بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەدۆم و عەمۆرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاگری سەدۆم و عامۆرا لەلایەن جاکۆب دی وێتی دووەمەوە، ساڵی ١٦٨٠

سەدۆم و عەمۆرا (بەپێی ئەوەی لە تەوراتدا ھاتووە) کۆمەڵێک گوندن کە لەلایەن خوداوە وێرانکراون بەھۆی ئەو خراپانەی کە لەلایەن خەڵکەکەیەوە ئەنجامدرا، بەپێی ئەوەی لە دەقە ئاینییەکاندا ھاتووە. چیرۆکەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە سێ ئایینی ئیبراھیمیدا باسکراوە، ئیسلام، [١] مەسیحیەت، [٢] و جوولەکە. [٣] زۆرێک لە توێژەران و زانایانی ئایینی پێیان وایە ئەم گوندانە کەوتوونەتە ناوچەی دەریای مردوو و دۆڵی ئەردەن. بەپێی سەرچاوە عیبرییەکان ئەم گوندانە بریتین لە: سەدۆم، عەمۆرا، ئەدوما، سابیم. لەو شوێنەی کە پێیان وایە خودا لەناوی بردووە بە گەلەکەشەوە، بەپێی دەقە ئاینییەکان، بەھۆی ڕەوشتی خراپیانەوە کە ئارەزوویان بۆ ڕەگەزی نێر بوو نەک مێ.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Jackson، Roy (2014). What is Islamic Philosophy?. لاپەڕە ١١٩.
  2. ^ Schwartz، Howard؛ Loebel-Fried، Caren؛ Ginsburg، Elliot K. (2007). Tree of Souls: The Mythology of Judaism. Oxford University Press. لاپەڕە ٤٦٥. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥٣٥٨٧٠-٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Metzger، Bruce Manning؛ Coogan، Michael D (٢٠٠٤). The Oxford Guide To People And Places Of The Bible. Oxford University Press. لاپەڕە ٢٩٤. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥١٧٦١٠-٠. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.