لوی داگێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لویس داجیر

لوی داگێر ھونەرمەند و کیمیا زانێکی فەرەنسی بووە (ماوەی ژیان: ١٨ تشرینی دووەمی ١٧٨٧ لە شاری گۆرجی باکوری فەڕەنسا تاکوو ١٠ی تەمموزی ١٨٥١)، لە دیارترین کارەکانی پەرەپێدانی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی بووە و شێوازێکی کۆنی لەوێنەگرتنی فۆتۆگرافیدا داھێناوە کە ناسراوە بە داجیروتایب. لویس داجیر لەسەرەتای ژیانیدا وێنەکێش بووە، لەتەمەنی ٣٠ ساڵیدا شێوازێکی نوێی بۆ نمایشکردنی وێنەھونەریەکانی داھێناوە، لەھەمان کاتدا ھەوڵی داوە شێوازێکی نوێ بدۆزێتەوە بۆ گواستنەوەی دیمەنە سروشتیەکان لەڕێگای وێنەگرتنەوە، بەڵام ھەوڵەکانی شکستی ھێناوە، ساڵی ١٨٢٧ چاوی کەتووە بە جۆزێف نیبس کە ئەویش بەھەمان شێوەی ئەم ھەوڵی داھێنانی کامێرای داوە بۆیە بڕیاریانداوە پێکەوە کامێرا دابھێنن. دوای ئەوەی لویس داجیر و جۆزێف نیبس بڕیاریاندا پێکەوە کاربکەن و کامێرا دابھێنن ساڵی ١٨٣٣ نیبس کۆچی دوایی کردووە بەڵام داجیر سوور بووە لەسەر ھەوڵەکانی و ساڵی ١٨٣٧ سەرکەوتوبووە لە داھێنانی سستمێک بۆ وێنەگرتنی فۆتۆگرافی و ناوی لێنراوە سسیستمی داجیر، ساڵی ١٨٣٩ ئەم ھەوڵانەی ئاشکراکردووە و حکومەتی فەرەنساش موچەیەکی ساڵانەی بۆ داجیر و کوڕی نیبس بڕیوەتەوە و ئەم داھێنانەشی بۆتە جێگای بایەخێکی جیھانی. خەڵکی وەکو پاڵەوانێکی سەدە لە داجیریان ڕوانووە و بەدەیان نازناوی شەرەفیان لێناوە و لەھەموو شوێنێک ئاھەنگیان بۆ گێڕاوە، دوای ئەوەی دەستبەرداری ژیانی زانستی بووە لە ١٠ تەمموزی ساڵی ١٨٥١ لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا لە فەڕەنسا کۆچی دوایی کردووە و وەکو ڕێزلێنانێک لەداھێنانەکەی مۆنۆمێنتێکیان لەسەر گۆڕەکەی داناوە.

سەرچاوە[دەستکاری]