سیلاند
سیلاند | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Principality of Sealand | |
![]() | |
دامەزران | ٢ی ئەیلوولی ١٩٦٧ |
ناو بە زمانی فەرمی | Principality of Sealand |
ناونراوە لەدوای | دەریا |
ناسناوی خەڵک | sealander |
دامەزرێنەر | Paddy Roy Bates |
زمانی فەرمی | ئینگلیزی |
سروودی نیشتمانی | E Mare Libertas |
دروشم | e mare libertas |
کیشوەر | ئەورووپا |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
دابەشکاریی کارگێڕی | Harwich |
پارێزگای مێژوویی | Suffolk |
ناوچەی جوگرافی | Fort Roughs |
پۆتانی شوێن | ٥١°٥٣′٤٠″N ١°٢٨′٥٧″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | ئۆلیگارشی، پاشایەتیی دەستووری |
سەرۆکی حکوومەت | Prince Michael of Sealand |
دانیشتووان | ٢٧، ٤ |
ناوچەی کاتی | UTC±00:00 |
دراو | Coins and postage stamps of Sealand |
ڕووبەر | ٠٫٠٠٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | https://sealandgov.org/ |
وەسفی ئاڵا | flag of Sealand |
وەسفی نیشان | coat of arms of Sealand |
![]() | |
سیلاند یان میرنشینی سیلاند (بە ئینگلیزی: Sealand) وڵاتێکی نەناسراوە، ڕووبەرەکەی تەنیا ٥٥٠ مەتر چوارگۆشەیە. دەکەوێتە دەریای باکوور، دوورگەیەکی دەستکردە کە پێشتر قەڵایەکی دەریایی بوو بە ناوی فۆرت ڕۆفس (بە ئینگلیزی: HM Fort Roughs) لەلایەن ھێزە دەریاییەکانی بەریتانیا لە ساڵی ١٩٤٢ دروستکراوە بۆ بەکارھێنان لە جەنگی جیھانیی دووەمدا، ژمارەی دانشتووانی پێنج کەس نێپەڕ ناکات. لە ئێستادا دەوڵەتەکە دانپێدانەنراوە، ھەرچەندە پادی ڕۆی باتس لە دوای ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ناوچەکە لە ٢ی ئەیلوولی ١٩٦٧ەوە خۆی بە شازادەی وڵاتەکە دەزانی. گوایە سیلاند وڵاتێکی سەربەخۆیە و خاوەنی پاشایەتییەکی بۆماوەییە. و زمانەکەی ئینگلیزییە. و دراوێکی ھەیە وەک ھەر وڵاتێکی تر بە ناوی دۆلاری سیلاند و سروودی نیشتمانی و مۆری پۆستەی ھەیە و بە دڵنیاییەوە ئاڵای تایبەتی خۆی ھەیە.

لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ سیلاند بەھۆی تێکچوونی کارەباوە تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ وڵاتەکە خرایە فرۆشتنەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیلاند تێدایە. |