سەلاحەدین بایەزیدی
ڕواڵەت
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
سەڵاحەددین بایەزیدی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٨٢ گامێشان، مەھاباد |
نیشتەجێی | سویسڕا |
نەتەوە | کورد |
سەلاحەدین بایەزیدی (لەدایکبووی ١٩٨٢) وەرگێڕێکی کوردی دانیشتووی سویسرایە. تا ئێستا زیاتر لە دە کتێبی بۆ سەر زمانی کوردیی وەرگێڕاوە، و بە ھۆی شارەزایی لە زمانی فەڕەنسیی و تورکییدا پتر گرنگی بە ئەدەبیاتی فەڕەنسا و تورکیا داوە.
ژیاننامە
[دەستکاری]سەلاحەدین بایەزیدی لە ساڵی ١٩٨٢ لە ئاوایی گامێشان سەر بە شاری مەھاباد لە دایک بووە. لەوێ تا دیپلۆمی خوێندووە و ساڵی ١٩٩٩ لەبەر ھۆکارگەلێکی سیاسی، ڕۆژھەڵاتی کوردستانی بەجێ ھێشتووە و ڕووی کردووەتە باشووری کوردستان. چەند ساڵێک لە شاری سلێمانی ژیاوە و لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە لە سویسرا دەژی. لە زانکۆی نۆشاتێل ساڵێک زمان و ئەدەبی فەڕەنسیی خوێندووە و ئێستاش لە شاری نۆشاتێل نیشتەجێیە.
بەرھەمی وەرگێڕدراو
[دەستکاری]- چیرۆک بۆ کوڕەکەم، یەڵماز گونەی، ٢٠١٤، لە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری تورکیاناسی.
- دەفتەری گەورە، ئاگۆتا کریستۆف، ٢٠١٤، چاپەمەنی مانگ (چاپی دووەم)
- بەڵگە، ئاگۆتا کریستۆف، ٢٠١٤، چاپەمەنی مانگ
- سێھەم درۆ، ئاگۆتا کریستۆف، ٢٠١٤، چاپەمەنی مانگ
- کاک برایم و گوڵەکانی قورئان، ئێریک ئیمانۆئێل شمیت، ٢٠١٥، غەزەلنووس
- وڵاتێک بۆ مردن، عەبدوڵڵا تایع، ٢٠١٥، غەزەلنووس
- نەوەکەی میسیۆ لین، فیلیپ کلۆودێل، ٢٠١٥، غەزەلنووس
- دوێنێ، ئاگۆتا کریستۆف، ٢٠١٥، چاپەمەنی مانگ
- کاتێک ماسییەکان تینوو دەبن، حەلیم یوسف، ٢٠١٥، ناوەندی ئەندێشە
- نامۆ، ئەلبێر کامو، ٢٠١٦، ناوەندی ئەندێشە
- ژیان لەگەڵ چەترەکەمدا، ڕۆمەن گاری (ئیمێل ئاژار)، ٢٠١٦، غەزەلنووس
- شازادە چکۆلە، ئانتوان دۆ سانت-ئێگزۆپێری، ٢٠١٦، غەزەلنووس
- منداڵ و ئەستێرە، دۆمێنێک ھالێڤی، ٢٠١٦، چاپەمەنی مانگ
- چیرۆکی دوورگە نەناسراوەکە، ژۆزێ ساراماگۆ، ٢٠١٦، چاپەمەنی مانگ
- سەفەری بوتڵە بەتاڵەکان، قادر عەبدوڵڵا، ٢٠١٧، غەزەلنووس
- ھایدی، یۆھاننا شپێری، ٢٠١٧، غەزەلنووس
- میلارێپا، ئێریک ئێمانۆئێل شمیت، ٢٠١٧، غەزەلنووس
- مردن ئەڕای کۆبانێ، پاتریس فرانسێچکی، ٢٠١٧، غەزەلنووس
- نەخوێندەوار، ئاگۆتا کریستۆف، ٢٠١٨، چاپەمەنی مانگ
- جۆن و جۆ، ئاگۆتا کریستۆف، ٢٠١٨، چاپەمەنی مانگ
- شەمەندەفەرێک بەرەو باکوور، ئاگۆتا کریستۆف، ٢٠١٨، چاپەمەنی مانگ
- خۆشم دەویست، ئانا گاڤالدا، ٢٠١٨، غەزەلنووس
- سبەی دەبمە بیست ساڵ، ئالەن مابانکوو، ٢٠١٨، ناوەندی ئاوێر
- میرزایێ بچووک، ئانتوان دۆ سانت-ئێگزۆپێری، ٢٠١٨، وەشانێن ئاریەن
- سوڵتانی فیلەکان و مێرووە شەلەی ڕیشسوور، یاشار کەمال، ٢٠١٨، غەزەلنووس
- کوردەکان دەڵێن چی؟، قادر عەبدوڵڵا، ٢٠١٨، دەزگای ئایدیا
- تسووباکی، ئاکی شیمازاکی، ٢٠١٨، غەزەلنووس
- ھاماگووری، ئاکی شیمازاکی، ٢٠١٨، غەزەلنووس
- تسووبام، ئاکی شیمازاکی، ٢٠١٨، غەزەلنووس
- واسوورەناگووسا، ئاکی شیمازاکی، ٢٠١٨، غەزەلنووس
- ھۆتاروو، ئاکی شیمازاکی، ٢٠١٨، غەزەلنووس
- گفتوگۆی بن شووراکان، ئۆیا بایدار، ٢٠١٩، مادیار
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- گفتوگۆ لەگەڵ سەلاحەدین بایەزیدی دەربارەی وەرگێڕان
- Le Grand Cahier, La Preuve et Le Troisième Mensonge en version kurde