عەبدوڵڵا کوڕی سەعد
| عەبدوڵڵای کوڕی سەعد | |
|---|---|
| والی میسر | |
| لە پۆستدا بووە ٦٤٦–٦٥٦ | |
| پێشینە | عەمرو کوڕی عاس |
| پاشینە | محەممەد کوڕی دەبوو حوزەیفە |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | حەبەشە |
| مردن | ٣٦ کۆچی میسر |
| خزمەکان | وەھب کوڕی سەعد (برا) |
| خەڵاتەکان | |
| دڵسۆزی | خەلافەتی ڕاشدین |
عەبدوڵڵا کوڕی سەعد کوڕی ئەبووسەراح (عەرەبی: عبد اللە ابن سعد ابن أبی السرح) کارگێڕ و نووسەر و فەرماندەی سەربازی موسڵمان بووە. نووسەری قورئان کاتب وەحی و والی یان پارێزگاری بەشی سەرەوەی میسر بووە بۆ خەلافەتی ڕاشدین لە سەردەمی عوسمان. ھەروەھا ھاودامەزرێنەری لەگەڵ موعاویە ھێزی دەریایی ئیسلامیان دروست کردبوو کە دەستی بەسەر قوبرسدا گرت و لە ساڵی ٦٥٢دا شکشتی بە بەلەمێکی بیزەنتین لە ئەسکەندەریە ھێنا.[١][٢][٣]
ڕەچەڵەک
[دەستکاری]پابیری عەبدوڵڵا «سەراح» لە خێڵی بەنو ئەمیری کوڕی لوعەی لە ھۆزی قوڕەیشەوە ھاتووە و برایەکی بەخێوکراوی خەلیفە عوسمان بووە. دوای ئەوەی موسڵمان بووە ھاوەڵی پێغەمبەر و دواتر دەبێتە نووسەر.
لە سەردەمی عومەر
[دەستکاری]عومەر بۆ ھەڵمەتی فەتحکردنی میسر وەک فەرماندەی دووەم بۆ عەمرو کوڕی عاس دەستنیشان کرد، وەک فەرماندەیەکی سەربازی لە داگیرکردنی میسردا ڕۆڵێکی گەورەی ھەبووە، فەرماندەی دەستە ڕاستی عەمر بووە و بەشداری لە ھەموو ئەو شەڕانەدا کردووە کە لە کاتی داگیرکردنی میسردا لەژێر فەرمانی عەمردا کراوە.
لە سەردەمی عوسمان
[دەستکاری]کاتێک عوسمان بوو بە خەلیفە لە ساڵی ٦٤٤ی زایینی، عەبدوڵڵای کردە والی میسر لە شوێنی عەمری کوڕی عاسی دانا و محەممەد کوڕی ئەبوو حوزەیفە وەک یاریدەدەری دان، عەبدوڵڵا دەفتەرێکی گەورەی بیانی ھێنایە سەر و دیوانەکەی دامەزراند، «و فەرمانی دا کە ھەموو باجەکانی وڵات لەوێ ڕێکبخرێت».
پێدەچێت ناڕەزایەتییەکان دژی عەبدوڵڵا لەلایەن یاریدەدەرەکەیەوە بێت محەممەدی کوڕی ئەبوو حوزەیفە، باوکی محەممەد کەسێکی یەکێک بووە لە زوو موسڵمان بووەکان و لە شەڕی یەمامە کۆچی دوایی کردووە، محەممەد لەلایەن عوسمانەوە پەروەردە کراوە کاتێک گەیشتە پێگەیشتن بەشداری لە ھەڵمەتە سەربازییە کرد. محەممەد کوڕی ئەبوو حوزەیفە ئامۆژگاری عەبدوڵڵای کرد پێشنیاری گۆڕانکاری لە حکوومەتدا کرد بەڵام عەبدوڵڵا وەڵامی نەدایەوە، دوای ھەوڵە بەردەوامەکانی بۆ ڕازیکردنی عەبدوڵڵا بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە حکوومەتدا بکات لە کۆتاییدا محەممەە سەبر و خۆڕاگری لەدەستدا و لە ئامۆژگاری ھاوسۆزەوە بوو بە نەیارێکی بێھیوا. دواتر عەبدوڵڵا بۆ عوسمانی نووسی و محەممەد فیتنە بڵاودەکاتەوە و ئەگەر ھیچ کارێک نەکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکرێت، ئەوا دۆخەکە بەرەو ھەڵکشان دەچێت، عوسمان بە ٣٠ ھەزار درھەم و دیاری گرانبەھا ھەوڵیدا ناڕەزایەتییەکانی محەممد بێدەنگ بکات، دیارییەکانی عوسمان وەک بەرتیلێک ھەستیان پێدەکرا و کاردانەوەی لێکەوتەوە و محەممەد پارە و دیارییەکانی ھێنایە ناو مزگەوتی گەورە و گوتی:
- «دەبینن عوسمان ھەوڵی چی دەدات؟ ھەوڵ دەدات ئیمانم بکڕێت وەک بەرتیل ئەم دراوانە و ئەم کاڵایانەی بۆم من ناردووە».
عوسمان چەندین نامەی ئارامکەرەوەی بۆ محەممەد نارد بەڵام بەردەوام بوو لە دروستکردنی دژایەتی کۆمەڵایەتی دژی عەبوڵڵا، لە ساڵی ٦٥٦ سەرکردەکانی کۆمەڵگەی میسری بڕیاریان دا شاندێک بنێرن بۆ مەدینە بۆ ئەوەی داوای دەرکردنی عەبدوڵڵا بکەن، عەبدوڵڵاش بۆ بەرگریکردن لە خۆی بەرەو مەدینە بەڕێکەوت، لە غیابی ئەودا محەممەد بەرپرسیارێتی حکوومەتەکەی گرتە ئەستۆ.
کاتێک عەبدوڵڵا گەیشتە عەقەبە پێیان گوت کە ماڵی عوسمان گەمارۆدراوە (تیرۆرکردنی عوسمان) و بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ میسر، لە سنوورەکە ئاگادار کرایەوە کە محەممەد فەرمانی داوە کە ڕێگری بکات لە چوونە ناو میسر، پاشان بە چاوەڕوانی دەرئەنجامی ڕووداوەکانی مەدینە چووە فەلەستین، لەم نێوەندەدا عوسمان لە مەدینە کوژرا، کاتێک عەبدوڵڵا ھەواڵەکەی بیست، فەلەستینی بەجێدەھێڵێت و دەچێتە دیمەشق بۆ ئەوەی لەژێر پاراستنی موعاوییە بژی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Search Results — Brill». referenceworks.brillonline.com (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ https://ghalibkamal.com/2020/05/24/abdullah-ibn-saad-ibn-abi-sarh-the-man-who-caught-muhammad-red-handed/
- ↑ «ʿAbd Allāh ibn Saʿd ibn Abī Sarḥ | governor of Egypt | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.