شاھروود
شاھروود
شاهرود | |
---|---|
![]() دیمەنی شاری شاھروود | |
![]() شاری شاھروود | |
پۆتانەکان: 36°25′05″N 54°58′35″E / 36.41806°N 54.97639°Eپۆتانەکان: 36°25′05″N 54°58′35″E / 36.41806°N 54.97639°E | |
وڵات | ![]() |
پارێزگا | سمنان |
شارستان | شاھروود |
دەسەڵات | |
• جۆر | شارەوان–ئەنجومەن |
بەرزایی | ١٣٥١ مەتر (٤٬٤٣٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٥٠٬١٢٩ |
ناوچەی کاتی | +٣:٣٠ (کاتی ئێران) |
کۆدی تەلەفۆن | ٢٣ |
وێبگە | www |
شاھروود (بە فارسی: شاهرود) گەورەترین قەزای پارێزگای سمنانە لە ڕووی ڕووبەرەوە و شەشەم گەورەترین قەزاى ئێرانە لە ڕووی قەبارەوە، ناوەندەکەى شارۆچکەى شاھروود و دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران. بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٥ ژمارەی دانیشتوانی ١٦ هەزار و ٩١٦ کەس. [١] لە ساڵی ٢٠١٠ بە پێی ئاماری ناوەندی ئێران، ژمارەی دانیشتووانی ٢٣٨ هەزار و ٨٣٠ کەس بوو، بەمەش دەبێتە پڕ دانیشتووترین قەزا لە پارێزگای سمنان.
جوگرافیا
[دەستکاری]ئەم قەزایە لە باکورەوە هاوسنوورە لەگەڵ گورگان و عەلی ئاباد و ڕامیان و مینوودەشت و ئازادشەھر لە پارێزگای گوڵستان و شارەکانی جاجروم لە پارێزگای خۆراسانی باکوور و سەبزەوار و بەردەسکەن لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە ڕۆژهەڵاتەوە و لە ڕۆژئاواوە دامغان لە باشووریشەوە هاوسنوورە نائین لە پارێزگای ئەسفەھان و تەبەس لە پارێزگای خۆراسانی باشوور .شاری شاھروود ٣٩٠ کم لە تارانەوە دوورە و لە پانتایی کەویر و لە بناری باشووری زنجیرە چیای ئەلبورز هەڵکەوتووە. ڕووبەری شاری شاھروود ٥١٤١٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
دابەشبوونى کارگێڕى
[دەستکاری]- ناحیەى ناوەندی قەزاى شاھروود
- گوندی دەورى شاھروود
- گوندی دێمەلا
- گوندى تڕوود
شارۆچکە: شاھروود
- ناحیەى بەستام
- گوندەوارى خەرکان
- گوندەوارى کەڵاتەى رۆژئاوا
شارۆچکە و شارەدێ: بەستام, موجەن, کەلاتە خیج

- ناحیەى بیارحمەند
- بیارجمەند
- گوندەوارى خوارتوران
شارەدێ: بەیارجومەند
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٣٨٥ (٢٠٠٦)» (ئێکسڵ). ناوەندی ئاماری ئێران. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
![]() | ئەم ئێران وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |