گفتوگۆی بن شووراکان
| وەرگێڕ | سەلاحەدین بایەزیدی |
|---|---|
| دانەری بەرگ | شیلان ھوشیاری |
| وڵات | کوردستان |
| زمان | کوردیی ناوەندی |
| بابەت | ڕۆمان |
| بڵاوبوونەوە | ٢٠١٩ |
| بڵاوکەرەوە | وەشانخانەی مادیار |
| جۆری کتێب | چاپ |
| لاپەڕەکان | ١٨٣ |
گفتوگۆی بن شووراکان ڕۆمانێکە لە نووسینی ئۆیا بایدار کە بە زمانی تورکی نووسراوەتەوە و سەلاحەدین بایەزیدی وەری گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی؛ ڕۆمانەکە ساڵی ٢٠١٩ بڵاو بووەتەوە.[١]
چیرۆک
[دەستکاری]چالاکوانێکی تورک لە جەرگەی شەڕی خەندەقدا ڕوو دەکاتە ئامەد و ھەوڵ دەدات بە دروشمی «گرینگ ژیانە» پێش بە شەڕەکە بگرێت و لەوێ لەژێر شووراکان و بەرامبەر بە سوور لەگەڵ کوردێکی دیاربەکری دەکەوێتە گفتوگۆ و چەمکگەلێک وەکوو: نەتەوە، ئازادی، شەڕ، زمان، مەرگ، ویژدان و ھتد دەورووژێنن و لەو ڕێگەوە بەسەر بارودۆخی کوردانی باکووری کوردستاندا دێنەوە.
زمان نیشتمانی مرۆڤە. ھێرشکردنە سەر خاک و ھێرشکردنە سەر زمان یەک شتن. زمان، وشیاری بۆ ناسێنەی گەلەکەت و ھەستی سەربەخۆبوونت بەھێزتر دەکات. بۆیە لە گشت سووچ و قۆژبنێکی دونیا، سەرجەم دەسەڵاتداران لە پێناو تواندنەوەی گەلێک، مل پێ دانەواندن و کۆیلەکردنیدا سەرەتا زمانەکەی قەدەغە دەکەن. فۆڕمۆڵە بێ چەندوچوونەکەیان ئەمەیە: «یەک زمان، یەک وڵات، یەک دەوڵەت».
ئەوانەی لە نێو شار خەندەقەکان ھەڵدەقەنن و بەربەست ھەڵدەچنن، ئەوانەی دەمرن و دەکوژن، منداڵانی بەردھاوێژ یا خود براکانیانن. برا گەورەکانیشیان دەمێکە ڕوویان کردووەتە چیاکان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ گفتوگۆی بن شووراکان، کوردیپێدیا
- ↑ گفتوگۆی بن شووراکان، سەلاحەدین بایەزیدی، چاپەمەنیی مادیار، ٢٠١٩