پاتریس فرانسێچکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
١٠ی شووباتی ٢٠١٤، لە کاتی بەخشینی نازناوی "نووسەری دەریاوان" بە پاتریس فرانسێچکی

پاتریس فرانچێسکی (بە فەڕەنسی: Patrice Franceschi) نووسەرێکی فەڕەنسییە، ١٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٥٤ لەدایک بووە. ناوبراو ھەروەھا فەیلەسووف، سیناریۆنووس، گەڕیدە، دەریاوان، پەڕەشووتوان و داکۆکیکاری مافەکانی گەلی کوردیشە.

ساڵی ٢٠١٥، خەڵاتی وێژەیی گۆنکووری کورتەچیرۆکی بۆ کۆمەڵەچیرۆکی "یەکەم کەسی تاک" وەرگرتووە.

ژیاننامە[دەستکاری]

پاتریس فرانسێچکی بە ڕەچەڵەک خەڵکی کۆرس و کوڕی ئەفسەری پەڕەشووتوان میشێل فرانسێچکییە.

لە ساڵانی ١٩٧٠ەوە، پاتریس فرانسێچکی بە ڕێگەی ئاسمانی، بەژایی و دەریایی، بە شوێنە جۆراوجۆرەکانی دونیادا دەگەڕێ (ئامازۆن، ئەفریقا، گینەی نوێ و تاد.) ساڵانی ١٩٨٠، بەشداری ڕیزەکانی خەباتی ئەفغانەکان دژ بە سوپای سۆڤیەت بووە. بەردەوام پشتیوانی لە بزووتنەوەی سیاسیی کورد بە تایبەت لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • بەسەرھات و سەفەر، شیعر
  • ئەوان ئازادییان ھەڵبژارد، چیرۆک
  • شەڕ لە ئەفغانستان، کۆمەڵەوتار
  • کێ ئاوی نیلی خواردەوە
  • یەکەم کەسی تاک، کۆمەڵەچیرۆک ٢٠١٥
  • مردن ئەڕای کۆبانێ، سەفەرنامە
  • سەعات دوانزەی شەوە جەنابی کاف، ڕۆمان، ٢٠١٧

بەستەرە دەرکییەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی فەرمی نووسەر