تۆڕی میدیایی بیابان
تۆڕی میدیایی بیابان
تۆڕێکی تەلەڤیزیۆنیی نێوخۆیییە لە باشووری کوردستان، لە ٥ کەناڵ پێکدێت. لەسەر سیستمی دیجیتاڵ (DVBT) بەکوالێتی (HD) پەخشی بەرنامەکانیان دەکەن. ھەر کەناڵێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە لە پەخشکردنی بەرنامەکانی.
کەناڵەکانی تۆڕی میدیایی بیابان
- بیابان خێزانی - Biaban family HD
- بیابان وەرزشی - Biaban sports HD
- بیابان فیلم - Biaban movies HD
- بیابان میوزیک - Biaban music HD
- بیابان دۆکیۆمێنتاری - Biaban doc HD
سیستمی دیجیتاڵ[دەستکاری]
بیابان خێزانی[دەستکاری]
کەناڵی بیابانی خێزانی یەکەمین بەرھەمی میدیایی کۆمپانیای بیابانە پەخشی بەرنامەکانی بریتین لە:
- دراما
- فیلم
- بەرنامە خێزانیەکان
- بابەتی دۆکیۆمێنتاری
بیابان وەرزشی[دەستکاری]
کەناڵی بیابانی وەرزشی کەناڵێکی وەرزشی گشتییە. پەخشی بەرنامەکانی بریتین لە:
- گواستنەوەی یاریەکان
- شیکردنەوەی یاریەکان
- ھەواڵە ناوخۆیی و جیھانیەکان
- ژیاننامەی یاریزانان
- پێناسکردنی یاریە وەرزشیەکان
بیابان فیلم[دەستکاری]
کەناڵی بیابانی فیلم کەناڵێکی تایبەت بە فیلمە جیھانیەکانە. پەخشی بەرنامەکانی بریتین لە:
- وەرگێڕانی فیلمە جیھانیەکان بۆ کوردی
- ژێرنووس کردنی فیلمە جیھانیەکان بۆ کوردی
- بڵاوکردنەوەی ڕیزبەندی پڕ بینەرترین فیلمەکان
بیابان میوزیک[دەستکاری]
کەناڵی بیابانی میوزیک کەناڵیکی ھونەریی کات بەسەربردنە.
بیابان دۆکیۆمێنتاری[دەستکاری]
کەناڵی بیابانی دۆکیۆمێنتاری کەناڵێکی بواری دۆکیۆمێنتاری و بەڵگەنامەییە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ماڵپەڕی کۆمپانیای بیابان ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.