عەبدولکەریم حەسەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەبدولکەریم حەسەن حاج فەزلوڵڵا (بە عەرەبی: عبدالكريم حسن الحاج فضل الله‎؛ لەدایکبووی ٢٨ی ئابی ١٩٩٣) وەرزشوانێکی پیشەگەری تۆپی پێی قەتەرییە، لە باڵی چەپی بەرگری یاری دەکات، یاری بۆ یانەی جەھرای کووەیتی و ھەڵبژاردەی قەتەر دەکات. عەبدولکەریم براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا بووە لە ساڵی ٢٠١٨.

کاروانی یانە[دەستکاری]

عەبدولکەریم دەرچووی ٢٠١١ی ئەکادیمیای ئەسپایەرە، دەبێتە لاوترین یاریزانی خولی پاڵەوانەکانی ئاسیای ٢٠١١، کە ١٧ ساڵ بوو، وەکو یاریزانی یەدەگ بەرامبەر یانەی ئیستقلال بەشداریی کرد، کە دواتر یانەکەی بوو بە پاڵەوانی خولەکە.

عەبدولکەریم لە وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣ی خولی ئەستێرەکانی قەتەر، دەبێتە باشترین یاریزانی لاوی خولەکە. لە حوزەیرانی ٢٠١٧، یانەی ئایپنی بەلجیکی بەشێوەی خواستن گواستییەوە بۆ خولی پلەیەکی بەلجیکی.

عەبدولکەریم بەشداری لە جامی جیھانیی یانەکانی فیفای ٢٠١٩ی قەتەر کرد، لە قۆناغی یەکەم لە سەرکەوتنی سەدد بەرامبەر بە ھینگێن سپۆرت بە تۆمارکردنی گۆڵ بەشداربوو (٣–١)، ھەروەھا لە قۆناغی دووەم بەشداری ھەبوو کە بەرامبەر بە یانەی مۆنتێری (٣–٢) دۆڕان، لە کۆتاییدا سەدد پلەی پێنجەمی بەدەستھێنا.

لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، کارگێڕی یانەی سەدد دوورخستنەوەی عەبدولکەریم حەسەنی لە ڕیزەکانی ڕاگەیاند، بەھۆی نەگونجانی داھاتووی یاریزانەکە لەگەڵ ئامانجەکانی یانەکە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، عەبدولکەریم پەیوەندی بە یانەی جەھرای کووەیتییەوە کرد.

کاروانی نێونەتەوەیی[دەستکاری]

تیمی لاوان[دەستکاری]

لە پاڵەوانییەتی دۆستایەتیی نێونەتەوەیی قەتەر، عەبدولکەریم گۆڵێکی لە لاوانی خوار ٢٠ ساڵانی ئیمارات تۆمارکرد.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دۆستانە لە بەرامبەر خوار ٢٣ ساڵانی مالیزیا لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢، شەڕێکی لەنێوان ھەردوولا ھەڵگیرساند، لە خولەکی ٤٣ بە ھەردووی پێی لە محەممەد ئازریفیدا، بەھۆی ئەو سەرکێشییەوە کارتی سووری وەرگرت. لەوەڵامدا نازمی فایز لە نیوەی یاریگاکەوە بۆی ھات و بەھێزەوە لەسنگییدا، پاشان فایز کارتی سووری وەرگرت. ھەرچۆنێک بوو قەتەر ٢–٠ دۆڕا.

لە کردنەوەی پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیای خوار ٢٢ ساڵان، گۆڵێکی لە ماڵدیڤ تۆمارکرد.

ئیمی سەرەکی[دەستکاری]

یەکەم دەرکەوتنی عەبدولکەریم حەسەن لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ بوو، لە یارییەکی دۆستانە بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھایتی بوو، کە ٢–٠ دۆڕان. لاوترین یاریزان بوو کە لە لیستی سەرەتایی جامی ئاسیای ٢٠١١ ناوی تۆمارکرابوو، کە تەمەنی ١٧ ساڵ و ١٢٣ ڕۆژ بوو. بە گۆڵێک لە پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠١٥ لە بەرامبەر یەمەن بەشداربوو، کە قەتەر ٤–١ براوە بوو.

