ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ | |
---|---|
وڵاتی وەرزش | ھۆنگ کۆنگ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | چین |
ڕاهێنەر | Ashley Westwood |
خاوەن | Football Association of Hong Kong, China |
وێبگە | https://www.hkfa.com/ |
کۆدی وڵات لە فیفا | HKG |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ (لەلایەن فیفاوە بە ھۆنگ کۆنگ، چین ناسراوە) نوێنەرایەتی ھۆنگ کۆنگ دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ، چین سەرپەرشتی دەکرێت، کە دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێیە لە ھۆنگ کۆنگ. ھۆنگ کۆنگ یەکەم وڵات بوو لە ئاسیا لە ساڵی ١٩٥٦ جامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیای ئەنجامدا و پلەی سێیەمی بەدەستھێنا، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٦٤دا پلەی پێش کۆتایی بەدەستھێنا. ھۆنگ کۆنگ لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی ئاسای ٢٠٢٣ بە ئەنجامی ٢–١ لە ئەفغانستان و ٣–٠ کەمبۆدیا بردەوە و سەرکەوتنی بۆ جامی ئاسیای ٢٠٢٣ بەدەستھێنا و دوای ٥٥ ساڵ دوورکەوتنەوە. ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بگاتە جامی جیھانیی فیفا و گەورەترین سەرکەوتنی لە پاڵاوتنەکان بردنەوەی بوو لە ھەڵبژاردەی چین لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ لە ئەنجامدا ھۆنگ کۆنگ سەرکەوت بۆ قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکان. ھۆنگ کۆنگ شەش جار لە ساڵانی ١٩٩٥، ١٩٩٨، ٢٠٠٣، ٢٠١٠، ٢٠١٩ و ٢٠٢٢ سەرکەوتووە بۆ پاڵەوانێتی جامی تۆپی پێی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا.
دابینکەری جل و بەرگ
[دەستکاری]دابینکەرانی جل و بەرگ
[دەستکاری]دابینکەر | ماوە |
---|---|
پوما | ساڵانی حەفتاکان-٢٠٠٠ |
دیادۆرا | ٢٠٠٠–٢٠٠٥ |
ئەدیداس | ٢٠٠٥–٢٠١١ |
نایکی | ٢٠١١–ئێستا |
ڕکابەرییەکان
[دەستکاری]چین
[دەستکاری]ھۆنگ کۆنگ ڕکابەرییەکی تایبەتی لەگەڵ چین دەپارێزێت. ڕکابەرییەکە لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی پێکرد، ھۆنگ کۆنگ دوای ئەوەی بە ئەنجامی ٢–١ لە ھەڵبژاردەی چینیی بردەوە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ بووە مایەی شۆک و بێزاری ھاندەرانی چین.[١] لەو کاتەوە چین ھەرگیز بە ھۆنگ کۆنگ نەدۆڕاند، و سەرکەوتنی زیاتری بەدەستھێناوە، بەڵام ڕکابەرییەکە بەردەوامە و تا ڕادەیەک کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای ھۆنگ کۆنگ ھەیە.[٢][٣][٤]
ماکاو
[دەستکاری]ڕکابەریی نێوان ھۆنگ کۆنگ و ماکاو لە ساڵی ١٩٣٧ەوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ھۆنگ کۆنگ و یەکێتی تۆپی پێی ماکاوەوە کێبڕکێی لەسەر دەکرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The 'May 19 Incident': When Hong Kong football sparked a riot in Beijing». ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Hong Kong and China to meet in one group». Associated Press. لە ڕەسەنەکە لە 2016-10-08 ئەرشیڤ کراوە. لە 2016-09-16 ھێنراوە – via HighBeam. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Against all odds, Hong Kong hold China to 0-0 draw in World Cup qualifier». South China Morning Post. ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «EAFF: China beat Hong Kong as fans boo Chinese anthem amid protest flags in South Korea». South China Morning Post. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆنگ کۆنگ تێدایە. |
- وێبگەی فەرمی
- Team news on the HKFA website
- Hong Kong Football ٧ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. – (English version)
- RSSSF Archive
- Hong Kong at FIFA
- Hong Kong at AFC
- Information about Asia Soccer matches