بین سپۆرت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بین سپۆرت (بە ئینگلیزی: BeIN Sports) تۆڕێکی وەرزشی سەتەلایتە و خاوەنەکەی تۆڕی میدیایی ئەلجەزیرەیە و لە ۱ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە.

ئەو تۆڕە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا، قەتەر، فەرەنسا، تورکیا، ئەمریکا، ئەندەنوسیا، ئوسترالیا، کەنەدا، ھۆنگ کۆنگ و تایلەند لە ڕێگەی سەتەلایت وەردەگیرێت. بین سپۆرت یارییەکانی وەرزشی وەکوو تۆپی پێ، ڕەگبی، بالە، ماتۆڕسپۆرت و تۆپی دەست بڵاو دەکاتەوە. سەرۆکی تۆڕی تەلەڤیزیۆنی بین سپۆرت ناسر ئەلخەلیفیە سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. BeIN Media ups Yousef Al-Obaidly to CEO ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. – Digital TV Europe
  2. Harris, Harry (2011-06-23). "Al Jazeera make move into Ligue 1 ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.". ESPN Soccernet. Retrieved 2012-04-30.