سەرەڕای ئەوەی قەتەر سەرجەم یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی لە جامی ئاسیای ٢٠١٥ی دۆڕاند، بەڵام عەبدولکەریم وەکو ئەستێرەیەکی پاڵەوانییەتییەکە ناوزەند کرا. پێگەی فیفا لەوتارێکدا، وەکو یاریزانێکی لاوی بەشداربووی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ ناوەزند کرد. ھەروەھا بانگھێشتکرابوو بۆ ھەڵبژاردەی قەتەر بۆ جامی کەنداوی عەرەب ٢٣ لە کووەیت.

عەبدولکەریم بەشێک بوو لە پێکھاتەی قەتەر بۆ جامی ئاسیای ٢٠١٩، کە بۆ یەکەمجار نازناوی کیشوەرییان بەدەستھێنا. دەرکەوتنی ژمارە ١٠٠ی لە یارییەکی دۆستانە بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی ئێرلەندا بوو (١–١).

لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ی قەتەر، لە سەرجەم یارییەکانی ھەڵبژاردەکەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەشداریی کردووە.

ئامارەکان[دەستکاری]

گۆڵە نێونەتەوەیییەکان[دەستکاری]

(ستوونی گۆڵ ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵەی کە تۆماری کردووە، ستوونی ئەنجام ئاماژەیە بۆ ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە)

وردەکاریی گۆڵە نێونەتەوەیییەکان بەپێی ڕێکەوت، پاڵەوانییەتی، بەشداریکردن
ز. ڕێکەوت یاریگا بەشداری بەرامبەر گۆڵ ئەنجام پاڵەوانییەتی
١ ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ یاریگای جاسم بن حەمەد، دەوحە، قەتەر ٢  لوبنان ١–٠ ١–٠ دۆستانە
٢ ٧ی ئازاری ٢٠١٣ یاریگای سانی بن جاسم، دەوحە، قەتەر ٤  میسر ١–١ ٣–١ دۆستانە
٣ ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر ١٨  یەمەن ٢–١ ٤–١ پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠١٥
٤ ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ یاریگای عەبدوڵڵا بن خەلیفە، دەوحە، قەتەر ٢٩  کۆریای باکوور ٣–٠ ٣–١ دۆستانە
٥ ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ یاریگای عەبدوڵڵا بن خەلیفە، دەوحە، قەتەر ٣٥  ئیستۆنیا ٢–٠ ٣–٠ دۆستانە
٦ ٣٠ی ئازاری ٢٠١٥ یاریگای جاسم بن حەمەد، دەوحە، قەتەر ٤٠  سلۆڤێنیا ١–٠ ١–٠ دۆستانە
٧ ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھۆنگ کۆنگ ٤٦  ھۆنگ کۆنگ ٢–٠ ٣–٢ پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
٨ ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ نەمسا ٥٢  ئالبانیا ١–٠ ١–٣ دۆستانە
٩ ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ یاریگای جاسم بن حەمەد، دەوحە، قەتەر ٦٠  کۆریای باکوور ١–٠ ٢–٢ دۆستانە
١٠ ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ یاریگای خەلیفە بن زاید، عەین، ئیمارات ٧٨ ٦–٠ ٦–٠ جامی ئاسیای ٢٠١٩
١١ ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ یاریگای جاسم بن حەمەد، دەوحە، قەتەر ٨٧  ئەفغانستان ٤–٠ ٦–٠ پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٢٣
١٢ ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ یاریگای نێونەتەوەیی خەلیفە، دەوحە، قەتەر ٩٤  یەمەن ١–٠ ٦–٠ جامی کەنداوی عەرەب ٢٤
١٣ ٢–٠
١٤ ٤–٠
١٥ ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھەنگاریا ١٠٨  پورتوگال ١–٢ ١–٣ دۆستانە

سەرچاوەکان[دەستکاری]