شەڕی حونەین
| شەڕی حونەین | |||||
|---|---|---|---|---|---|
فۆلیۆ لە تاریخناما لەلایەن محەممەد بەلعامی لەگەڵ شەڕی ھونەین | |||||
| |||||
| شەڕکەرەکان | |||||
|
موسڵمان قوڕەیش |
قەیس ثقیف ھەوازین نەسر بەنو جوشام بەنو سەعد بەنو ھیلال بەنی عەمر بن ئەمیر بەنی عەوف بن ئەمیر | ||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||
|
محەممەد عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب عومەر کوڕی خەتتاب عەبباس کوڕی عەبدولموتەلیب خالیدی کوڕی وەلید زوبەیر کوڕی عەوام ئەبو سوفیان کوڕی حاریث |
مەلیک کوڕی عەوف دەرید کوڕی سەممە ئەبو ئەلئەعوار | ||||
| ھێز | |||||
| ١٢،٠٠٠ | ٣٠،٠٠٠ | ||||
| زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||
| ٤ کەس شەھید بوو |
70 کوژراو لە ھەوازین 300 کوژران لە تائیف زۆرێک لە سولەیم کوژران[١] 6,000 کەس گیرا[٢] | ||||
|
24,000 وشتر[٢] ٤٠٬٠٠٠ بزن[٣]١٦٠ ھەزار درھەم بە زیو[٤] | |||||
شەڕی حونەین (بە عەرەبی: غَزْوَة حُنَیْن) شەڕێکە کە لە ٨ی کۆچی (٦٣٠ز) ڕوویدا،[٥] لە نێوان موسڵمانان و عەشیرەتەکانی ھەوازین و سەقیف لە دۆڵێک بە ناوی حونەین لە نێوان شاری مەککە و تائیفدا ڕوویدا. لە سورەتی تەوبەی قورئاندا ئاماژەی پێکراوە، و یەکێکە لەو شەڕە کەمانەی کە لە قورئاندا بە ناو ھاتووە. سەرکردەی شەڕەکە و ھۆکارەکەی کابرایەک بوو بە ناوی مالیک کوڕی عەوفی ناسری بوو لە عەشیرەتی ھەوازین و سوپاکەی دەستی بە ڕێپێوان کرد تاگەیشتە نزیک مەککە و کاتێک ھەواڵەکە گەیشتە مسوڵمانان، موسڵمانان سوپایەکی گەورەیان ئاراستە کرد و ئەویش زۆرێک لەوانەی لەخۆگرتبوو کە دوای فەتحی مەککە موسڵمان بوبوون، شەڕی حونەین یەکێکە لەو ڕووداوانەی دوای پەیمانی حودەیبییە و شەڕی خەیبەر و فەتحی مەککە، پێغەمبەر لە قۆناغی ئەم ئاشتییە بانگھێشت و نامەنووسی لەگەڵ پاشاکانی ناوەوە و لە دەرەوەی نیمچەدوورگەی عەرەبی دەکرد، شەڕی حونەین بە تایبەتی لە مانگی شەوالی ھەشتەمین ساڵی کۆچدا ڕوویدا و چیرۆکەکە لە دوای فەتحی مەککە و خۆبەدەستەوەدانی زۆرێک لە ھۆزەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی دەستیپێکرد، جگە لە ھەندێک ھۆزی دەسەڵاتدار وەک: ھەوازین، سەقیف، نەسر، جاشم، و ھۆزەکانی سەعد بن بەکر، ئەم ھۆزانە خۆیان تەسلیم کرد و ملکەچ بوون، بۆیە ئەوانەی ھاوپەیمانیان لەگەڵیان کرد ھاوپەیمانیان کرد و بڕیاریاندا شەڕ دژی موسڵمانان ڕابگەیەنن، و سەرکردەکەیان لەم جەنگەدا مالیک کوڕی عەوفی ناسری بوو، گەنجێکی تەمەن سی ساڵان بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ The... ڕەگی مۆرکراو. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- 1 2 Muir، سێر ویلیام (١٨٦١). ژیانی محەممەد و مێژووی… ئیسلام تا سەردەمی ھێگیرا. لە 17 کانوونی دووەمی 2014 ھێنراوە.
{{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی) - ↑ ڕوس ڕۆدجێرز، گشتیی محەممەد: شەڕ و ھەڵمەتەکانی پێغەمبەری خوا، ل. 224.
- ↑ ھەمان سەرچاوە
- ↑ «متی کانت غزوة حنین؟ و ما ھی تفاصیلھا؟ | مرکز الإشعاع الإسلامی». web.archive.org. ١٨ی شوباتی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)