تەوەری پارچەڕاستەھێڵ
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
تەوەری پارچەڕاستەھێڵ[١] ئەو ڕاستەھێڵەیە، کە بە ناوەڕاستیدا دەڕوات و لەگەڵیدا گۆشەیەکی °٩٠ دروست دەکات. ھەر خاڵێکی سەر تەوەری پارچەڕاستەھێڵ بە دووری یەکسان لە ھەر دوو سەری پارچەڕاستەھێڵەکەوە دوورە.
تایبەتمەندییەکانی تەوەری پارچەڕاستەھێڵ لە سێگۆشەدا:
- تەوەرەکانی ھەر سێ لای سێگۆشە، لە خاڵێکدا یەکتر دەبڕن.
کێشانەوە
[دەستکاری]
سەری پەڕگارەکە بە دووریەکی زیاتر لە نیوەی AB بکەوە، ئینجا سەری پەڕگار لەسەر خاڵی A دابنێ و بازنەیەک بکێشەوە، ھەمان کراوە بەکار بێنە و ئینجا سەری پەڕگار لەسەر خاڵی B دابنێ و بازنەیەک بکێشەوە. ئەم دوو بازنەیە لە دوو خاڵدا یەکتر دەبڕن. ئەو ھێڵە بکێشەوە کە بەم دوو خاڵەدا دەڕوات ئەو ھێڵە ھەمان تەوەری پارچەڕاستەھێڵەکەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی- بەرگی دووەم چاپی حەوتەم
| ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |