لوکا یۆڤیچ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لوکا یۆڤیچ لەگەڵ ھەڵبژاردەی سڕبیا لە جامی جیھانی ٢٠١٨

لوکا یۆڤیچ (بە سڕبی: Лука Јовић) لەدایکبووی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧ یاریزانێکی سڕبییە کە بۆ یانەی ڕیال مەدرید و ھەڵبژاردەی سڕبیا یاری دەکات لە ڕۆڵی ھێرشبەردا.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

یۆڤیچ لەدایکبووە لە گوندی «باتار» لە نزیک شاری بیجێلجینا لە وڵاتی بۆسنیا، باوکی ناوی میلانە و دایکیشی ناوی سڤێتلانا یۆڤیچە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا، دەستی بە یاریکردن کرد لە شاری لۆزنیکا. ساڵی ٢٠٠٤، داخوازییەکی پێشکەش کرا بۆ ئەوەی یاری بکات لە «مینی ماکسی»، فێرگەیەکی تۆپیپێ بۆ منداڵانی تەمەن ٤ بۆ ١٢ ساڵان لە پایتەختی سڕبیا، بێلگراد. دوای تەنھا یەک یاری کە یۆڤیچ توانی سێ گۆڵ تۆماربکات، باوکی ئۆفەرێکی بۆھات لە فێرگەکەوە، فێرگەکە ٥٥ دۆلاری (٥٠ یۆڕۆ) دەبەخشییە باوکی یۆڤیچ بۆ ھەر یارییەکی یۆڤیچ لەگەڵیان و فێرگەکە پارەی یۆڤیچی دابیندەکرد بۆ گەشتەکەی لە باتارەوە بۆ بێلگراد. لە یەکێک لە یارییەکانیدا، وردبینی لەسەر کرا لەلایەن یاریزان ڕاھێنەری فێرگەکە «تۆما میلیچێڤیچ» بە مەبەستی زانینی توانا و بەھرەی یۆڤیچ، بانگھێشتی بۆ تاقیکردنەوەیەک لە تیپی «ڕێد ستار بێلگرەید».[١] شێوازی یاریکردنی یۆڤیچ ڕێکەوتدکراوە لەگەڵ یاریزان دارکۆ پانچێڤ و رادامێل فاڵکاو.[٢][٣]

کاروانی یاریکردن[دەستکاری]

رێد ستار بێلگراد[دەستکاری]

لاوی[دەستکاری]

یۆڤیچ ئۆفەرێکی پێبەخشرا بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەی ڕێد ستار بێلگراد، پێش ئەوەی ئۆفەرەکە قبووڵ بکات، میلانی باوکی یۆڤیچی برد بۆ مەشقکردن لەگەڵ یانەی «پارتیزان»، کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەیانویست یۆڤیچ بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان. یانەکە ئۆفەری ٢٢٠ دۆلار (٢٠٠ یۆڕۆ) لە مانگێکیان دا بە باوکی یۆڤیچ بۆ ئەوەی یۆڤیچ یاری کە تیمەکان بکات، بەڵام یۆڤیچ پێی باشتربوو لە ڕیزەکانی رێد ستار بێلگراد بمێنێتەوە.[١]

وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤[دەستکاری]

لە ٢٨ی مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٤، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، ٥ مانگ و ٥ ڕۆژدا، یۆڤیچ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا، یارییەکە لەدژی یانەی «ڤۆیڤۆدینا» بەڕێوەچوو لە شاری نۆڤی ساد. لەم یارییەدا، یۆڤیچ توانی ژمارەی پێوانەیی یارێزان «دێیان ستاکۆڤیچ» بشکێنی لە لاوترین گۆڵکار لە یارییەکی پیشەگەردا لە مێژووی یانەکەدا.[٤][٥] یۆڤیچ گۆڵەکەی تۆمارکرد تەنھا دوو خوولەک[٤] دوای ھێنانەناوەوەی بۆ نێو یارییەکە، و ئەنجامی کۆتایی، ٣–٣، بەس بوو بۆ ئەوەی رێد ستار بێلگرەید ببن بە پاڵەوانی جامی سڕبیای وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤.

