڕاستم کردەوە، قاڵبی وتاری ھەڵبژێردراوم ئەمەتە: Template:وتاری هەڵبژێردراو - ئەگەر دیسان ھەڵەی ھەیە خۆت ڕاستی بکە. دەستخۆش --ئاسۆ ٠٦:٤٤, ٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

من ناوم نة بةرد زؤر حةز ئةكةم بابةت بنيرم بو ويكيبيديا بةلام نازانم جون بابةت بنيرم كيشةى زمانم هةية تكاية يارمةتيم بدةن كاك ئاسو سوباست ئة كةم

ماندو نه‌بی. دستکاریکردن له پەڕەی بەکارھێنەران دژی هه‌ر بنشت و یاسایه. ئه‌و بەکارھێنەر هه‌روه‌ها توهینی توندوتیژی شه‌خصیش کرده‌وه. ئیوه بەڕێوبەری ویکیپیدیای کوردین، یاسایی لێره هه‌یه؟ ئیوه ته‌ذه‌کوری به ئه‌و بەکارھێنەر ده‌دین؟--ماني ٢١:٤٦, ٦ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)
به‌ریز ئاسۆ. ئه‌و بەکارھێنەر دوای توهینی قه‌و‌می و شه‌خصی روژی رابردوو، ئیمروش به توهینی توندوتیژی دوام ده‌دی. یاسایی ویکی پیدیا ئه‌لی که ئه‌م جوره بەکارھێنەران پیویسته قه‌طعی ده‌ستره‌سی بووه. هیوادارم ئیوه له ئه‌م نوسخه‌یی ویکی پیدیا یاسایی ویکی پیدیا پاشمال نکه‌ین.--ماني ١٠:٣١, ٧ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)
سلام، بە User:Cyrus abdi تذکر دادە بودم: User_talk:Cyrus_abdi#No_personal_attacks. نیاز بە تذکر شما به بنده نبود. ظاهرا شما نیز به فرهنگ کردها توهین نموده اید. مواظب ویرایشهایتان باشید. هم از لحاظ نگارشی و املایی و هم از لحاظ مضمون. امیدوارم کار به مراحل دیگر نکشد. در همین متن کوتاهی که به اصطلاح کردی نوشته اید ده ها اشتباه هست. خواهشمندم برای من کردی ننویسید. من Diyako نیستم و علاقه ای به آموزش کردی به شما ندارم. سپاس --ئاسۆ ١٠:٣٦, ٧ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)
سلام. آن تذکر را ندیده‌بودم. من کجا به فرهنگ کردها توهین کرده‌ام؟ این تهدیدها یعنی چه که «مواظب ویرایشهایتان باشید». من در ویرایش‌های دانشنامه کجا اشتباهات آن‌چنانی کرده‌ام که مرا تهدید به «مراحل بعدی» می‌کنید؟ اگر در صفحه‌های بحث به خاطر احترام به ویکی‌پدیای کردی سعی می‌کنم به کردی بنویسم و کردی‌ام اشکالاتی دارد (ولی ظاهراً قابل فهم است) باید این‌طور با آن برخورد کنید؟ کاربر Marmzok درخواست کرده‌بودند کردی بنویسم من هم احترام گذاشتم. خب اگر خاطر شما را آزرده دیگر برای شما کردی نمی‌نویسم. اگر کاری خلاف قانون کرده‌ام حق گوشزد دارید. من کاری خلاف قانون نکرده‌ام و بنابر این تهدیداتتان خلاف قانون است.--ماني ١٥:٣٤, ٧ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

لینکەکان وەختێ ماوس ئەچێتە سەریان[دەستکاری]

ماندوو نەبی بەڕێوبەر!

وەختێ ماوس ئەچێتە سەر یەکێ لە لینکەکان خەتێک ئەکێشرێ بە ناو دڵ! لینکەکە و وشەکان نادیار ئەکات. دوور نیە ئەوا ستایلێک بۆ لینکەکان دانرابێت:

a:hover{text-decoration:underline}

ئەگەر بەم جۆرە بیگۆڕین زۆر جوانتر دەرئەکەوێ و وشەکان ناخوات!:

a:hover{text-decoration:none;border-bottom:1px solid}

بژیت.--Aza ١٣:٤٨, ٧ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


دەی کاکە ماوسەکە لابە با بیبینی! بە بیروڕای من ئەوە شتێکی گرنگ نیە. ئەگەر لە وتارەکان Underline بەکاربھاتبا بەڵێ ئەوە حەق بە تۆ بوو. سوپاس بۆ سەرنجدانت. بە بیروڕای تۆ، دەقی وتارەکان نەختێک ورد نین؟ دەستکاری کردنی پێویستە؟ --ئاسۆ ٠٦:٠٦, ٨ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

نە، ورد نیە.سپاس--Aza ٠٧:٢٤, ٨ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

پەیامەکان[دەستکاری]

ماندوو نەبی بەڕێوبەر! دەڵێم ئەوە کاتێ پەیامێکی نوێم بۆ دێت، لە سەرەوە دەنووسێت: پەیامە نوێکانت ھەیە! ئەوە بۆ نایگۆڕن (ئەگەر بە دەستی وەیە)؟ دەتوانن بیکەن بە: پەیامگەلی نوێت ھەیە یان پەیامێکی نوێت هەیە. بژیت--Aza ١٦:١٩, ١٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

جێبەجێ بووە. سوپاس --ئاسۆ ١٨:٥٧, ٢٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

