سۆنی مۆبایل
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |

سۆنی مۆبایل (بە ئینگلیزی: Sony Mobile) کۆمپانیایەکی فرەنەتەوەیی بەرھەمھێنەری مۆبایلە. بەشێکە لە کۆمپانیای سۆنی، بارەگای سەرەکی لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆنە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ لە ژێر ناوی سۆنی ئێریکسۆن و وەک کۆمپانیایەکی ھاوبەشی نێوان سۆنی و کۆمپانیای ئێریکسۆن کە کۆمپانیایەکی سویدی بەرھەمھێنەری ئامێرەکانی پەیوەندییە، دامەزراوە.[١] لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٢ کۆمپانیای سۆنی پشکی کۆمپانیای ئێریکسۆنی کڕی. کۆمپانیای سۆنی مۆبایل کۆمیونیکاسیۆن دامەزراوەی توێژینەوە و بەرھەمھێنانی لە تۆکیۆ (ژاپۆن)، چێنا (ھیندستان)، لوند (سوید)، پەکین (چین) و دۆڵی سلیکۆن (ئەمریکا) ھەیە.[٢] لە ڕووی پشکی بازاڕی جیھانییەوە، سۆنی مۆبایل لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢دا دەیەمین گەورەترین بەرھەمھێنەری مۆبایلە لە جیھاندا و لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠١٢دا سێیەم گەورەترین بەرھەمھێنەری مۆبایلە زیرەکەکانی جیھانە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ژاپۆن
- دەروازەی تۆکیۆ
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