شەماڵ موفتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەماڵ موفتی

لەدایکبوون۲۹ی حوزەیرانی ۱۹٥٥
مەرگ۱۹ی شوباتی ۲۰۱٦ (٦۰ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگشێرپەنجەی پرۆستات
شوێنی گۆڕگردی سەیوان، سلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەبانگخواز
چالاکوان
ئایینئیسلام

شەماڵ موفتی (۲۹ی حوزەیرانی ١٩٥٥[١] - ١٩ی شوباتی ٢٠١٦) چالاکوان و بانگخوازێکی ئایینی کورد بوو.[٢]

ژیان[دەستکاری]

ناوی تەواوی «شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی»یە، لە نەوەی «موفتی چاومار»ە، لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری بەغدا لە بنەماڵەیەکی خانەدان و ئایین پەروەر لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە بەغدا تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە بەشی (BC) لە زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا دەرچووە ھەروەھا دەرچووی کۆلێژی کشتووکاڵ – بەشی زانستی گڵ)ی زانکۆی سلێمانی بووە لە ساڵی ١٩٧٧ و یەکێک بووە لە خوێندکارە یەکەمەکانی پۆلەکەی کە بەھۆیەوە خەڵاتی گوڵبێنکی پێبەخشرا، بۆ ماوەی نۆ ساڵ لە فێرگەی ناوەندی و ئامادەیییەکانی شاری سلێمانی سەرگەرمی وتنەوەی زمانی ئینگلیزی بووە، لەوانە «ناوەندی کاوەی کوڕان و بناری کچان» و «نەخۆشەوانی کچان و کوڕان»، لە ساڵانی ھەشتاکاندا چەندین بابەتی زانستی لە گۆڤاری (علوم) و (نەورۆز عێراق)دا بڵاوکردووەتەوە، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی خەڵاتی (نۆبڵ)یان لەسەر وەرگیراوە لە زمانی ئینگلیزیەوە کردوویەتی بە عەرەبی. لە تەلەڤیزۆنیش بەرنامەی میحرابی پێشکەشکردووە. مامۆستا شەماڵ موفتی یەکێک بووە لە چالاکوانەکانی بواری ژینگە کە لە ساڵی ١٩٨٨ ویستوویەتی کۆمەڵگەیەکی ژینگە پارێزی لە عێراق دابمەزرێنێت بەڵام ڕێگەی پێنەدرا، پاشان دوای ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ چەند کەسێکی دڵسۆزدا (کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز)ی دامەزراندووە.[٣]

لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٧ بەڕێوەبەری گشتی بوو لە وەزارەتی ژینگە لە بەغدا و لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١١ ڕاوێژکار بووە لە وەزارەتی ژینگە بۆ ھەرێمی کوردستان. لە ساڵی ١٩٨٤ تا ٢٠٠٣ وەک مامۆستای زمانی ئینگلیزی کاری کردووە، دواتر لە وەزارەتی ژینگە لە بەغدا دامەزرا و دواتر بۆ ھەرێمی کوردستان تا لە ساڵی ٢٠١٢ خانەنشین کرا.

نەخۆشی و مردن[دەستکاری]

شەماڵ موفتی تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبێت و بەھۆیەوە باری تەندرووستی تێک دەچێت. لە ھەینی ١٩ی شوباتی ٢٠١٦ لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی نێژرا.

کارەکان[دەستکاری]

  • ڕاوێژکاری وەزارەتی ژینگەی کوردستان ٢٠٠٧–٢٠١١.
  • بەڕێوبەری گشتی و بڕیاردەری لیژنەی ڕاوێژکاری وەزارەتی ژینگە لە ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٧.
  • لیژنەی ئامادەکردنی ھەیکەلی وەزارەت.
  • سەرۆکی لیژنەی ھەموارکردنەوەی یاسای ژینگە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ تەواوبوو.
  • سەرۆکی لیژنەی ھەموارکردنەوەی یاسای تیشکدان.
  • سەرۆکی لیژنەی ھەموارکردنەوەی سنوورە ژینگەیییەکان.
  • سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە وەزارەت.
  • پێشکەشکردنی بابەتی ھەفتانە بۆ کارمەندان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییان بە درێژایی ساڵ.
  • دانانی مەنھەجێک بۆ خوێندنی ژینگە لە خوێندنی ناوەندی.
  • کردنەوەی خولی ھۆشیارکردنەوەی ژینگەیی لە شارەکانی کوردستان.[٤]

بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان[دەستکاری]

میحراب[دەستکاری]

شەماڵ موفتی پێشکەشکاری بەرنامەی میحراب بوو. میحراب سەرەتا لە تەلەڤیزیۆنی ناوخۆیی یەکگرتوو پەخشکرا،[٥] دواتر لەکەناڵی ئاسمانی سپێدە پەخشکرا.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ گۆڕی مامۆستا شەماڵ موفتی ، گۆڕستانی سەیوان سلێمانی. (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-01-29
  2. ^ "مامۆستا شەمال موفتی کۆچیی دوایی کرد || مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود". ahmadkaka.org. Retrieved 2021-06-20.
  3. ^ https://www.yakgrtw.net/ku/peshengani-yekgirtu/235
  4. ^ https://zaniary.com/blog/609e22360c0b5/%D8%B4%DB%95%D9%85%D8%A7%DA%B5-%D9%85%D9%88%D9%81%D8%AA%DB%8C
  5. ^ https://www.youtube.com/watch?v=PzcvreSiG4k
  6. ^ https://www.youtube.com/watch?v=S_cta4OfQ2Y

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]