وتاری مریخ[دەستکاری]

دوو وتاری مریخ هەیە: مریخ و هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ‏. دەبێ چی لێ بکەین؟ وابزانم مریخەکە باشترە. سپاس--Aza ٠٥:١٦, ١٦ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

ناوی مریخم کرد بە مەریخ و هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ‏ ئاراستە کرا بۆ مەریخ --ئاسۆ ٠٨:٣٠, ١٦ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

ناسینەوە[دەستکاری]

سڵاو کاک ئاسۆ، ماندوونەبیت و سووپاسى زۆرى هەوڵ و رەنجت ئەکەم لەگەڵ ویکیپدیا. کاک ئاسۆ جەنابت هەر کاک ئاسۆ نادری وێبچنیت یان بەڕڕێزێکى تریت؟

سڵاو، زۆر سوپاس بۆ بەشداریی ئێوەش. گەورەم من ئاسۆیەکی ترم!--ئاسۆ ٠٥:٥٠, ١٧ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

دەى من خۆشحاڵم بەوەى کە ئاسۆیەکى زیرەکى تریشم ناسى. هەر بمێنى --برووسک ١٢:٢٢, ٢٢ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

سنە و مەریوان[دەستکاری]

کاک ئاسۆ دەستت خۆش. تێمپلێتەکانت زۆر جوانن. دەست خۆش! --Cyrus abdi ٢٣:٢٤, ١٧ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


ده قه کان زۆر بچوکن[دەستکاری]

سڵاو هیوادارم ده قه کان گه‌ وره‌ بکرێن چونکه زۆر بچوکن ئه توانين كه ڵك له ويكيپيدياي عه ره بي وه رگرين له م باره يه وه [١] . هه روها من کێشه ی بزوێنم هه یه (ه) چونکه بۆشایی ئه خاته نێو وشه کانه وه هیوادارم یارمه تیم بده ن بۆ چاره سه رکردنی barham ٠٢:١٢, ٢٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

گەورەم لە ویکیپیدیا ھەرگیز گلەیی لە کەس مەکە کە بۆ وتارەکان کورتن یان بۆ چی بۆ ئەو شتە وتارێک نەنووسراوە. لێرە ھەموو کەسێک بە خۆبەخشانە کار دەکات. بەڕێوبەرانیش بەکارھێنەرێکی وەک ئێوەن و کارمەندی کەس نین. ئێمەش ھیوادارین دەقی وتارەکان زۆرتر و چاکتر ببن و ئەمە پێویستی بە یارمەتی ھەموو ئەو کەسانەیە کوردی دەزانن. بەڵام دەقەکان دەبێ سەلمێندراو و بێلایەن بن. سوپاس --ئاسۆ ١٤:٥٣, ٢٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


سڵاو کاک ئاسۆ وا دیاره‌ به‌هه‌ڵه له‌قسه‌که‌م تێ گه‌يشتوي من مه‌به‌ستم وردي نوسينه‌كه‌يه‌(واتا ئه‌مه‌وێ نوسینه‌کان ئه‌ستوور بکرێت) نه‌ك کورتی بابه‌ته‌كان بێگومان هه‌مومان ئه‌بێ هه‌وڵ بۆ جوانترکردنی ویکیپێدیای سۆرانی بده‌ین (وا دیاره‌ من کوردیه‌که‌م زۆر باش نیه‌ له‌ڕووی نوسینه‌وه‌) سوپاس --barham ١٦:٣٥, ٢٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)
بمبوورە کاک barham. لە چەند بەکارھێنەری ترم پرسیوە بۆ قەبارەی دەقەکان (font size) بەڵام وتوویانە چاکە. نازانم، ئەگەر چەند بەکارھێنەری دیکەش ھاودەنگ بن لەسەر گەورەکردنی دەقەکە؛ بەسەرچاو. بەڵام دیسان تکا دەکەم بە تەختەکلیلی چاوگ بنووسە. سوپاس --ئاسۆ ١٨:٥٢, ٢٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو / بۆ کوردستانیبوونێکی ڕاسته‌قینه‌، به‌ کوردی لاتینی بنووسن![دەستکاری]

سڵاوتان لێ بێت به‌ڕێوه‌به‌رانی ویکیپێدیای کوردی و سڵاوێکی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێز کاک ئاسۆ وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی کوردی ویکیپێدیا.

من له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ داواکرم که‌ ئێمه‌ هه‌موو ده‌زانین که‌ زمانی کوردی زاراوه‌ی سۆرانی به‌ داخه‌وه‌ بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت، به‌ فه‌رمی به‌ پیتی عه‌ره‌بی ده‌نووسرێت له‌ باشووری کوردستان (هه‌رێمی کوردستان)، ئه‌وه‌ش من به‌ شێوه‌یه‌کی کورتکراو‌ هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ که‌ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی عێراقه‌ که‌ ئه‌ویش، گه‌لی عه‌ره‌ب، پیتی خۆی، هی عه‌ره‌بی‌ به‌کار ده‌هێنێت.

