عەلی ئەنساریان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەلی ئەنساریان
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە عەلی ئەنساریان

مێژووی لەدایکبوون ٥ی تەممووز ١٩٧٧
شوێنی لەدایکبوون تاران
مردن ٣ ی شوبات ٢٠٢١ بە کۆرۆنا تاران
ئایین موسڵمانی شیعە
نەتەوە فارس
ساڵانی ئیشکردن ٢٠٠٦–٢٠٢١
ھاوسەر نییەتی


عەلی ئەنساریان یەکێکە لە یاریزان، ئەکتەر و پێشکاشکارە بەناوبانگەکانی وڵاتی ئێران، برازای دادوەری شیعە شێخ حوسێن ئەنساریانە. لە ڕێکەوتی ٥ی تەممووزی ١٩٧٧ لە تارانی پایتەختی ئێران لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی کردووە بە تیپی تۆپی پێی فەجر سایپا شیرازییە و وەک یاریزانێکی لێھاتوو ڕۆڵی ھەبووە. لە ساڵی ٢٠١٠[١] ماڵاوایی لە تۆپی پێ کردووە و ڕووی کردووەتە کاری نواندن و بێژەری. وەک ھونەرمەند لە چەند زنجیرە دراما و فیلمێکدا بەشداری کردووە. ناوبراو ھاوسەرگیری نەکردووە، لە پاش مردنی باوکی لەگەڵ دایکیدا ژیاوە. لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١[٢] تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت، پاش ماوەیەک لە نەخۆشخانە، لە ڕێکەوتی ٣ ی شوباتی ٢٠٢١ لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.

فیلمەکانی[دەستکاری]

ساڵ ناوی فیلم
٢٠٠٦ پاداشتی بێدەنگی
٢٠١٤ سوتان
گڵۆز
خەڵات
٢٠١٥ سەرەتای کۆتایی
دووەم
بڕیاری سزادان
٢٠١٦ دوو ڕۆژ مانەوە
ھەستی خۆشی ژیان
٢٠١٧ خۆشەویستی و زینا
لەزگەی برین
شارەکەم
کاپتن ئەمیر
٢٠١٨ کڵۆم
ئەژدەر
یانەی ھاوسەران
٢٠١٩ دوای ڕووداوەکە
بانکی زاھیدە
گوڵی سوور
باندی بی پی ئێم
٢٠٢١ بڕینی پەلە
کولبارد

زنجیرەکان[دەستکاری]

ساڵ ناوی زنجیرە
٢٠٠٢ لەژێر پێستی شارەکەدا
٢٠٠٣ خاڵەکان
٢٠٠٤ خونچەکانی کازیوە
٢٠٠٧ چارخونە
٢٠١٢ خانوی کری
٢٠١٥ کیمیا
کەشتی ھاوڕێکان
٢٠١٧ سزادراوان
٢٠٢٠ دەستێوەردان
٨٧ مەتر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ""بیوگرافی علی انصاریان" به همراه فیلم و عکسهای او". نمناک (بە فارسی). Retrieved 2024-01-08.
  2. ^ باور, جادوی (2022-12-14). "زندگینامه علی انصاریان از تولد تا فوت + عکس". جادوی باور (بە فارسی). Retrieved 2024-01-08.