وەرزی ٢٠١٤–٢٠١٥[دەستکاری]

لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤، یۆڤیچ بوو بە لاوترین یاریزان کە لە دێربی (یانەی رێد ستار بێلگراد و پارتیزانن یاریبکات) لە تەمەنی ١٦ ساڵی و ٩ مانگ و ٢٥ ڕۆژیدا کە پێشتر بەڕێودەبردرا لەلایەن یاریزان «دێژان میلۆڤانۆڤیچ» کە لەتەمەنی ١٧ ساڵی و ٦ مانگیدا بەشداری دێربی دژی یانەی پارتیزان کرد.[٦] یۆڤیچ چەند دەرفەتێکی گەورەی لەدەستدا لە یارییەکەدا، لە نیوەی یەکەمی وەرزەکەدا، یۆڤیچ توانی شەش گۆڵ تۆماربکات، یەکەم گۆڵی یۆڤیچ لە وەرزەکەدا دژی یانەی ڤۆیڤۆدینا بوو، لە یارییەک کە تیمەکەی ئاھەنگی حەفتایەمین ساڵیادی تیمەکەیان گێڕا. یۆڤیچ یەک گۆڵی تۆمارکرد لە دژی یانەی «سپارتاک»، دوو گۆڵی لە یانەی «بۆراک» تۆمارکرد و گۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی تۆمارکرد لە یانەی «ڤۆزڤۆداک» لەگەڵ گۆڵەکەی لە دێربی دژی یانەی پارتیزان.[٧] یۆڤیچ نەیتوانی لە کۆتایی وەرز و جامی جیھانی ئاستی ژێر ٢٠ ساڵان بەشداربێت بەھۆی پێکانەوە، لە ١٧ی ئازاری ساڵی ٢٠١٥، یۆڤیچ ڕێککەوتنێکی ٣ ساڵەی واژووکرد لەگەڵ یانەی رێد ستار بێلگراد.

وەرزی ٢٠١٥–٢٠١٦[دەستکاری]

لە دەستپێکی وەرزی ٢٠١٥ ٠ ٢٠١٦دا، یۆڤیچ وەک ھێرشبەرێکی سەرەکی دەرکەوت لەیانەکەیدا لەگەڵ یاریزان ھوگۆ ڤیێرا و توانی سێ گۆڵ تۆماربکات لە پێنج یاریدا دەستپێکی وەرزەکەدا. یۆڤیچ دیسانەوە گۆڵی لە یانەی «ڤۆزڤۆداک» تۆمارکرد، گۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی کرد کە لە ئەنجامدا یارمەتی یانەکەیدا بە بردنەوەی یارییەکە لە یاریگای «ستادیۆن نا ڤراشارا». گۆڵێکی دیکەی لە یانەی سپارتاک تۆمارکرد لە شاری «سەبۆتیکا». لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥، دزێک لە شاری لۆزنیکا ھەڕەشەی لە یۆڤیچ و خێزانەکەی کرد کە قاچی یۆڤیچ دەشکێنێت ئەگەر بڕێک پارەی نەدا پێی.[٨] ڕاستەوخۆیانە، گومانلێکراوێک دەستگیرکرا.[٨]

بەنفیکا[دەستکاری]

لە مانگی شوباتی ٢٠١٦، یۆڤیچ پەیوەندی بە یانەی بەنفیکاوە و کرد و ڕێککەوت لەگەڵ یانەکەدا تا ساڵی ٢٠٢١.[٩] لە ٩ی مانگی ئازاری ٢٠١٦دا، یۆڤیچ بۆ یەکەم جار دەرکەوت لە تیمی یەدەگی بەنفیکاوە لە یارییەکی یەکساندا (٢–٢) لەگەڵ یانەی «سپۆرتینگ کلوب دا کۆڤیلا» لە خوولی پورتووگالی ئاستی پلە دوودا (سێگوندا لیگا).[١٠] یەکەم دەرکەوتنی یۆڤیچ لەگەڵ یانەکەدا لە ڕێککەتی ٢٠ی ئازاری ٢٠١٦ بوو کە وەک یاریزانێکی یەدەگ ھاتە نێو یارییەکە و بە ئەنجامی (١–٠) یارییەکەیان بردەوە لە دژی یانەی «بۆواڤیستا» لە خوولی پورتووگالی ئاستی پلە یەکدا (پریمێرا لیگا).

لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا، یۆڤیچ دووەم یاری خۆی ئەنجامدا لەگەڵ یانەی بەنفیکا کە وەک یاریزانێکی یەدەگ ھاتە نێو یارییەکەدا لە خوولەکی ٨١ دژی یانەی «ڤیتۆریا دێ سێتوبال».[١١]

خواستن لەلایەن ئاینتراخت فرانکفۆرتەوە[دەستکاری]

وەرزی ٢٠١٧–٢٠١٨[دەستکاری]

لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧دا، یۆڤیچ بەشێوەیەکی خواستن پەیوەندی کرد بە یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرت بۆ ماوەی ٢ ساڵدا کاتێک یانە نوێیەکەی بۆندێکی ھەمیشەییان خەستە بەر دەمی.[١٢][١٣] یۆڤیچ پێنج دەرکەوتنی بۆ یانەکە کردوو و توانی جامی شای ئەڵمانیا بەرزبکاتەوە لەگەڵ یانەکەیدا و تاکە گۆڵی کرد لە بردنەوەکەیان دژی یانەی «شاڵکا» لە یاری پێش کۆتایی جامی شای ئەڵمانیا لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ بەڵام، یاری نەکرد لە یاری کۆتایی جامەکە کە بە ئەنجامی (٣–١) توانییان لە یانەی «بایرن میونشن» ببەنەوە و جامی شای ئەڵمانیا بەرزبکەنەوە.

وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩[دەستکاری]

یۆڤیچێ ٢٠ ساڵان بوو بە لاوترین یاریزان کە پێنج گۆڵ بکات لە یارییەکی بۆندسلیگادا (خوولی ئەڵمانیا)، توانیان یارییەکە بە ئەنجامی (٧–١) لە یانەی «فۆرتونا دەسلدۆرف» یان بردەوە لە ڕێکەوتی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.[١٤] لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٩، یۆڤیچ گۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی کرد دژی یانەی «ئینتەر میلان» لە بردنەوەیەکی (١–٠)دا کە یانەکەی گەیاندە چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆلیگدا، ئەم گۆڵە حەفتەمین گۆڵی یۆڤیچ بوو لە جامەکەدا. ئەمە یارمەتی یانەکەیدا ببێت یەکەم یانەی ئەڵمانی کە ٨ بردنەوەی ھەبێت لە یۆرۆلیگدا.[١٥]

لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩، یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرت ھەوڵیاندا بۆندەکەیان لەگەڵ یۆڤیچ نوێبکەنەوە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.[١٦]

ڕیال مەدرید[دەستکاری]

لە ٤ی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩، یۆڤیچ بۆندێکی شەش ساڵەی واژووکرد لەگەڵ یانەی «ڕیال مەدرید» بە نرخی ٦٠ میلیۆن یۆڕۆوە.[١٧][١٨] لە ڕێکەوتی ١٧ی مانگی ئابی ٢٠١٩، یۆڤیچ یەکەم یاری خۆی کرد لەگەڵ یانەکەدا کاتێک وەک یاریزانی یەدەگ ھاتە نێو یارییەکەوە و توانییان یارییەکە ببەنەوە بە ئەنجامی (٣–١) دژی یانەی سەلتا ڤیگۆ.[١٩]

کاروانی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣، یۆڤیچ سێ گۆڵی تۆمارکرد بۆ یانەی نێودەوڵەتی سڕبیای ئاستی تەمەنی ژێر ١٧ ساڵان دژی یانەی کڕواتیای ئاستی تەمەنی ژێر ١٧ ساڵان لە بردنەوەیەکی (٤–١)دا.[٢٠] لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤، یۆڤیچ بەشداری کرد لە یۆڕۆی ئاستی تەمەنی ژێر ١٩ ساڵان.[٢١] لە مانگی ئازاری ٢٠١٨، یۆڤیچ لە یانەی سەرەتایی سڕبیا ھەڵبژێردرا لە جامی جیھانی ٢٠١٨دا.[٢٢] لە ٤ی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨، یۆڤیچ یەکەم یاری خۆی کرد بۆ یانەی نێودەوڵەتی سڕبیای پیشەگەر لە یارییەکی دۆستانەدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی چیلی، کە وەک یاریزانێکی یەدەگ ھاتە نێو یارییەکە لە خوولەکی ٨٤دا.[٢٣] دواتر لە مانگی حوزەیرانئ ٢٠١٨، یۆڤیچ لە یانە ٢٣ یاریزانەکەی سڕبیا ھەڵبژێردرا لە جامی جیھانی ٢٠١٨دا،[٢٤] یۆڤیچ لە کۆتایی یاری دژی ھەڵبژاردەی بەڕازیل دەرکەوت کاتێک وەک یاریزانی یەدەگ ھاتە نێو یارییەکەدا.[٢٥]

لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩، یۆڤیچ یەکەم گۆڵی کرد بۆ یانەی نێودەوڵەتی سڕبیا لە یارییەکی دۆستانەدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا.[٢٦]

ئامارەکان[دەستکاری]

یانە[دەستکاری]

[٢٧][٢٨]

یانە وەرز خوول جامی نەتەوەیی جام ئەوڕووپا ئیتر گشتی
یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
رێد ستار بێلگراد ٢٠١٣–٢٠١٤ ١ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ١
٢٠١٤–٢٠١٥ ٢٢ ٦ ٢ ٠ ٠ ٠ ٢٤ ٦
٢٠١٥–٢٠١٦ ١٩ ٥ ٢ ١ ٢ ٠ ٢٣ ٦
گشتی ٤٢ ١٢ ٤ ١ ٢ ٠ ٤٨ ١٣
بەنفیکای ئاستی پلە دوو ٢٠١٥–٢٠١٦ ٧ ٢ ٧ ٢
٢٠١٦–٢٠١٧ ١١ ٢ ١١ ٢
گشتی ١٨ ٤ ١٨ ٤
بەنفیکا ٢٠١٥–٢٠١٦ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠
٢٠١٦–٢٠١٧ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠
گشتی ٢ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ١ ٠ ٠ ٠ ٤ ٠
ئاینتراخت فرانکفۆرت (خواستن) ٢٠١٧–٢٠١٨ ٢٢ ٨ ٥ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٢٧ ٩
٢٠١٨–٢٠١٩ ٢٧ ١٧ ١ ٠ ١١ ٨ ١ ٠ ٤٠ ٢٥
ئاینتراخت فرانکفۆرت ٢٠١٨–٢٠١٩ ٥ ٠ ٣ ٢ ٨ ٢
گشتی ٥٤ ٢٥ ٦ ١ ١٤ ١٠ ١ ٠ ٧٥ ٣٦
ڕیال مەدرید ٢٠١٩–٢٠٢٠ ٣ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٣ ٠
کۆی گشتی ١١٩ ٤١ ١٠ ٢ ١ ٠ ١٧ ١٠ ١ ٠ ١٤٨ ٥٣

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

یانەی نێودەوڵەتی وەرز یاری گۆڵ
سڕبیا ٢٠١٨ ٣ ٠
٢٠١٩ ٣ ٢
گشتی ٦ ٢

گۆڵی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

ژمارە ڕێکەوت شوێن بەرانبەر گۆڵ ئەنجام خوول
١. ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ یاریگای ڤۆڵکواگن، وۆڵفسبۆرگ، ئەڵمانیا  ئەڵمانیا ١–٠ ١–١ دۆستانە
٢. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ یاریگای ڕێد ستار، بێلگرەید، سڕبیا  لیتوانیا ٣–٠ ٤–١ گەیشتن بە یۆڕۆی ٢٠٢٠

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

ڕێد ستار[٢٦][دەستکاری]

  • جامی سڕبی یەک جار: ٢٠١٣–٢٠١٤

بەنفیکا[٢٦][دەستکاری]

  • جامی پورتوگالی دوو جار: ٢٠١٥–٢٠١٦، ٢٠١٦–٢٠١٧

ئاینتراخت فرانکفۆرت[٢٦][دەستکاری]

  • جامی سووپەری ئەڵمانیا یەک جار: ٢٠١٧–٢٠١٨

دەستکەوتە کەسییەکان[٢٩][دەستکاری]