من وه‌ک خوێندکارێکی کوردی زانکۆ له‌ هه‌نده‌ران و که‌ شاره‌زایییه‌کی باشم له‌ زمانی کوردی هه‌یه‌، به‌ گوێره‌ی گشت توێژینه‌وه‌ زانستییانه‌ی که‌ نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی نه‌ک ته‌نها هی باکوور و خۆرئاوای کوردستان، به‌ڵکوو هه‌ره‌ زۆری ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی خۆرهه‌ڵات و به‌ تایبه‌تیش هی باشووری کوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ گرنگه‌ ده‌که‌نه‌ که‌ بۆ پيشخستنی زمانی کوردی، بۆ یه‌کگرتنی نووسینی زمانی کوردی، بۆ له‌ یه‌کتر نزیککردنه‌وه‌ی تێکڕای کوردستانیان، بۆ نێوده‌وڵه‌تیکردنی زمانی کورد و گرنگترین خاڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی زۆری هه‌ره‌ زۆری گرفته‌کانی ناو زمانی کوردی، نووسینی زمانی کوردی (به‌ تایبه‌تی زاراوه‌ی سۆرانی) به‌ ئه‌لفوبێ و پیتی کوردی لاتینی باشترین و گونجاوترین چاره‌سه‌ره‌. زۆر گرفتی نووسین نامێنێت وه‌ک ده‌ستنیشانکردنی ناو، ناونانی ناوه‌ زانستییه‌کان که‌ هه‌مووی بنه‌مای پیتی لاتینییه‌ و بابه‌تی زۆر زۆری دیکه‌ که‌ زۆر دوورودرێژه‌ ئه‌گه‌ر باسی بکه‌م.

وه‌ک نموونه‌یه‌کی ساکار، ده‌بینین که‌ هه‌ره‌زۆری که‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌ کوردستانییه‌کانی باشووری کوردستان، که‌ له‌ لای ئه‌وان زمانی کوردی به‌ فه‌رمی به‌ پیتی کوردی عه‌ره‌بی ده‌نووسرێت، ده‌بینین له‌ په‌خشه‌کانیانه‌وه‌ هه‌ره‌ زۆرینه‌ی به‌ پیتی کوردی لاتینی په‌خش ده‌که‌ن. ئه‌م گۆڕانکارییه‌ چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وپێش به‌رچاوبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری له‌ هه‌رێمی کوردستان (باشووری کوردستان) به‌رزبۆوه‌، له‌که‌ڵ ڕێزمدا. دوای ئه‌وه‌ش ڕاستییه‌ک هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ دوژمنانی کوردستان دڵیان به‌وه‌ خۆشه‌ که‌ کورده‌کانی دیکه‌ی کوردستان، به‌ تایبه‌تی هی باکوور و خۆرئاوا، زۆر سوودیان له‌ زمانی کوردی نه‌کردووه‌ له‌ باشوور چونکه‌ به‌ پیتێکی دیکه‌ ده‌نووسن و ئه‌وه‌ خۆی له‌ خۆیدا زیانێکی مه‌زن و دابڕان و پارچه‌کردنێکی زه‌قی زمانی کوردییه‌، که‌ من به‌ڕاستی وه‌ک ئه‌نفالکردنی زمانی کوردی به‌ناوبانگ ده‌که‌م. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان، زاراوه‌ی سۆرانیزمانه‌کان، سوود له‌ پێشکه‌وتنه‌ سه‌رده‌میه‌ جیهانێکان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانییانی دیکه‌ بتوانن زاراوه‌ی دیکه‌ فێرببن و به‌ ڕاستی ئێمه‌ بڵێین که‌ کوردین، نه‌ک "نه‌ته‌وه‌ی سۆرانین"، ده‌بێت ئه‌مه‌ ڕه‌چاوبگرین.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ڕێزێکی گه‌وره‌وه، پێشنیار ده‌که‌م که‌ به‌شێکی کوردی لاتینی سۆرانی بکرێته‌وه‌، که‌ ئه‌و له‌ پاڵ زاراوه‌ی کرمانجی‌ بێت یان له‌ پاڵ هی سۆرانی بێت یان ئێوه‌ چۆن به‌ باشی بزانن. ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر گرنگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌‌. له‌ زمان و ئه‌ده‌ب (و هه‌روه‌ها هونه‌ر) بۆ گه‌لێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرنگتر نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت تا بتوانین پێشی بخه‌ین و نه‌ک به‌ جوداخوازی خۆمان خه‌نجه‌ر له‌ مێژووی زمانه‌وانی و وێژه‌یی پڕ شکۆی گه‌له‌که‌مان لێبده‌ین و به‌ خواستی گه‌لانی ده‌وروپشتمان ڕێڕه‌وی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان، که‌ زمانی کوردییه‌، ڕێڕه‌وه‌که‌ی بگۆڕین بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌که‌ی هه‌مووی بێ ڕیزپه‌ڕی (ئیستیسنا) به‌سه‌ر خۆمان بشکێته‌وه‌.

