بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فرانتس فێنوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فرانتس فێنوو
Frantz Fanon
لەدایکبوون٢٠ی تەمموزی ١٩٢٥
مردن٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٦١
پیشەنووسەر
نەتەوەفەڕەنسی
دەرچووی زانکۆیلیۆن

فرانتس فێنوو، هەروا ئیبراهیم فرانس فانۆ (بە فەڕەنسی: Frantz Fanon) نووسەر، دەروونناس و فەیلەسووفی ڕامیاریی سەدەی بیستەمی خەڵکی هیندیی ڕۆژاوا-فەڕەنسایە.[١] [٢] کارەکانی کاریگەری هەبوە لە بوارەکانی توێژینەوەی پاش-داگیرکاری، ڕەخنەکردنی تیۆری، و مارکسیزم.[٣] هاوکات وەک ڕۆشنبیرێک، فێنوو کەسێکی ڕادیکاڵی سیاسی، پان-ئەفریقی، و مارکسیستی مرۆڤدۆست بوو کە سەرقاڵ بوو بە کاریگەرییە دەروونیەکانی داگیرکاری، هەروەها کاریگەری هەڵوەشاندنەوەی داگیرکاری لەسەر مرۆڤ، کۆمەڵگا و ئاکارە کەلتوریەکانی.[٤]

بەدرێژایی کارکردنی وەک پزیشک و دەروونناسێک، فێنوو پشتیوانی دەکرد لە جەنگی سەربەخۆیی جەزائیر دژ بە فەرەنسا و ئەندامی بەرەی ئازادی نیشتیمانی جەزائیر بوو.

وتراوە کەوا فێنوو "کاریگەرترین بیرمەندی دژ بە کۆلۆنیالیزمی سەردەمی خۆی" بوە.[٥] زیاد لە پێنج دەیە، ژیان و کارەکانی فێنوو ئیلهامبەخش بوە بە بزووتنەوەی جیاوازی ئازادی نیشتیمانی لە فەلەستین، سری لانکا، باشووری ئەفریقا و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.[٦][٧]

فێنوو کاریگەری هەبوە لەسەر عەلی شەریعەتی، ستیڤ بیکۆ لە ئەفریقای باشوور، ماڵکۆم ئێکس و هەروەها چێ گیڤارا (جیڤارا) لە کووبا.

ئەمەش ببینە

[دەستکاری]

پێڕست

[دەستکاری]
  1. ^ «Frantz Fanon | Biography, Writings, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ Macey، David (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). Frantz Fanon: A Biography (بە ئینگلیزی). Verso Books. ژپنک ٩٧٨-١-٨٤٤٦٧-٨٤٨-٨.
  3. ^ Frantz Fanon Summary (بە ئینگلیزی).
  4. ^ Gordon، Lewis R. (٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠)، «Fanon as Critique of European Man»، FANON and the Crisis of European Man، Routledge، لاپەڕە ٥–١٢، ژپنک ٩٧٨-١-٠٠٣-٠٦١٥٣-٣، لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە
  5. ^ Jansen، Jan C.؛ Osterhammel، Jürgen (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). Decolonization: A Short History (بە ئینگلیزی). Princeton University Press. ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٠٨-٨٤٨٨-٩.
  6. ^ Lang، George (2003-12). «BOOK REVIEW: Alice Cherki.FRANTZ FANON: PORTRAIT. Paris: Seuil, 2000». Research in African Literatures. ٣٤ (4): ١٧٥–١٧٧. doi:١٠.٢٩٧٩/ral.٢٠٠٣.٣٤.٤.١٧٥. ISSN ٠٠٣٤-٥٢١٠. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  7. ^ Osei-Nyame، Kwadwo (2004-06). «BOOK REVIEW:David Macey. FRANTZ FANON: A LIFE. New York: Picador, 2000». Research in African Literatures. ٣٥ (2): ٢٠٠–٢٠٣. doi:١٠.٢٩٧٩/ral.٢٠٠٤.٣٥.٢.٢٠٠. ISSN ٠٠٣٤-٥٢١٠. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)