  • باشترین یانەی یۆڕۆ لیگی ساڵ یەک جار: ٢٠١٨–٢٠١٩

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Mozzart Sport: Čudesan slučaj Luke Jovića, ili – Kako je klinac koji je spavao u gepeku stigao do velike pozornice" (بە سڕبی). 27 December 2013. Archived from the original on 31ی Marchی 2017. Retrieved 29ی Augustی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ OBRENOVIĆ, Aleksandar (11 August 2014). "Terzić: Luka Jović je novi Falkao". Archived from the original on 5ی Juneی 2019. Retrieved 29ی Augustی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ B. Cvetojevic (16 October 2013). "Zvezdin biser Jović: Hoću kao Pančev" (بە سڕبی).
  4. ^ ئ ا Todorović, N. (28 May 2014). "Zvezda je rođena: Luka Jović srušio rekord Dekija Stankovića" (بە سڕبی). Archived from the original on 22 July 2014.
  5. ^ "Luka Jović neće otići dok ne napuni 18". Mondo Portal. Archived from the original on 10ی Augustی 2019. Retrieved 20 March 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٠ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ [١] ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Mozzart Sport: Luka Jović – najmlađi akter u istoriji večitih derbija! (Serbian) 18 October 2014
  7. ^ Александар (18 April 2015). "Еврогол и наставак серије Луке Јовића за минималац Звезде на Врачару пред дерби!". Moja Crvena Zvezda. Archived from the original on 4ی Juneی 2019. Retrieved 20 March 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  8. ^ ئ ا Miljan Milošević (16 November 2015). "Reketaš pretio da će Luki Joviću da polomi noge" (بە سڕبی). Retrieved 15 December 2015.
  9. ^ "Jović: "Aprender e melhorar todos os dias"" [Jović: "To learn and improve everyday"] (بە پورتوگالی). S.L. Benfica. 2 February 2016. Retrieved 2 February 2016. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٣ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "SL Benfica B – SC Covilhã (Jornada 34 Ledman LigaPRO 2015–2016) – Liga Portugal". ligaportugal.pt. Archived from the original on 9ی Aprilی 2016. Retrieved 20 March 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  11. ^ "Match Report". whoscored.com. Retrieved 16 April 2019.
  12. ^ "Fix: Eintracht leiht Jovic von Benfica aus". kicker Online (بە ئەڵمانی). 27 June 2017. Retrieved 27 June 2017.
  13. ^ "Luka Jovic no Eintracht Frankfurt" [Luka Jovic at Eintracht Frankfurt]. S.L. Benfica (بە پورتوگالی). 27 June 2017. Retrieved 4 July 2017. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "Eintracht Frankfurt 7–1 Fortuna Dusseldorf". BBC Sport. 19 October 2018. Retrieved 21 October 2018.
  15. ^ "Eintracht Frankfurt through to UEFA Europa League quarter-finals after Luka Jovic chip downs Inter Milan". Bundesliga. 14 March 2019. Archived from the original on 5ی Juneی 2019. Retrieved 15 March 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  16. ^ "Eintracht Frankfurt exercise option to purchase Luka Jović". Eintracht Frankfurt. 17 April 2019. Archived from the original on 18ی Aprilی 2019. Retrieved 18 April 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ "Official Announcement: Jović". Real Madrid C.F. 4 June 2019. Archived from the original on 4ی Juneی 2019. Retrieved 4 June 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  18. ^ Ouzia, Malik (4 June 2019). "Luka Jovic to Real Madrid transfer confirmed for Eintracht Frankfurt striker". London Evening Standard. Archived from the original on 11ی Juneی 2019. Retrieved 4 June 2019. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  19. ^ "Real Madrid of old resurrected in Balaidos". marca.com. 17 August 2019. Retrieved 17 August 2019.
  20. ^ Mozzart Sport (author name unknown) (11 December 2013). "Luka Jović terorisao Hrvate u Pazovi!" (بە سڕبی). Archived from the original on 20ی Januaryی 2015. Retrieved 2ی Septemberی 2019. {{cite web}}: |author= has generic name (help); Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  21. ^ [٢] ٩ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Novosti: Na Paunovićevom spisku po četiri igrača Zvezde, Vojvodine i OFK Beograda, tri Partizana... (Serbian) 8 July 2014
  22. ^ "Један тим, срцем свим – Младен Крстајић одабрао" [One team, with all their hearts – Mladen Krstajić selects]. FSS.rs (بە سڕبی). Football Association of Serbia. 24 May 2018. Archived from the original on 7ی Juneی 2019. Retrieved 24 May 2018. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  23. ^ "Serbia vs. Chile – 4 June 2018".
  24. ^ "Soccer: Krstajic names Serbia's final 23-man World Cup squad". Reuters. 1 June 2018. Retrieved 6 June 2018.
  25. ^ Andrew Das (27 June 2018). "World Cup: Brazil cruises into next round with easy victory". The New York Times. Retrieved 27 June 2018.
  26. ^ ئ ا ب پ "Germany 1 Serbia 1". BBC Sport. 20 March 2019. Retrieved 28 March 2019.
  27. ^ داڕێژە:ForaDeJogo
  28. ^ لوکا یۆڤیچ لە ساکروێی. Retrieved 15 March 2019.
  29. ^ "UEFA Europa League Squad of the 2018/19 Season". UEFA. 30 May 2019.