ڕه‌نگه‌ چه‌ند که‌سیک به‌ ڕێزمه‌وه‌، که‌ دژی ئه‌م بۆچوونه‌ی من بن بڵێن:‌ پیتی کوردی لاتینی گه‌لی کورد له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام دوور ده‌کاته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ هه‌مان پیتی په‌ڕتووکی قورئانی پیرۆز نییه‌. منیش ده‌ڵیم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک وا نییه‌، زمانی کوردی که‌ زمانێکی ئیندۆئه‌ورووپییه‌‌، زۆر بۆی گونجاوتره‌ به‌ پیتی لاتینی بنووسرێت. دوای ئه‌وه‌ش هه‌رچی که‌سيک بیه‌وێت قورئانی پیرۆز بخوێنێته‌وه‌، ده‌توانێت فێری پیتی زمانی عه‌ره‌بی بێت. دوای ئه‌وه‌ش وڵاتی ئیندۆنیسیا که‌ مه‌زنترین ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌ له‌ جیهاندا و دانیشتوانه‌که‌ی ده‌گاته‌ 229 ملیۆن که‌س، به‌ پیتی لاتینی ده‌نووسن، وه‌ک چه‌نده‌ها وڵاتانی ئیسلامی دیکه‌ که‌ کاریگه‌ری سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلامی نه‌کردووه‌. له‌ قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ کراوه‌ که‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام هی هه‌موو گه‌لی جیهانه‌ و نه‌ک ته‌نها هی گه‌لی عه‌ره‌ب (نه‌ک به‌و مه‌رجه‌ی که‌ ده‌بێت به‌ پیتی ئه‌وانیش گه‌لانی دیکه‌ زمانه‌که‌یان بنووسن). ڕه‌خنه‌یه‌کی تریش که‌ ڕه‌نگه‌ ئاراسته‌ی ئه‌م بۆچوونهم‌ بکرێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ پیتی کوردی لاتینی پیته‌کانی "ع"، "ح"، "ڕ" و "ڵ"ی تێدا نییه‌. من وه‌ک وه‌ڵام به‌ ڕێزه‌وه‌ ده‌ڵیم، که‌ پیتی "ع" و "ح" له‌ بنچینه‌دا هه‌ر له‌ زمانی کوردیدا نییه‌. ئه‌و وشانه‌شی که‌ ئه‌و پیتانه‌ی تێدایه‌، ناوی کوردی نین، وه‌ک: "حه‌یوان"، "به‌حر" که‌ وشه‌ی کوردی نین. ناوه‌کانی "مه‌سعوود" و "ئه‌سعه‌د"یش بۆ پیتی "ع"، ده‌توانین پیتی کوردی لاتینی i جێی بگۆڕینه‌وه‌، ببێته‌ "Mesiûd" و "Esied". "حه‌زلێکردن" و "حووشتر" که‌ وشه‌ی کوردین، "ح" ده‌توانرێت وه‌ک h بنووسرێت که‌ نموونه‌ی وامان هه‌ر زۆر زۆر که‌مه‌، پیته‌کانی "ڵ" و "ڕ" ده‌توانرێت وه‌ک rr و ll بنووسرێت، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای وشه‌وه‌ پیتی "ڕ" هه‌رده‌م قه‌ڵه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ پیتی کوردی لاتینی ده‌توانرێت ته‌نها به‌ یه‌ک r بنووسرێت.

بۆ نووسینی کوردی لاتینی به‌ زاراوه‌ی سۆرانی، ده‌بێت ئه‌و کات بۆ به‌کارهێنانی پیتی گونجاو بۆ ده‌نگی گونجاو، ده‌بێت سوود له‌ یاسای پیته‌کانی (نه‌ک ڕێزمانی) زاراوه‌ی کرمانجی وه‌ربگیرێت. زۆر سوپاس. هیوادارم به ‌زووترین کات وه‌ڵام وه‌ربگرم. هه‌ر بژین و سه‌رکه‌وتووبن.--Alex city ٢١:٠٧, ٢١ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC) ‌


