عەبدولستار مەجید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەبدولستار مەجید قادر (لەدایکبووی ١٩٧٠ لە ھەولێر، عێراق) سیاسەتوانێکی کوردی باشووری کوردستانە. ئێستا ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە لە لیستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان. پێشتر وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێریی ھەرێمی کوردستان بووە لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[١]

ژیان[دەستکاری]

عەبدولستار مەجید بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی قورئان بەدەستھێناوە. ساڵی ١٩٨٧ بووەتە پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان. لە دوو کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان جارێک دەنگی یەکەم و جارێک دەنگی دووەمی بەدەستھێناوە، ھەروەھا بەرپرسیارییەتیی سیاسی و سەربازی ھەبووە لەنێو ئەو حیزبە، لەوانە وتەبێژی کۆمەڵەکە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە لیژنەی ھەماھەنگیی ئۆپۆزیسیۆن، و سەرۆکی شاندی کۆمەڵی ئیسلامی لە پێکھێنانی حکوومەت و نووسینەوەی بەرنامەی کاری حکوومەت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت(کوردی). ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦.