سەلام کۆیی
سەلام کۆیی لە ١٩٥٥ لە گەڕەکی سەعدوناوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە.[١] دەرچووی ئامادەییی بەشی ژمێریارییە. لە ٢٠ی شوباتی ١٩٦٩ بە شانۆگەریی چارەڕەش دێتە دونیای ھونەر، ھاتنە ناو دونیای ھونەری لەگەڵ ھونەرمەندان «فەیسەڵ محەممەد ساڵح، جەلال بەیار، عەلی ئەحمەد و سوبحی کۆیی» بووە. ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ ھونەرمەند ئیبراھیم حەکیم بەرنامەی «ئاوێنە»یان پێشکەش کردووە. سەلام کۆیی لە ھەر کارێک بە شتێک ناسراوە بۆ نموونە، لە ھەبوو نەبوو بە «عەزە قۆڵبڕ»، لە تاپۆ حەقی چییە بە «حاجی یادگار» ناسرابوو.[٢]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- چارەڕەش (١٩٦٩)
- مەسەلەی شارێک (١٩٧٣)
- ئاگر و چڵی زەیتون (١٩٧٦)
- دوا فیشەک
- گەشتێک بەناو سێ ڕۆژگاردا (١٩٧٩)
- ئەو فریشتەیەی لە بابل ھاتە خوارێ
- تەرازوو (١٩٧٩)
- ھەبوو نەبوو (١٩٨٠)[٣]
- گوندەکەم جێناھێڵم
- مالەی سەرگردەکە (١٩٨١)
- تاپۆ حەقی چییە؟ (١٩٨٤)[٤]
- ڕاوچی (١٩٨٦)
- نرخی ئازادی
- حەمەدۆک (١٩٨٧)
- بەرەو خۆر (١٩٩٧)
- پیلان (١٩٩٧)
- مەمی ئالان (٢٠٠٢)
- سەلیم بەگ
- تاریکستان (٢٠٠٧)
- قازی محەممەد (بەڵگەفیلم، ٢٠٠٧)
- شارەکەم (٢٠٠٧)
- تاوان (٢٠٠٨)
- کەواتە چاوەڕێ بە (فیلمی سینەمایی، ٢٠٠٩)
- دوا شەو (دراما)[٥]
مردن
[دەستکاری]سەلام لەم ساڵانەی دوایی تووشی چەند نەخۆشییەک بووبوو لەوانەش نەخۆشیی شەکرە، و لە ٢٠١٩، نەشتەرگەریی دڵی بۆ کرابوو. سەلام لە کاتژمێر ٩ی ١٦ی ئابی ٢٠٢١ تووشی جەڵتەی مێشک بوو و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕۆژاوای ھەولێر کرا. لە بەرەبەیانی ١٧ی ئابی ٢٠٢١، سەلام لە ھەمان نەخۆشخانە کۆچی دواییی کرد.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ھونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد». www.kurdistan24.net. لە ١٧ ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی) - ↑ «ھونەرمەند سەلام کۆیی بە جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد». kirkuktv.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی) - ↑ «ھونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد». www.wishe.net.
{{cite web}}: دەقی «ڕێکەوتی سەردان ١٨ ئابی ٢٠٢١» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ «سەلام کۆیی کۆچی دواییکرد». xelk.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: دەقی «ڕێکەوتی سەردان ١٨ ئابی ٢٠٢١» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ «ھونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد». www.zamenpress.com. لە ١٧ ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی) - ↑ «ھونەرمەند (سەلام کۆیی) کۆچی دواییکرد». speemedia.com. لە ١٧ ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی)