فرێدی مێرکوری
فرێدی مێرکوری | |
---|---|
لەدایکبوون | فاڕوق بوڵسارا ٥ی ئەیلوولی ١٩٤٦ ستۆن تاون، شانشینی زەنزیبار |
مەرگ | ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩١ | (٤٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | ئایدز |
نەتەوە | بەڕیتانی |
ناوەکانی تر | فرێدی مێرکوری |
چالاکبوون | ١٩٦٩–١٩٩١ |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | ڕۆک |
ئامێرەکان |
|
کۆمپانیاکان | |
بابەتە پەیوەندیدارەکان | |
واژوو | |
فرێدی مێرکوری (ناوی لەدایکبوونی: فەڕوخ بوڵسارا؛ ٥ی ئەیلوولی ١٩٤٦ - ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩١) ھونەرمەند، ئاوازدانەر و بەرھەمھێنەرێکی بەڕیتانی بوو کەوا کەسایەتی سەرەکیش بوو لە ڕۆک باندی کوین. فرێدی کەوا بە یەکێک لە مەزنترین گۆرانیبێژەکانی مێژووی ڕۆک دادەنرێ بە کەسایەتییە تایبەتییەکەی سەر ستەیج و توانای گۆرانیوتنە جیاوازەکەی ناسرابوو بەھۆی تواناکانی قوڕگی.
فرێدی لە ساڵی ١٩٤٦ لە زەنزیبار، لە خێزانێکی پارسی لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی قۆناغی سەرەتایی لە ھیندستان، گەڕاوەتەوە زەنزیباڕ بۆ خوێندنی ناوەندی. لە ساڵی ١٩٦٤، خێزانەکەی بەھۆی شۆڕشی زەنزیباڕەوە لە زەنزیباڕ کۆچیان کردووە و لە ئینگڵتەڕا نیشتەجێ بوونە. بەھۆی ئەو توانایەی لە نووسین و وتنی گۆرانی ھەیبووە، فرێدی باندی کوینی لەگەڵ گیتارژەن، بڕایان مەی و تەپڵ ژەن ڕۆجەر تەیلەر پێکھێنا لە ١٩٧٠دا. فرێدی چەندین گۆرانی ناوداری بۆ باندەکە نووسیوە لەنێویاندا "بۆھیمیەن ڕاپسدی"، "کیڵەر کوین"، "سەمبەدی تو لەڤ"، "دۆنت ستۆپ می ناو" و "وی ئاڕ زە چامپیەنس". فرێدی لە ساڵی ١٩٩١، لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشی ئایدزەوە کۆچی دوایی کردووە. ڕۆژێک بەر لە مردنی فرێدی نزیکەکانی خۆی لەو نەخۆشییە ئاگادارکردبوویەوە.
وەک ئەندامێکی کوین، فرێدی خرایە نێو پێڕستی ئەفسانەکانی ڕۆکن ڕۆڵ لە ساڵی ٢٠٠١، ئەفسانەکانی گۆرانی نووسین لە ٢٠٠٣ و ئەفسانەکانی مۆسیقای بەڕیتانیا لە ٢٠٠٤. فیلمی بۆھیمیەن ڕاپسدی، کە لە ساڵی ٢٠١٨ دەربارەی باندەکە کەوتە سینەماکانەوە، بووە پڕ داھاترین فیلمی مۆسیقی-ژیاننامەیی لەسەر ئاستی جیھان. ئەکتەر ڕامی مالیک کەوا ڕۆڵی فرێدی مێرکوری دەگێڕا، بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، گۆڵدن گڵۆب و بافتا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Freddie Mercury»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی ئایاری ٢٠١٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرێدی مێرکوری تێدایە. |