شیرین ئەبووعاقلە
شیرین ئەبووعاقلە | |
---|---|
![]() | |
شيرين أبو عاقلة ![]() | |
لەدایکبوون | شيرين نصري أنطون أبو عاقلة ![]() ٣ی نیسانی ١٩٧١ ![]() ئورشەلیم ![]() |
مەرگ | ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ ![]() Jenin ![]() |
گۆڕ | Mount Zion Cemetery ![]() |
زانکۆ | |
پیشە | ڕۆژنامەوان، reporter ![]() |
شوێنکار | |
خەڵاتەکان |
شیرین ئەبووعاقلە (بە عەرەبی: شيرين نصري أنطون أبو عاقلة؛ ٣ی نیسانی ١٩٧١ – ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە جەنین) ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی قەتەری بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ، لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ئەنجامی ڕوماڵکردنی گرژی و ئاڵۆزی نێوان ھێزەکانی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان لە جنین بەھۆی بەرکەوتنی فیشک دەکوژرێت.
ژیان[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩٧١ لە قودس/ئورشەلیم لەدایکبووە، لە ڕامەڵا نیشتەجێ بوو، کۆلێژی ئەندازیاری بیناسازیی لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا لە ئوردن تەواوکردووە، دواتر چووەتە بەشی ڕۆژنامەڤانی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی یەرموک لە ئوردن بەدەستھێناوە. دوای تەواوکردنی زانکۆ گەڕاوەتەوە فەلەستین و لە چەندین ڕادیۆی وەک، دەنگی فەلەستین، کەناڵی ئاسمانیی عەممان، دەزگای مفتاح و ڕادیۆی مۆنتیکارلۆ کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٩٧ بووەتە کارمەندی کەناڵی جەزیرە و تاوەکو کاتی کوژرانی لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە کارکردن بەردەوام بوو.[١]
کوژران[دەستکاری]
لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕووماڵی گرژی و ئاڵۆزی نیوان ھێزەکانی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان لە جنین گوولەیە بەر شیرین دەکەوێت پاش گواستتنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئەبووسینان لە جنین وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕای گەیاند کە پەیامنێرەکەی کەناڵی جەزیرە فیشەک بەر سەری کەوتووە و لە دۆخێکی مەترسیدایە، پاش ماوەیەک دیکە وەزارەتی تەندروستی ڕای گەیاند کە بەھۆی سەختی بارودۆخییەوە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پسپۆڕی ئیبن سینا لە جنین شیرین کۆچی دوای کرد.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "شرين أبو عاقلة مراسلة الجزيرة الفضائية | مجلة عربيات الدولية". web.archive.org. 2018-10-13. Retrieved 2022-05-11.
- ^ "استشهاد شيرين أبو عاقلة مراسلة الجزيرة برصاص جيش الاحتلال خلال تغطيتها لاقتحامه مخيم جنين". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-11.