سڵاو، زۆرزۆر سوپاس بۆ پەیامە جوان و تێر و پڕەکەت. ھەرچەند کە ئیمزایشت نەکردووە! چاوەڕێی ئەم باسە بووم. من زمانناس نیم و نامەوێ لەسەر ئەوەی کە کام ئەلفوبێ باشترە بۆ کوردی قسە بکەم بەڵام ئەوەندە دەزانم کە ئەوانەی ئێستا ھیچیان پڕاوپڕ بۆ ھەموو شێوەزارەکانی کوردی بە کەڵک نایێن. ساڵانێکی زۆرە کە کوردیی ناوین بە ئەلفوبێی عەرەبی نوسراوە و دڵنیام ئەگەر کەماڵ پاشا ئەلفوبێی تورکی نەدەکرد بە لاتینی ئێستاش ئەلفوبێی فەرمیی لاتینی بۆ کوردی نەدەبوو. لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە ویکیپیدیای کوردی دامەزراوە، من یەک ساڵی پێش، لەوێ دەستم کرد بە بەشداری کردن. ٣ یان ٤ ساڵ بوو کە ئەو ماڵپەڕە دامەزرابوو بەڵام کەمتر لە ٢٠٠ وتاری سۆرانیی تێدابوو (لە بەرانبەر ١١٠٠٠ وتاری کورمانجی) ئەو وتارانەش زۆربەیان ھەر بەکاری خوێندنەوە نەدەھاتن. زۆربەی ئەو وتارانەش بە ئەلفوبێی عەرەبی بوون. تا ئێستا من ماڵپەڕێک یان ڕۆژنامەیەک یان گۆڤارێکی پڕخوێنەری سۆرانیم نەدیوە کە بە لاتینی بنووسێت. لە کەناڵە کوردییەکانیش تەنھا بۆ نووسینی چەند وشەی کورت یان سەردێڕی ھەواڵەکان یان لە شوێنێک کە بیانەوێت جوان و مۆدیڕن بنوێنن لە لاتینی کەڵک وەردەگرن. ھەواڵە ژێرنووسەکان و ژێرنووسی فیلمەکان و ھتد بە عەرەبین. ئەمانە نیشان ئەدات کە ئەلفوبێی لاتینی ئەوەندە ھۆگری لە نێو کۆمەڵانی خەڵک نییە. ئەگەر ئێمەش بمانەوێ ویکیپیدیا بە لاتینی بنووسین دڵنیام نە خەڵکێکی زۆر دەیخوێننەوە نە بەشداری تێدادەکەن. ھەر لەم ماوە کورتەی جیابوونەوەی سۆرانی نزیکەی ٣٠٠ وتاری نوێ نووسراوە و خوێنەری زۆریشی پەیدا کردووە. زۆربەی بابەتەکانی ویکیپیدیا لە ماڵپەڕەکانی دیکەوە کە مافی ئەوە ئەدەن دەقەکانیان لە ماڵپەڕەکانی دیکە بەکار بێت دەگیردرێت، ئەلفوبێی لاتینی لەم بوارەشەوە دەتوانێ کۆسپێک بێت بۆ ھێز گرتنی ویکیپیدیا چونکوو ماڵپەڕە سۆرانییەکان زۆربەی زۆریان بە عەرەبین. لە داھاتوودا وەک ویکیپیدیای کورمانجی دوگمەی گۆڕینی ئەلفوبێی بۆ دادەنین ھەم بۆ ئەلفوبێی ھاوار ھەم بۆ یەکگرتوو. ئەوەش بڵێم کە ویکیپیدیا بڕیارەکانی بە ڕاپرسی و بە ھاودەنگیی بەکارھێنەرانی دەگرێت ئەگەر ھەموو بەکارھێنەران ھاودەنگ بن لەسەر گۆڕینی ئەلفوبێی ئەوا دەبێ بگۆڕدرێ . زۆر سوپاس- بژیت.--ئاسۆ ١٨:٤٥, ٢٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر سوپاس کاک ئاسۆ بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت و ببوره‌ له‌ بیرم چوو ده‌قی پێشووترم ئیمزا بکه‌م. بۆ ئاماژه‌پێکردنێکی گۆڕینی پیتی لاتینی له‌ لایه‌ن که‌مال پاشا، ئه‌وه‌ی من بستبێتم که‌ زانایاکی کوردی ئه‌و کاته‌ش ده‌ستیان له‌ گۆڕینی ئه‌لفوبێی تورکی هه‌بووه‌ بۆ لاتینی، که‌ دواییش کورد خۆی ویستی سوودی لێ وه‌ربگرێت و جه‌لاله‌ددین به‌درخان وه‌ک به‌ ئه‌لفوبێی "هاوار" کوردی لاتینی دامه‌زراند. ئه‌و ڕووداوانه‌ی که‌ به‌ڕێزتان نووسیوتانه‌ ده‌رباره‌ی په‌ره‌ نه‌سه‌ندن و زۆر ئاره‌زوو نه‌کردنی ویکیپێدیای کوردی سۆرانی به‌ ئه‌لفوبێی لاتینی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی و هه‌روه‌ها بوونی ماڵپه‌ڕ و په‌ڕتووکی کوردی سۆرانی تێکڕای به‌ ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی زانیاری، هه‌مووی ئاماژه‌پێکردنێکی زۆر ڕاستودروسته‌ و جێی خۆیه‌تی، منیش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شتانه‌م که‌ نووسیوتانه‌. شتێکی سه‌یریش نییه‌ که‌ خه‌لکی کوردی سۆرانی ئه‌و شته‌یان به‌ دڵ نه‌بێت، چونکه‌ هه‌ر وه‌ک من له‌ وتاره‌ پێشووه‌که‌شم درکاندبووم که‌ سۆرانی به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به‌ ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی ده‌نووسرێت و خه‌ڵکی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌وه‌ په‌روه‌رده‌بوون و گۆڕینی نووسینه‌که‌یان بۆ ئه‌لفوبێه‌کی دیکه‌، که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک شاره‌زایییان تێدا نییه‌ به‌و ئه‌لفوبێیه‌ کوردی سۆرانی بنووسن، بێگومان وه‌ڵامیان بۆ نووسینی کوردی سۆرانی به‌ ئه‌لفوبێی لاتینی سست و ناخوازیار ده‌بێت.

ئه‌وه‌ی من ته‌نها ویستومه به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ‌ بیوروژێنم لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ خوازیارم له‌ پاڵ ویکیپێدیای کوردی سۆرانی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی، بتوانرێت کوردی سۆرانی ئه‌لفوبێی لاتینی هه‌بێت، چونکه‌ به‌ بۆچوونی من ئه‌گه‌ر ئێستاش له‌م ساتوکاته‌دا بتوانین کاروباری خۆمان به‌ ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بۆ کوردی سۆرانی به‌جێ بگه‌یه‌نین، به‌ڵام بۆ ڕوانگه‌یه‌کی درێژخایه‌ن ته‌نها ئه‌لفوبێی لاتینی زۆر گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک گه‌لی کورد خۆمان بناسێنین، نه‌ک گه‌لی "سۆرانی"، وه‌ک له‌ وتاری یه‌که‌ممدا ئاماژه‌مپێداوه‌ و زۆر ئاماژه‌ی دیکه‌م کردووه‌. ئه‌وه‌ ئه‌و کات ده‌بێت به‌ ده‌ستپێکێک بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ورده‌ورده‌ ڕابێت له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ نووسینه‌، چونکه‌ بێگومان ناکرێت و خه‌ڵک قه‌ت ئه‌وه‌ قبووڵ ناکات که‌ یه‌کسه‌ر هه‌موو نووسراوه‌ کوردی سۆرانییه‌کان بکرێت به‌ لاتینی، هه‌موو شتێک ورده‌ورده‌ ده‌ستپێ ده‌کرێت و بێگومان ده‌ستپێکه‌که‌شی ئاسان نییه‌.

