شکۆی حەسەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شکۆی حەسەن

لەدایکبوون١٩٢٨
جامووشوانی بچووک، ئەرمەنستان
مەرگ١٩٧٥
نەتەوەکورد
پیشەمامۆستا، شاعیر
سەردەمسەدەی بیست

شکۆ کوڕی ئەحمەد کوڕی حەسەنی مدۆیە ناسراو بە شکۆی حەسەن (لەدایکبووی ١٩٢٨ – مردووی ١٩٧٥) شاعیرێکی کورد بوو، کە شیعری ئەدەبی کوردی لە قەفقاسی ڕووسیا لە چوارچێوەی ھونەری ناوچەیییەوە گواستییەوە جیھانی شیعری بەرزی لە دواڕۆژدا پێی بڵێن کلاسیکی.

ژیان[دەستکاری]

شکۆ لە گوندی جامووشوانی بچووک لە ناوچەی ئاقبارانی ئەرمەنستان لە ساڵی ١٩٢٨ لەدایکبووە. ماڵی باوکی لە بنەچەدا لە گوندەکانی ناوچەی قارس لە دەوڵەتی عوسمانی ژیاون. شکۆ پێنج ساڵ کە باوکی کۆچی دوایی کردووە. سۆفی کوڕی حەسەنی مدۆی مامی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە. خوێندنی سەرەتایی بە چوار ساڵ لە گوندی خۆیان تەواوی کردووە. قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەی ئەلەگەزی کوردان گەیاندووەتە ئەنجام. لەگەڵ تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی لە ساڵی ١٩٤٨ بووە بەقوتابی زانکۆی یەریڤان لە بەشی ڕۆژھەڵانتانسیدا لە ساڵی ١٩٥٣ بڕوانامەی ئەو دەزگا زانستییەی وەرگرتووە.

ئیش[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٤ بووە بەمامۆستا لە قوتابخانەی گوندی باگنار لە ناوچەی گاگرا (ئەبخازیای گورجستان)، وانەی زمان و ئەدەبی ئەرمەنی وتووەتە تا ساڵی ١٩٥٧ لەو کارەیدا ماوەتەوە. ساڵی ١٩٥٩ لە بەشی کوردی ڕادیۆی ئەرمەنستان لە شاری یەریڤان دامەزراوە، کاری نووسینەوە و وەرگێڕان و بەرنامە ئەدەبییەکانی پێ سپێردراوە. ساڵی ١٩٦١ لە تاقیکردنەوەی تایبەتی سەردەکەوێ وەک قوتابی خوێندنی باڵا لە ئەکادیمیای زانستی ئەرمەنستان وەردەگیرێ. بەمەبەستی تەواوکردنی خوێندن ڕوو دەکاتە شاری سەنت پیتەرزبورگ لە ئامۆژگای ڕۆژھەڵاتناسی ئەکادیمیای زانستی، لە بەشی کوردناسیدا دادەمەزرێ.

مردن[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٥ خوێندنی باڵا تەواو دەکا. لەم ماوەیەدا تووشی نەخۆشی گەدە دەبێ. ئازاری زۆر دەچێژی و بێ ئارامی دەکا. بەدەم نەخۆشییەوە لەکار ناکەوێ تا کۆتایی ژیانی. لە ساڵی ١٩٧٥ کۆتایی بەژیانی دێ و کۆچی دوایی دەکا.

نموونەی شیعری[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٥ شکۆ لیریکێکی شیعری بەناوی «کوردستان د شەوتە» لە شاری یەریڤان نووسیوە. ھەستی خۆی بەرامبەر بەخاک و نیشتیمانی باب و باپیرانی دەخاتە ڕوو و دەڵێ:

شەرە، شەرە لالێ جان
د شەوتە کوردستان
ژ ناڤ مژا بارووتێ
دەنگی شین و گری تێ

نالینێ کال تفالا
تێ ژ چیا بو نەوالا
قیژینا قیز، داییکە
کە تیە مێشێ واویکا

قوورینا شێر عەفاتا
مینانی شوور ئو بالتا
ئو زلفەقار و خەنجەر
قوتکرن دوژمن دل – جەگەر

شەرە، شەرە لالێ جان
د شەوتە کوردستان
ژ ناڤ مژا بارووتێ
دەنگی شین و گری تێ

سەرچاوەکان[دەستکاری]