عەبدولمونعێم عەمایێری
عەبدولمونعێم عەمایێری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨ کانوونی دووەمی ١٩٧٠ گوندی جاعونە فەلەستین |
نیشتەجێی | دیمەشق سوریا |
نەتەوە | سورییفەلەستینی |
پیشە | ئەکتەر - دەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٩٧-ئێستا |
کار | جۆکەر |
ئایین | موسوڵمان |
ھاوسەر | ئەمەل عەرەفە(جیابۆتەوە) |
مناڵ(ەکان) | سلمی - مریم |
عەبدولمونعێم عەمایێری لە ڕێکەوتی ١٨ کانونی دووەمی ١٩٧٠ لە گوندی جاعونە لە رۆژھەڵاتی وڵاتی فەلەستین لە دایکبووە. ئەکتەرێکی ناسراوی درامای عەرەبییە. چەندین ڕۆڵی جیاوازی لە زنجیرە دراماکاندا بینیوە، ھەرلەبەر ئەمەش لەناو خەڵکدا بە(جۆکەر) ناسراوە. خێزانەکەیان لە دایک و باوک و چوار کوڕو دوو کچ پێکدێت. باوکی ئەحمد حەزی دەکرد عەبدولمونعێم عەمایێری ببێت بە پارێزەر، بەڵام ئەو خولیای ئەوەی ھەبوو ببێتە ئەکتەر و داوای لە باوکی کرد کە ڕیگای پێبدات بچێتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان تاکو شتێکی جیاواز پێشکەش بکات. دواتر بەشی دەرھێنانی لەیەکێک لەزانکۆکانی توونس تەواو کرد. یەکەمین کاری شانۆیی لەتەمەنی ٢٣ ساڵی ئەنجامدا. بەھۆی ئەوەی بەرزخوازی زۆر بوو لەساڵی ١٩٩٤ بەشدای کرد لەیەکەم ئەزمونی زنجیرە تەلەفزیۆنی (الثریا) کە رۆلێکی کەمی ھەبوو تاکو ئەو کاتەی ھەلی ئەوەی بۆ رەخسا رۆڵی سەرەکی لە زنجیرە درامای کۆمیدی (مبروک) ببینێت و لەناو خەڵکدا بناسرێت. لە ساڵی ٢٠٠١ عاشقی ھونەرمەندی سووریی ئۆمۆل عەرەفە دەبێت و پێکەوە ھاوسەرگیری دەکەن، دوو کچیان دەبێت بە ناوی سەلمی و مەریم، بەڵام بەھۆی کێشەی رۆتینی رۆژانەوە ئەم دوو ھونەرمەندە لەپاش ١٥ ساڵ و ساڵی ٢٠١٥ لەیەکتری جیابونەوە، ھەردوو کچەکەی لە لای خۆیەتی لەشاری دیمەشق. عەبدولمونعێم عەمایێری کەسایەتییەکی دیاری ناو دراما سوورییەکانە و لەبەرنامەی شکلک مش غریب ی کەناڵی mbc بەشداری کردوو توانی نازناوی بەرنامەکە بەدەست بھێنێت، کە بەرنامەیەکی تایبەت بەلاساییکردنەوەی ھونەرمەندانی گۆرانیبێژ بوو. جوانترین ڕۆڵ کە خۆی باسی دەکات و کاردانەوەی تەواوی لەناو خەڵکدا بوو زنجیرەی (غداً نلتقی) بوو کە بەڕۆڵی مەحموودی شاعیر بەشدار بوو. ئێستا مامۆستای زانکۆی شامە و درێژەش بەکاری ھونەری دەدات.
بەشدارییەکانی
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای عەرەبی عبد المنعم عمایری
- [[https://web.archive.org/web/*/https://www.instagram.com/abdamayri1/?hl=en بەستەری مردوو] پەرەی سەرەکی لە ئینستاگرام][بەستەری مردوو]
٠