لاز ئەڵۆنسۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لازارۆ ئەلۆنسۆ (بە ئینگلیزی: Lazaro Alonso) (لەدایکبووی ٢٥ی ئازاری ١٩٧٤) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، ئەڵۆنسۆ زیاتر لە فیلمەکانی وەک ئەڤەتار ١ی جەیمز کامێرۆن و خێرا و تووڕەی فێنیکس کالدیڕۆن ناسراوە. ھەروەھا ئەڵۆنسۆ ڕۆڵی لە فیلم و کۆمییکەکانی ئەمازۆن ڤیدیۆ ھەیە، بەناوەکانی دەستەی ھاوڕێکان لەژێر ناوی کەسایەتیی خەیاڵیی ئێم ئێم ڕۆڵ دەگێڕێت. ئەلۆنسۆ لە واشنتۆن لەدایکبووە و گەورە بووە و بە ڕەچەڵەک ئەفرۆ-کوبایییە. خوێندکاری پێشووی زانکۆی ھاواردە.[١] ئەلۆنسۆ دەستی بە کاری ھونەری کردووە بە میوانداریکردنی بەرنامەکان لە تۆڕی BET.[٢] ئەلۆنسۆ لە کلیپەکانی تۆنی براکستن و عالییە دەرکەوتووە.[٣] ھەروەھا ئەلۆنسۆ ڕۆڵی یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکانی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی Breakout Kings لە ساڵی ٢٠١١ لە وەرزی یەکەم و ئەڵقەی یەکەمی وەرزی دووەمدا بینیوە. ئەلۆنسۆ لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا نیشتەجێیە و ئەو مەسیحییە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]