بۆ ئه‌و ئاماژه‌پێکردنه‌تان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن رێنووسی لاتینی به‌کار بهێنرێت بۆ سۆرانی، من هیچ وه‌ک کۆسپێکی نابینم چونکه‌ ده‌تاوانن له‌ ئه‌لفوبێی لاتینی هاوار یان یه‌کگرتووی وربگرن و من خۆم شاره‌زایییه‌کی باشن له‌ به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی (هاوار) کوردی هه‌یه‌ و نووسینی لاتینی چه‌ند زمانێکی ئه‌ورووپی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێکی کوردی سۆرانی ئه‌لفوبێی لاتینی هه‌بێت، من له‌ ئێستاوه‌ ده‌ڵێم که‌ ئه‌ندامێکی زۆر چالاک ده‌بم له‌وێدا، که‌ بتوانم وه‌ربگێڕم نێوان ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی و لاتینی. دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌رباره‌ی چۆنێتی نووسینی به‌ ئه‌لفوبێی یلاتینی، له‌ ویکیپێدیادا هه‌موو میوانێک مامۆستایه‌که‌ بۆ خۆی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو که‌س ده‌توانێت بیگۆڕێت تا له‌ کۆتادا بووسراوه‌که‌ به‌رهه‌مێکی پر ده‌وڵه‌مه‌دن و گونجاوی ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیوادارم که‌ به‌شێکی کوردی سۆرانی ئه‌لفوبێی لاتینی دابمه‌زرێنن، یان هیچ نه‌بێت له‌ هه‌مان په‌ڕه‌ بێت یان هه‌ر چۆنێک بێت.

داواکارییه‌کی تری گرنگم له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز هه‌یه‌ که‌ جێی داخه‌ که‌ دوگمه‌ی کوردی سۆرانی لێی نووسراوه‌ "Soranî/کوردی" و دوای ئه‌وه‌ش قه‌یناکه‌ ئه‌مه‌یان، که‌ هی کوردی کرمانجی لێی نووسراوه‌ "Kurdî/کوردی". به‌لای منه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌ینه‌وه‌ که سۆرانی بێت یان کرمانجی بێت هه‌ردووکی کوردییه‌، به‌ لای منه‌وه‌ له‌ دوگمه‌ی کوردی سۆرانی بنووسرێت "(سۆرانی) Kurdî" ‌و له‌ هی کرمانجی بنووسرێت ”(Kurdî (Kurmancî”، بۆ ئه‌وه‌ی دوگمه‌کانیان له‌لای یه‌که‌وه‌ بن، هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌ردوو زاراوه‌که‌ی زمانی نه‌رویژی ”Norsk (bokmål)” و ”Norsk (nynorsk)”‌ ته‌نیشت یه‌ک نووسراون و ناوی زاراوه‌که‌ له‌ که‌وانه‌ نووسراوه‌، هیوادارم بۆ کوردیش وا بکه‌ن. زۆر سوپاس و سه‌رکه‌وتووبن. --Alex city ٢١:٠٦, ٢١ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

هيوادارم وينه بۆ پۆله کان زیاد بکرێت[دەستکاری]

به رێزان بۆ ئه وه ى ويكيپيدياى سۆراني جوانتر بێت هيوادارم وپنه ى پوله كان زياد بكرێت وه كو ويكيپيدياى عه ره بى لێره[٢]


بۆ نمونه ئه م وێنه يه بۆ پۆلى زانست [٣]


--barham ٠٠:٤٦, ٢١ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

پووچەڵکردنەوەی گواستنەوەی وتار بۆ ناوی تازە[دەستکاری]

ماندوو نەبی بەڕێوبەر! پووچەڵکردنەوەی گواستنەوەی وتار بۆ ناوی تازە کار ناکات! لانیکەم بۆ من وایە. ویستم گواستنەوەی وتاری بیرکاری کە بووە بە بیرکاریی پووچەڵ بکەمەوە، نەمتوانی. تکایە ئێوە بۆم جێبەجێی بکەن. سپاس--Aza ١٥:٥٢, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

لە وتاری لێدەرکردنیشدا تووشی ئەو گرفتە بووگین. سپاس--Aza ١٧:٤٨, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

شتێکی تر بەڕێوبەر، لەگەڵ بەکارهێنەر برووسکدا باسی 'ی'کانی نیشانەی ئیزافەمان کرد (ئەو 'ی'یە کاتێ ناوێک دەکەوێتە پاڵ ناو یان ئاوەڵناوێکی تر، لە نێوانیاندا جێ دەگرێت) تکایە بڕوانە [٤]. وادیارە بۆخۆت ئاگاری ئەو 'ی'یانە هەیت، بەڵام لە لاپەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکاندا نووسراوە: دەستکاری بچووک، دەستکاری بۆت و ... دەبێ ببێت بە: دەستکاریی بچووک. سپاس کە چاکی دەکەیتەوە. بژیت --Aza ٠٩:٠٣, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بۆ بەشی دووهەمی داخوازی، گۆڕانی وشەی «دەستکاری»، جێبەجێ کرا؛ (بەڵام ماوەیەک دەخایەنێت تا بەرچاو کەوێ لەبەر ئەوەی ئەو گۆڕانکارییانە دەبێ لەسەر میدیاویکی بکرێت.) سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەتMarMzok لـێدوان--٠٩:٥٧, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز ئاسۆ! تکایە هەر ئەم گرفتە بۆ وتاری واشینتن دی سی چارەسەر بکە. سپاس--Aza ١٢:٣٠, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

Arabic - Latin automatic transliteration of Sorani Wikipedia[دەستکاری]

We are about to set Arabic - Latin automatic transliteration of Sorani Wikipedia on the same principle as it works in Kazakh Wikipedia. (see more info, Kazakh converter)

However we need an Sorani native speaker to help us write the comparative table with letters and transliteration rules. Then we can create such converter.

