کاتجێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی خەیاڵی هونەرمەندێک بۆ نیشاندانی تۆڕی کاتجێ بە دەوری زەویدا

لە فیزیکدا، کاتجێ یان کات-جێ[١] مۆدێلێکی بیرکارییانەیە کە تیایدا جێ کە سێ-ڕەھەندی‌یە لەگەڵ کات کە یەک-ڕەھەندییە تێکەڵ دەکرێت و یەک پەیوەستار پێکدێنێت.

کاتجێی ئاسایی ئێمە لە بۆشایی یوکلیدیدا تەماشا ئەکرێت، کە تیایدا بۆشایی خۆی بە سێ ڕەهەندی دا ئەنرێ، وە کاتیش ئەکرێتە ڕەهەندی چوارەم. بە یەکخستنی بۆشایی و کات لە یەک چەنلۆدا کە ناسراوە بە بۆشایی مینکۆسکی فیزیاناسان توانیویانە زۆر بیردۆزی فیزیایی سادە بکەنەوە، هەروەها توانیویانە شێوازی بەڕێوەچوونی گەردوون ڕوون بکەنەوە لە ئاستی گەورەتر لە کاکێشان و لە ئاستی بچوکتریش لە ئەتۆم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ جەمال عەبدول، فەرھەنگی شەوکار، تایبەت بە زاراوەکانی کیمیا.