موستەفا زەمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
موستەفا زەمانی
نەتەوە ئێرانی  ئێران
پیشە ئەکتەر

موستەفا زەمانی (بە فارسی: مصطفی زمانی) لە دایک بووی ١٩٨١ لە پارێزگای گێڵانی باکووری ئێرانە، کە بە زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنی یووسفی پێغەمبەر ناوبانگی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەرکردووە.[١]

ژیان[دەستکاری]

موستەفا زەمانی لە ساڵی ١٩٨١ لە پارێزگای گێڵانی باکووری ئێران لەدایک بووە و لە پاش ٧ ساڵ ژیان لەوێ لەگەڵ بنەماڵەی بۆ ژیان سەردانی شاری فەرەیدوون کەناری پارێزگای مازەندەرانی باکووری ئێران دەکات. موستەفا زەمانی لە نێوان چەند کەس لە لایەن فەرەجوڵا سەلاحشورە ھەڵبژێردرا بۆ دەور گێران لە زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنی یووسفی پێغەمبەر. دەوری سەرەکی ئەم زنجیرەیە کە دەوری یووزارسیف یان یووسفی پێغەمبەرەی گێرا.[٢]

ئەو ئێستا دانیشتووی شاری تارانە و ھێشتا ژنی نەھێناوە.[٣]

ئاسەوارەکان[دەستکاری]

زنجیرە دراما

سینەما[٤]

  • سارا و ئایدا
  • لابی
  • رۆژێکی تایبەت
  • تەیک ئاف
  • ماسی ڕەشی بچووک
  • جل دڕان
  • ھێڵی تایبەت
  • ئاوێنە و شەمدان
  • برلین - ٧
  • گیرفان بڕی شەقامی باشوور
  • من ھاوسەری ئەوم
  • چیرۆکی ئەوینی باوکم
  • شاژن
  • عاشقانەیەکی ساکار
  • فیکەی کۆتایی
  • پەریناز
  • بۆی گەنم
  • چیرۆکی پەریا
  • کەیفەر
  • خواحافیز بەغداد
  • ئال

کورتە فیلم

  • بیست حەوتە[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]