غەزای خەیبەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
غەزای خەیبەر
وڵاتعەرەبستانی سعوودی
جێKhaybar
پۆتانی شوێن٢٥°٤١′٥٥″N ٣٩°١٧′٣٣″E
Map


غەزای خەیبەر یان شەڕی خەیبەر (بە عەرەبی: غَزْوَة خَیْبَر‎) لە ساڵی ٦٢٨ی زایینی لە نێوان موسڵمانان بەسەرکردایەتیی محەممەد و جولەکەکانی دانیشتووی خەیبەر. لە دووری ١٥٠ کم لە باکووری ڕۆژاوای مەدینەوە نیمچە دوورگەی عەرەبی (سعوودیەی ئێستا) ئەنجامدرا. لە دوای شەڕەکانی جوولەکە و ڕۆمەکانەوە ھۆزە جوولەکەکان گەیشتوونەتە ناوچەی حیجاز و کشتوکاڵیان ھێنایە ئاراوە، ئەمەش وای کرد لە ڕووی کولتووری و ئابووری و سیاسییەوە باڵادەست بن. دوای ئەوەی جولەکەکانی مەدینە لە غەزای خەندەق شکان ڕوویانکردە ناوچەی خەیبەر و لەوێ کۆبوونەوە. ڕۆڵێکی گرینگیان گێڕا لە ھاندانی جولەکەکانی خەیبەر بۆ ئەوەی دژی دەسەڵاتی پێغەمبەری ئیسلام بجەنگن. لەگەڵ ئەوەش خەیبەر لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە وەک ناوچەیەکی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی موسڵمانان لێکدرایەوە بەپێی سەرچاوە ئیسلامییەکان، سەربازە موسڵمانەکان ھێرشیان کردووەتە سەر خەیبەر و گەمارۆیان داون تا ئەوەی توانیویانە دەست بەسەر ئەو ناوچەیەدا بگرن، لە شەڕەکە سەرکەوتووبوون.[١] [٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ نور, مكتبة. "تحميل كتاب غزوة خيبر دروس وعبر PDF". www.noor-book.com (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-20.
  2. ^ "Battle of Khaybar | Islamic history | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-20.