عەبدولستار مەجید
ڕواڵەت
(لە عەبدولسەتار مەجید قادرەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
عەبدولستار مەجید قادر (لەدایکبووی ١٩٧٠ لە ھەولێر، عێراق) سیاسەتوانێکی کوردی باشووری کوردستانە. ئێستا ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە لە لیستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان. پێشتر وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێریی ھەرێمی کوردستان بووە لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[١]
ژیان
[دەستکاری]عەبدولستار مەجید بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی قورئان بەدەستھێناوە. ساڵی ١٩٨٧ بووەتە پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان. لە دوو کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان جارێک دەنگی یەکەم و جارێک دەنگی دووەمی بەدەستھێناوە، ھەروەھا بەرپرسیارییەتیی سیاسی و سەربازی ھەبووە لەنێو ئەو حیزبە، لەوانە وتەبێژی کۆمەڵەکە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە لیژنەی ھەماھەنگیی ئۆپۆزیسیۆن، و سەرۆکی شاندی کۆمەڵی ئیسلامی لە پێکھێنانی حکوومەت و نووسینەوەی بەرنامەی کاری حکوومەت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت» (بە کوردی). ڕووداو. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |