بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدولفەتاح دوخان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەبدولفتاح حەسەن دوخان (بە عەرەبی: عبد الفتاح دخان‎ ١٩٣٦ – ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣)، ناسراو بە ئەبو ئوسامە، چەکدارێکی فەلەستینی و ھاوبەشی دامەزرێنەری حەماس بووە. کەسایەتی پێشەنگی داڕشتنی میساقی حەماس بوو لە ساڵی ١٩٨٧.

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

عەبدولفەتاح حەسەن دوخان لە ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە و خەڵکی عێراق سوەیدان بووە لە فەلەستینی مێژووی. لە ساڵی ١٩٤٨ ناچار بوو بچێتە کەمپی نوسەیرات لە غەززە. خوێندنی لە قوتابخانەیەکی UNRWA لە غەززە تەواو کردووە و زانکۆی لە قاھیرە تەواو کردووە و پسپۆڕی جوگرافیای بەدەستھێناوە. دواتر گەڕایەوە بۆ غەززە و بوو بە مامۆستا لە قوتابخانەیەکی UNRWA.[١] دوخان دواتر بوو بە بەڕێوەبەری قوتابخانە لە کەمپی نوسەیرات.[٢]

سیاسەت

[دەستکاری]

دوخان بەشداری لە کۆبوونەوەی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧ی ئیخوان موسلیمینەکانی فەلەستین لە غەززە کرد، کە شێخ یاسین و سەڵاح شەحادە و یەحیا سنوار و ھاودامەزرێنەرانی دیکەی حەماسیش بەشدارییان تێدا کرد، کە میساقی حەماس تێیدا نووسرا و ناوی بزووتنەوەکە داندرا و حەماسیش دامەزرا لە غەززە.[٣][٢] دوخان نووسەری سەرەکی میساقی حەماس بووە، کە وەسفی کردووە کە لە بیری تیۆریستی ئیخوان موسڵمانی میسری سەید قوتبەوە وەرگیراوە. بە گوتەی دوخان، تێکەڵکردنی وشەی «موقاوەمە» (بەرخۆدان) بە ناوی حەماسەوە، ئیلھامبەخشی بەرخۆدانی ئیسلامی لە باشووری لوبنان بووە.[٤][٥][٦][٧]

تا ساڵی ٢٠٢٢، دوخان بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین بوو.[٨]

دەوترێت دوخان لە ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە نوسەیرات لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە کاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس کوژراوە.[٢] حەماس ئەم ئیدیعایەی ڕەتکردەوە و ڕای گەیاند کە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە کەرتی غەززە بەھۆی ئەو نەخۆشییە درێژخایەنەوە، کۆچی دوایی کردووە.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "وفاة أحد مؤسسی حماس التاریخیین عبد الفتاح دخان بغزة". pdn.ps. Palestinian Today News. Retrieved 25 October 2023.
  2. ^ ئ ا ب Morrison, Dan (2013-10-11). "Israeli Air Strike Kills One of Hamas' Founders: Report". The Messenger. Archived from the original on 16 October 2023. Retrieved 25 October 2023. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Seurat, Leila (2022). The Foreign Policy of Hamas: Ideology, Decision Making and Political Supremacy. I.B. Tauris. p. 7. ISBN 978-1-83860-744-9. Retrieved 25 October 2023.
  4. ^ "Light at the End of their Tunnels? Hamas & the Arab Uprisings" (PDF). International Crisis Group Middle East Report: 16. 2023-08-14.
  5. ^ Alsoos, Imad (2021). "From jihad to resistance: the evolution of Hamas's". Middle Eastern Studies. 57 (5): 834, 836. doi:10.1080/00263206.2021.1897006.
  6. ^ Miller, Aaron David (2017-05-02). "Is Hamas Rebranding with New Manifesto?". Wilson Center. Retrieved 26 October 2023.
  7. ^ Levitt, Matthew (2017-05-01). "Hamas's Moderate Rhetoric Belies Militant Activities". Washington Institute for Near East Policy. Retrieved 26 October 2023.
  8. ^ Brown, Nathan (2022-09-27). "A Procedural Guide to Palestinian Succession: The How of the Who". Carnegie Endowment for International Peace. Retrieved 25 October 2023.
  9. ^ "وفاة عبدالفتاح دخان أحد مؤسسی حرکة حماس". shms.ps. 11 October 2023. Retrieved 25 October 2023.