سێگۆشەی دوولایەکسان
Jump to navigation
Jump to search
سێگۆشەی دوولایەکسان (Isosceles triangle) سێگۆشەیەکە دوو لای جووتن و لە خاڵێک بەیەک دەگەن پێی دەوترێت سەر (لووتکە). لە سێگۆشەی دوولایەکساندا دوو گۆشەی بەرامبەر لایە جووتەکانیش جووتن.
تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]
- لە سێگۆشەیەکی دوولایەکساندا تەوەری بنکە لە هەمانکاتدا ناوەندە و بەرزییە و لەتکەری لووتکە گۆشەکەیە.
دیتانەکان[دەستکاری]
دیتانە: لە سێگۆشەی دوولایەکساندا دوو بنکەگۆشە جووت دەبن.
دیتانە: ئەگەر دوو بنکەگۆشە لە سێگۆشەیەکدا جووت بن، ئەوا دوو لایەکە جووت دەبن و سێگۆشەکە دوولایەکسان دەبێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بیرکاری بۆ هەمووان کتێبی قوتابی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی- چاپی هەشتەم
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مثلث متساویالساقین»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێگۆشەی دوولایەکسان تێدایە. |