عەلی بۆنگۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی بۆنگۆ ئۆندیمبا
بە فەرەنسی: Ali Bongo Ondimba
لەدایکبوون (١٩٥٩-٠٢-٠٩) ٩ی شوباتی ١٩٥٩ (تەمەن ٦٥ ساڵ)
برازاڤیل، کۆماری کۆنگۆ
باوکOmar Bongo
دایکPatience Dabany
ھاوسەرSylvia Bongo Ondimba، Inge Lynn Collins Bongo
منداڵNoureddin Bongo Valentin
خزمەکانPascaline Bongo Ondimba
زمانەکانی ئاخاوتنفەڕەنسی، ئینگلیزی
پیشەدیپلۆمات، سیاسەتوان، پارێزەر
پۆستەکانPresident of Gabon، Minister for Foreign Affairs
پەروەردەUniversity of Paris 1 Pantheon-Sorbonne
ئەندامی حیزبیGabonese Democratic Party
کاندید لە ھەڵبژاردنی2016 Gabonese presidential election، 2009 Gabonese presidential election
ئایینئیسلام
بەشداربووە لەFII 5th Edition in Riyadh، World Economic Forum Annual Meeting 2013
خەڵاتەکانGrand Officer of the Legion of Honour، honorary doctor of the Wuhan University، Grand Cross of the National Order of Merit
وێبگەhttp://www.presidentalibongo.com


عەلی بۆنگۆ ئۆندیمبا (لەدایکبووی ٩ی شوباتی ١٩٥٩)،[١][٢] ناسراو بە عەلی بۆنگو[١] سیاستەوان و سێھەمین سەرۆککۆماری گابۆن بوو لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠٢٣.[٣][٤] ئەندامی پارتی دیموکراتی گابۆنە. کوڕی عومەر بۆنگۆیە کە لە ساڵی ١٩٦٧ تا ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆکی گابۆن بووە. لە ماوەی سەرۆکایەتی باوکیدا لە ساڵی ١٩٨٩ تا ١٩٩١ وەزیری دەرەوە بووە، لە ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٩ وەک جێگر لە ئەنجومەنی نیشتمانی نوێنەرایەتی بۆنگوڤیل کردووە، لە ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠٠٩ وەزیری بەرگری بووە. دوای مردنی باوکی، لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گابۆن لە ساڵی ٢٠٠٩ بووە سەرۆک و شوێنی باوکی گرتەوە.[٥] لە ساڵی ٢٠١٦ دا ھەڵبژێردرایەوە.[٦][٧] لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، دوای ئەنجامی ھەڵبژاردنە گشتییەکانی گابۆن، سوپا ڕایگەیاند، سەرۆک ساختەکاریی لە ھەڵبژاردنەکاندا کردووە و بە کودەتایەک لە پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دوورخرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Bernard, Philippe (17 June 2009) "Ali Ben Bongo, Monsieur Fils", Le Monde (بە فەڕەنسی).
  2. ^ "Bongo Ali", Gabon: Les hommes de pouvoir, number 4, Africa Intelligence, 5 March 2002 (بە فەڕەنسی).
  3. ^ "Gabon military officers declare coup after Ali Bongo wins disputed election". The Guardian, Retrieved 30 August 2023.
  4. ^ Gabon army claims overthrow of 56-year-old political dynasty after election. Washington Post, Retrieved 30 August 2023.
  5. ^ "Bongo's son to be Gabon candidate in August poll", AFP, 16 July 2009.
  6. ^ "Unrest as dictator's son declared winner in Gabon", Associated Press, 3 September 2009.
  7. ^ "Country Reports on Human Rights Practices for 2016". state.gov. Retrieved 11 July 2017.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]