بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدولسەمەد خۆشناو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولسەمەد عەبدولستار حەمەد
پەڕگە:AbdulSamad Abdul.png
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەعەبدولسەمەد خۆشناو | AbdulSamad Khoshnaw
لەدایکبووی١٩٩٧ (تەمەن ٢٨٢٩)
هەولێر، عێراق
چەشنەکانسورانى
پیشە(کان)کۆمێنتاری وەرزشی
ساڵانی چالاکبوون٢٠١٦ تا ئێستا

عەبدولسەمەد عەبدولستار حەمەد بە ( عەبدولسەمەد خۆشناو ) ناسراوە گەنجێکی عێراقییە و لە دایکبووی پارێزگای هەولێرە لە باکوری عێراق. خەڵاتی باشترین کۆمێنتار لە پێشبڕکێیەکدا کە لەلایەن کەناڵەکانی bein sports لەڕێگەی بەرنامەی Allo Bein ڕێکخرابوو، دوای ئەوەی عەبدولسەمەد خۆشناو 32%ی دەنگی خەلک بەدەستهێنا، بەجۆرێک ئەم گەنجە دەرفەتێکی زۆر باشی پێدرا بۆ کۆمێنتاری لەسەر یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ. [١][٢][٣]

ژیانی تایبەت

[دەستکاری]

عەبدولسەمەد خۆشناو لە ١٩ی ئەیلولی ١٩٩٧ لە شاری هەولێر لە دایکبوویە. لە ساڵی 2003 دەستی بە خوێندنی سەرەتایی کردووە، دواتر توانی پەیوەندی بە زانکۆوە بکات و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا تەواو کردووە. هەر لە منداڵییەوە خاوەنی خەیاڵ و خەونی تۆپی پێیە، هەروەها یاریزانی تۆپی پێ بووە لە چەند یانەیەکی هەولێر و هەرێمی کوردستان. دوای ئەم هەموو خۆشەویستییەی بۆ تۆپی پێ هەیەتی، رژدبووە لە کۆمێنتاری تۆپی پێ. [٤][٥]

کۆمێنتاری تۆپی پێ

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٦ عەبدولسەمەد بە فەرمی پەیوەندی بە کەرتی کۆمێنتاری تۆپی پێ کرد و تا ساڵی ٢٠١٨ دەستی کرد بە شرۆڤەکردنی خولی نایابی کوردستان و عیراق لە کەناڵە تەلەفزیۆنییە ناوخۆییەکان، بووە لە بەناوبانگترین و خۆشەویستترین کۆمێنتاری تۆپی پێ لە هەرێمی کوردستان.

خەڵاتی باشترین کۆمێنتاری عەرەب

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٩ عەبدولسەمەد خۆشناو بەشداری لە پرۆگرامی کەنالی بین سپۆرت کرد بۆ باشترین کۆمێنتاری تۆپی پێی عەرەبی، توانی بچێتە قوناغی کۆتایی و دواتر بە بەدەستهێنانی ٣٢%ی دەنگی بینەران و بووە باشترین کۆمێنتاری عەرەبی لەنێوان ٢٢ وڵاتی عەرەبیدا. پاشان توانی ببێتە کۆمێنتاری یاری کۆتایی خولی پاڵەوانان لە نێوان لیڤەرپوول و تۆتنهام لە دۆحەی پایتەختی قەتەرەوە لە کەنالەکانی بین سپۆرت.[٦][٧]

بەستەرەدەرەکى

[دەستکاری]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «العراقي خوشناو سيعلق مباراة نهائي دوري الأبطال - وكالة انباء الرأي العام رياضة». وكالة انباء الرأي العام (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٨ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «قنوات bein sports رسميا عن أسماء المعلقين على نهائي دوري أبطال أوروبا 2019».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. «Young Kurd to commentate UEFA Champions League final for beIN sports».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. «Choose Your Specialization Conference». Rwanga Foundation (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. جوانترین گۆڵەکانی قۆناخی یەکەم بە دەنگی سەمەد خۆشناو (بە ئینگلیزی)، لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە
  6. «شاب عراقي يعلق على نهائي دوري ابطال اوروبا». www.mawazin.net. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. عەبدولسەمەد خۆشناو، کۆمێنتاری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ گەڕایەوە هەولێر (بە ئینگلیزی)، لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە