بەندی کانزایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەندی کانزایی جۆرێکە لە بەندی کیمیایی کە بە هۆی ئەلێکتڕۆنە سەربەستەکان (یا هەوری ئەلێکتڕۆنی) دروست دەبێت. ئەو ماددانەی کە ئەم جۆرە بەندە کیمیاییەیان هەیە، لە ڕاستیدا گەردیلەکانی بە لانی کەم ئەلێکتڕۆنێکی سەربەستیان هەیە کە پەیوەست نیە بە گەردیلەیەکی دیاری کراو. بەم شێوەیە گەردیلەکان وەک ئایۆنێکی موجەب دەردەکەون کە لە ناو دەریایەک لە ئەلێکتڕۆنی سەربەست دان. چونکە ئەلێکتڕۆنەکان سالبن، وەک چەسپ گەریلە کان بەیەکەوە دەبەستنەوە.


چەند سیفەتێکی بەرجەستەی ئەم بەندە بریتیە لە: پێدانی نەرمی (Ductility)، قایمی (strength)، گەیێنەری کارەبایی، گەیێنەری گەرمی، بریقانەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]