زانستی شادمان
زانستی شادمان | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٨١ |
سەرناو | Die fröhliche Wissenschaft |
بابەتی سەرەکی | خودا مردووە |
پاشکۆی | سپێدە |
لەدوای ئەو | وەھای گوت زەردەشت |
چەشن | فەلسەفە |
چاپەکان | Q104864099 |
دانەر | فریدریش نیچە |
وڵاتی بنەڕەت | ئەڵمانیا |
زمان | ئەڵمانی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٢ |
Full work available at URL | https://www.projekt-gutenberg.org/nietzsch/wissensc/wissensc.html |
دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی، پاوانی گشتی |
زانستی شادمان یان دانایی شادمان (بە ئەڵمانی: Die fröhliche Wissenschaft) پەرتووکێکە لە نووسینی فریدریش نیچە لە ساڵی ١٨٨٢ بڵاوکراوەتەوە، تەواوکەری چاپی دووەم بووە لە ساڵی ١٨٨٧ دوای کۆتایی ھاتنی پەرتووکی وەھای گوت زەردەشت، و لە پشت چاکە و خراپەدا. ئەم فراوانبوونە گەورەیە بریتییە لە زیادکردنی پەرتووکی پێنجەم بۆ چوار پەرتووکی ئێستای ناو زانستی شادمان، ھەروەھا پاشکۆی گۆرانی. نیچە بە «کەسایەتیترین پەرتووکم» وەسفی کردووە، و لە ھەموو بەرھەمەکانی دیکەی زیاتر ھۆنراوەی تێدایە.[١]
ناوەڕۆک[دەستکاری]
پەرتووکەکە بەزۆری لە چوارچێوەی ناوەڕاستی ماوە ژیانی نیچە دادەنرێت، لەو ماوەیەدا کارەکانی ستایشی زانست و گومان و ڕێکی ھزری بوو وەک ڕێگایەک بۆ ئازادی دەروونی. نیچە لە پەرتووکی زانستی شادمانیدا، تاقیکردنەوە لەسەر چەمکی ھێز دەکات بەڵام ھیچ بیردۆزێکی بەرنامەیی پێش ناخات.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Nietzsche, Friedrich (2017). العلم المرح (بە عەرەبی). Al-Kamel Verlag. ISBN 978-9933-35-329-2. Archived from the original on 2023-02-04.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زانستی شادمان تێدایە. |