بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەر
وردەکارییەکان
ناسێنەرەکان
لاتینیcaput
TA98A01.1.00.001
TA2٩٨
FMA7154

سەر ئەو بەشەی زیندەوەرە کە عادەتەن گوێ، مێشک، تەوێڵ، ڕوومەت، چەناگە، چاو، لووت و دەم لە خۆ دەگرێت،[١] ھەریەکەیان لە ئەرکە ھۆشەیییە جۆراوجۆرەکاندا وەکوو بینایی، بیسایی، بۆنایی و چێژایی یارمەتیدەرن. ھەندێک لە گیانلەبەرە ھەرە ساکارەکان لەوانەیە سەریان نەبێت، بەڵام زۆرێک لە گیانلەبەرە دوولایەنەکان (بەبێ گوێدان بە قەبارە) سەریان ھەیە.[٢]

سەری مرۆڤ

[دەستکاری]

سەری مرۆڤ یەکەیەکی توێکارانەیە کە لە کەلە، ئێسکی لامی و بڕبڕە ملییەکان پێک ھاتووە. زاراوەی «کەلە» ئاماژە بە شەویلگەی خواروو و کرەینیۆم (پاژی سەرووی کەلە کە مێشکی تێدایە) دەکات.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Head Organs, Veins & Lymphatics Anatomy, Function & Diagram | Body Maps». Healthline (بە ئینگلیزی). ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. Halim، A. (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨). Human Anatomy:Volume Iii: Head, Neck And Brain. I. K. International Pvt Ltd. لاپەڕە ٣. ژپنک ٩٧٨-٨١-٩٠٦٥٦٦-٤-١.
  3. Halim، A. (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨). Human Anatomy:Volume Iii: Head, Neck And Brain. I. K. International Pvt Ltd. لاپەڕە ٣. ژپنک ٩٧٨-٨١-٩٠٦٥٦٦-٤-١.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]