If you wish to help us, contact us.

(original message written by Kprwiki 10:55, 26 10-Ay 2009 (UTC)

Hellbijardinî berêweber[دەستکاری]

Min maweyeke le wîkîpîdîya dûr bûm û nemtiwanî le hellbijardinî berêweberî niwê beşdarî bikem. Lewe deçê hellbijardin kêşey zorî têda buwe. Min pirsyarêkim heye: Kak Aso çon dekrê kandîda wellamî pirsyarekanî bekarêneranî dîke nedatewe û bibêt be berêwberîş? Zor pêm 'ecîbe!

To nabê wellam bideytewe kandîda debê ew kare bikat. Sipas--Ferhad y ٠٧:٣٥, ٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

To eger çen hewallî kirmaşanît buwe min 4 sall le Kirmaşana dersim xiwênduwe. To kirmaşan u kirmaşanî nanasît. --Ferhad y ٠٧:٣٨, ٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو، بەڵێ وایە، کاندیدا دەبێ خۆی وەڵام بداتەوە. بەڵام دەبوا پرسیارەکانیش سەبارەت بە بەڕێوبەرایەتییەوە دەبوون. وەک ئەوە کە بەرنامەکانت چییە. پێموایە لەوێش نووسیومە بۆ وەڵامم داوەتەوە. ماوەی ھەڵبژاردنی مارمزۆک زۆر بوو و ٧ لە ٨ ی دەنگەکانی ھێنابوو. بۆ کرماشانیش جوانە قسەکەت، مرۆڤ نابێ ئەزمونی تاکەکەسیی خۆی گشتی بکاتەوە. زۆر سوپاس، ئاسۆ ٠٨:٢٣, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

زیادکردنی پەڕەیەک بەهەڵە[دەستکاری]

لەپاش سڵاوم خۆم بەخۆشحاڵ ئەزانم کەلێرە بومەتە ئەندام ئەم پەرەیم بەهەڵە دروست کرد پەڕەکە لەجێگای پەڕەی بەکار هێنەر ئەگەر لای بەرن زۆرمەمنون ئەبم هەر بژین. --Daban Abbas ٠١:٠٧, ١٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

قالبی لقوپۆپی زمانی کوردی[دەستکاری]

دەستت خۆش بێ کاک ئاسۆ گیان بۆ خاوێنکردنەوەی ئەم قاڵبە. ژێدەرم بۆ ھێنا بەڵام لە ھیچ کوێ نەمدیبوو بۆ قاڵبەکان ژێدەری بنووسن (تەنانەت لە ویکی ئینگلیزی). بێ سەرچاوەکەشم لابرد.--:)CalakLédwan ٠٩:٤٤, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


داڕێژەیەک بۆ ناوداران یان تاکەکەسەکان[دەستکاری]

پێویستیمان بە داڕێژەیەک هەیە کاتێک کە دەربارەی ناودارێک یان تاکەکەسێکی کورد دەکرێت بەکاری ببەین، بۆ وێنە: ژیاننامەکەی بەش بەش بکرێت بۆ چەند قۆناغێک، چالاکی و پیشە و کارەکانی و بوارەکانی ..هتد ڕیزبەند بکرێن. تەماشات مەولەوی یان جەلال تاڵەبانی بکە کە ژیاننامەکەیان وەکوو ڕاپۆرت نووسراوە و هیچ ڕێکخستنێکی تیا نییە بەنموونە. --ئاراس نوری ١١:٣٨, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ھاتە ھەڵبژاردن[دەستکاری]

بەڕیز گیان ئەوەندە ھەستیار مەبە گۆڕینی ھەندێ شت وەکوو"ھاتە ھەڵبژاردن". خۆم بە ئەنقەست ئەمەم نووسیوە تەنیا بۆ نزیک کردنەوەی زاراوەکان لە یەکتری. دەبێت ھێدی ھێدی وشە و دەستەواژە و پێکھاتە ڕێزمانییەکانی یەکتری بەکار بھێنین بۆ نزیکبوونەوەی زیاتر لە یەکتری. لە باشوور زۆر لەم کارانە دەرکێت و تا رادەیەکی بەرچاو یاریدەر بووە بۆ لەیەکتێگەیشتنی زیاتر.--Cyrus abdi ١٠:٢٢, ٢١ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڵێ کاک کوروش، منیش ھاوڕام بەس لەیەکتێگەشتن زۆرتر بە وەرگێڕانی دەستکەوتەکان و ھەواڵەکان دەکرێ. ھیوادارم ئەوانەی کورمانجی بە باشی دەزانن لە وەرگێڕانی وتارەکانی ویکیپیدیای کورمانجی چالاک بن. شتێکی زۆر پێویستە، بەس گوێی پێ نادرێ. --ئاسۆ ١٠:٤٦, ٢١ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

