فراکتاڵ

فراکتاڵ (بە ئینگلیزی: fractal) پێکھاتەیەکی ئەندازەیییە، کە لە گەورەکردنەوە و دووبارەکردنەوەی شێوە ئەندازەییەکانی لێکچووی شێوە بنەڕەتییەکە پەیدا دەبێت. بە دەستەواژەیەکی تر فراکتاڵ بە پێکھاتەیەک دەوترێت کە ھەر بەشێکی ھاوشێوەی شێوە گشتییەکەیە. فراکتاڵ لە دوور و لە نزیکەوە یەکسان دەبینرێت، بەم تایبەتمەندییەی فراکتاڵ دەڵێن لەخۆچوویی (self-similar). فراکتالەکان یەکێک لە ئامرازە گرینگەکانی گرافیکی کۆمپیوتەرین. وشەی فراکتاڵ لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن ماتماتیکزانی فەڕانسەوی بێنۆیت ماندێلبۆرت ھاتە ناو دونیای بیرکارییەوە.
وشەکە[دەستکاری]
وشەی فراکتاڵ fractal لە وشەی لاتینی fractus یان fractum بە واتای شکاو وەرگیراوە و یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی فراکتاڵ -بەشبوون- وەسف دەکات. وشەی فراکتاڵ بە واتای بەردێک دێت کە بەشێوەیەکی ناڕێک شکابێت.
ڕەھەند[دەستکاری]
ھێڵ، چەمکێکی یەک ڕەھەندییە، ڕووتەخت، خاوەنی دوو ڕەھەندە و بۆشایی، سێ ڕەھەندی ھەیە. بەپێچەوانەی ھەموو ئەمانە ڕەھەندی فراکتاڵ ژمارەیەکی تەواو نییە. بۆ نموونە فراکتاڵێک دەتوانێت ١٫٢ ڕەھەندی بێت، واتە لەھێڵ ئاڵۆزترە و لە ڕووتەخت سادەترە. ڕەھەندی فراکتاڵەکان لەڕێگەی فورموولە لۆگاریتمییەکانەوە دەدۆزرێتەوە.
پێشانگا[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «فراکتال»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨.
![]() | ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |