بۆڵینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کایەزانێک لەکاتی ھەڵدانی تۆپی بۆڵینگ

بۆڵینگ (بە ئینگلیزی: Bowling) کایەیەکی تاکە، تێیدا کایەزانێک ھەڵدەستێت بە لێدانی تۆپەکە بۆ ئەوەی بە بووتڵەکان بکەوێت و خاڵ تۆمار بکات.

مێژوو[دەستکاری]

بۆ یەکەمین جار ئەم کایەیە لەلایەن ئیمپڕاتۆڕە ڕۆمانییەکان و یۆنانیەکان و میسڕیە کۆنەکان ئەنجام دراوە لە ٢٠٠٠ ھەزار ساڵی ڕابردوو. ئیمپڕاتۆڕە یۆنانییەکان بۆ مەشقی سەربازەکانیان ئەم کایەیان داھێناوە کە چەندەھا جووڵەی فیزیایی ھەیە بۆ بەھێزکردنی ماسوولکەکان.

تەندروستی[دەستکاری]

ئەم کایەیە سوودی بۆ ماسوولەکەکان ھەیە وە بۆ لاوازکردنیش سوودی ھەیە چونکە کێشی تۆپی کایەکە زۆرە، و تەنانەت زۆرکەسیش ناتوانن تۆپەکە بەئاسانی بەرز بکەنەوە.