وێنەی ئازاد[دەستکاری]

مامە ئاسۆ سڵاو، لێدوانەکەی نێوان بەڕێزت و کاک ئاراس ـم دی لە دەستپێکدا سەبارەت بە وێنەی سەرەتا، من کۆمەڵێک وێنەم هەیە هی سرووشتی کوردستانە، پێشکەشی ویکیپیدیای ئەکەم، لەکوێوە دەست پێ بکەم؟ بژی --برووسک ١٩:٤٦, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

مامە برووسک گیان، تکایە لە ماڵپەڕی Wikimedia Commons وێنەکانت بار بکە با لە زمانەکانی تریش وەک کورمانجی و زازاکی و ئینگلیزیش بکرێ بەکارببرێن. زۆر سوپاس. سەرکەوتوو بیت.--ئاسۆ ٢٠:١٠, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
سووپاس بۆ هاوکاریکردنت مامە ئاسۆ، بڕوانە ئێرە و ئاگادار فەیسبووکەکەت بە لەسەر Wall ـەکەت شتێکی گرینگم لەسەر ویکیپیدیا بۆ نووسیویت کە پێویستە تاوتوێی بکەین. سووپاس دووبارە --برووسک ٢١:٤٨, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

خۆپاڵاوتن[دەستکاری]

سڵاو، ئایا کەس لە هاوڕێیانی خۆمان خۆی ناونووس کردوە لەو هەڵبژرادنەی کۆتایی مانگ بڕوانە ئێرە Stewards. بەپێویستی دەزانم کەسێک لە سۆرانی زانەکان لەوێ بەشدار بێت. --ئاراس نوری ٢٢:٠٥, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

مامە من ئەوەندە بە پێویستی نازانم، جارێک ویکیپیدیای سۆرانی زۆر چکۆلەیە. نازانم، ئەگەر بەکارھێنەرانی تر بە پێویستی ئەزانن من پیشتیوانی ئەکم بەڵام لە توانای مندا نییە. زۆر سوپاس --ئاسۆ ٠٥:٤٦, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

داواکاری[دەستکاری]

بۆ ئەوەی ناوی وتاری میتۆدی زانستی بەتەواوی کوردی بێت، گەرەکمە وتاری پێڕەوی زانستی بسڕدرێتەوە تا بتوانین ڕەوانەی بکەین. ئەتوانم یەکسەر ئەم کۆپی بکەمە ناو ئەو. وا بکەم یا چی بکەم؟ سپاس --Aza ١٣:٠٦, ١١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

با سلام و عرض ابد خدمت مدیر ویکی سورانی. این پیغام جهت آشنایی و دعوت جناب عالی به همکاری در ویکی‌پدیای فارسی است(البته در کنار ویکی‌سورانی). دوستدار ابدی--آرش ١٢:١٥, ١٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

سلام و سپاس از دعوت شما. هرچند که خاطرات خوبی از مشارکتهایم در ویکیپیدیای فارسی ندارم اما امیدم را از دست نداده‌ام. دوباره از لطفتان سپاسگزارم. -- ئاسۆ ٠٨:٠٥, ١٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

هەتا چەن رۆژ لەمەوبەر لە وتارەکانی کێشەی گەتیەر و زانیندا ئەم لینکانە شین بوون: نموونەی ھەڵوەشێنەر، پاساوی دروستی پاساوبۆهێنراو، ئیشتا سوورن! لە هەندێ شوێنا هەر شین ماون! وا بزانم بۆتێک ئەشێت یەکێک لە نووسەکانی خراپ کردبێت.--Aza ٠٤:٣٥, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

خراپ نەبووە، چاکی کردووەتەوە! ئەو «ھ» کە لە کوردیدا ھەیە جیاوازە لەگەڵ ئەو «ه» کە لە فارسی و عەرەبیدا ھەیە. بۆ زانیاریی زیاتر سەیری ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بکە. ھیوادارم ئێوەش لە ئێستاوە لەبەرچاوی گرن. سوپاس --ئاسۆ ٠٦:١٩, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)--ئاسۆ ٠٦:١٩, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

واوەیلا! ئەم گشتە وەختە من بە 'ھ' ھەڵە نووسیومە! زۆر ببوورن. ھیچ سەرنجم نەدابوو. ئێستا دروستم کرد.--Aza ١٣:٤٩, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)


سلاو رێز[دەستکاری]

سلام كاك ئاسۆ من ده‌مه‌وێ یارمه‌تی به‌شی كوردی بده‌م له‌ ویكیپیدیا. به‌لام ئایا هیچ سوودێكی ماددی تێدایه‌ بۆمن. هیوادارم. به‌ هه‌له‌ لێم تێنه‌گه‌ی.

زيرةك

سڵاو: دەوستان خۆش. بەس من هەر بابەتێکم دانا ئەڵێن پێویستی بە پاککردن هەیە؟ ئەمە یانی چی؟ من ئەو بابەتانە لە ڕۆژنامەکەی خۆمانا بڵاو ئەکەمەوەو بێ کێشەن، بەس لێرە کێشەم بۆ دروست ئەبێت.

سڵاو: دەوستان خۆش. بەس من هەر بابەتێکم دانا ئەڵێن پێویستی بە پاککردن هەیە؟ ئەمە یانی چی؟ من ئەو بابەتانە لە ڕۆژنامەکەی خۆمانا بڵاو ئەکەمەوەو بێ کێشەن، بەس لێرە کێشەم بۆ دروست ئەبێت.