قسەی نەستەق
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
قسەی نەستەق (لە ἀφορισμόςی یۆنانییەوە: پەندی پێشین، ئاماژەدان 'سنووردانان'، 'جیاکردنەوە'، و 'پێناسە')، بریتییە لە ئاخاوتنێکی چڕی مانادار کە دەدرێتە پاڵ کەسێک، نووسەرێک یان مرۆڤێکی ناودار. شێوەی پەندی ھەیە، بەڵام وەکو ئەویش نییە. نووسەر یان ھەر مرۆڤێک لە ڕێگای ئەفۆریزم تەواوی بیری خۆی لە ڕستەیەک کۆ دەکاتەوە بە چەشنێک وەک ئاوێنە ئەو بیرەی ھەڵیگرتووە تێیدا ڕەنگ بداتەوە. نیچە بە ئەفۆریزم لە سەرەتای نەخۆشییەکانی دەڵێ: (بەدوای فەردە قورسەکانی خۆم دەگەڕام، ئەوە بوو خۆمم دۆزییەوە). خاسییەتی قووڵی ئەفۆریزم ئەوەیە مرۆڤ لە ڕێگای ئەمەوە تێبینیی بیر و بیرکردنەوەی خۆی دەکات. ھەرچی( پەند= حیکمەت= Maxime)ە و جیاوازییەکەی لەگەڵ ئەفۆریزم دەگەڕێتەوە بۆ لایەنە گشتییەکەی و تێبینی یەکێک بۆ بیر و بیرکردنەوەی یەکێکی دیکە. بەکورتی ئەفۆریزم پەندێکە یان چڕکردنەوەیەکی مانادارە مرۆڤ بە تێبینی ناوەوەی خۆی دەری دەبڕێ. ھەرچی پەند یان حیکمەتە زیاتر تێبینییە بۆ دەرەوە، بۆ سەر ئەوانی دیکە. یەکێکی دیکە لە جیاوازیی و خاسییەتەکانی نێوان Maxime و ئەفۆریزم، ئەوەیە یەکەمیان گەڕان و بەدواداچوونی حەقیقەتی تێدایە، بەڵام ئەفۆریزم بەقەد نیوەی ئەمە توانای ھەیە، یان لە ڕاستیی نزیک دەبێتەوە. یەکێک لە ئەفۆریزمە ھەرە ناودارەکانی ئەدەب قسەیەکی نەستەقیی ڕەخنەگری فەڕەنسی (سان بۆڤ)ە کە دەڵێ (مرۆڤ خۆی شێوازە). قسەی نەسەق یەکێک لە جۆرەکانی وێژەی کوردییە کە بە شێوازی زارەکی سینە بە سینە گەڕاوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ئەحمەد عومەر، موحسین(٢٠٠٥)، فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی،بەرگی یەکەم، ئاراس.
- سجادی، علاءالدین، (1951)، مێژووی ئەدەبی کوردی، چاپخانەی مەعارف، بەغدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قسەی نەستەق تێدایە. |